سەرەکی » کەلتوور » ژمارەیەكی نوێی ئیلیان دەکەوێتە بەردەستی خوێنەرانی

ژمارەیەكی نوێی ئیلیان دەکەوێتە بەردەستی خوێنەرانی

دوای پتر لە سێ ساڵ وەستان، ژمارەیەكی نوێی گۆڤاری ئیلیان بڵاودەبێتەوە. لەدووتووێی 425 لاپەڕەدا ژمارە حەوتی ئیلیان چاپ و بڵاوکرایەوەو لەم رۆژانەدا لەکتێبخانەکاندا دەکەوێتە بەردەستی خوێنەرانی.

لەم ژمارە نوێیەی «ئیلیان»دا چەندین چیرۆك و خوێندنەوە و چاوپێكەوتن و لێكۆڵێنەوە و ڕاڤەی تێدا بڵاوکراوەتەوە، هەروەها رووبەرگی گۆڤارەكە كاری هونەرمەندی شێوەکار رۆستەم ئاغالەیە.

شایەنی باسە لەژمارەکانی پێشووتری گۆڤاری «ئیلیان»دا لە نۆ زمانەوە بابەت وەرگێڕدراونەتە سەر زمانی كوردیی کە بریتین لە: «فەرەنسیی، ئینگلیزیی، سویدیی، روسی، عەرەبیی، فارسی، ئیسپانیی، توركی و ئەڵمانی). كە نزیكەی 400 چیرۆك وەرگێڕدراون، ئەمەجگە لە بڵاوکردنەوەی چەندین وتار و خوێندنەوە و چاوپێكەوتن.

 133 جار بینراوە