سەرەکی » هەمەڕەنگ » بارانە، نوێترین بەرهەمی گرووپی کیژانی سلێمانی

بارانە، نوێترین بەرهەمی گرووپی کیژانی سلێمانی

«بارانە» نوێترین بەرهەمی گۆرانی گرووپی کیژانی سلێمانییە کە «نیگار حەمەلاو» دەیڵێت و بەم زووانە کاری کلیپی بۆ دەکرێت و بڵادەکرێتەوە.

ئەم گۆرانییە تێکست و میوزیکی فۆلکلۆرەو مامۆستا ئەنوەر قەرەداغی کاری ئامادەکردن و دابەشکردنی میوزیکی لەستۆدیۆکەی خۆی بۆ کردووە.

شایانی باسە «نیگار حەمەلاو» ساڵی 2004 لەبەرنامەی ئاوێنە کە بەرنامەیەکی هونەریی بوو لەکەناڵی کوردسات بەشداریی کردوو پلەی یەکەمی بەدەستهێنا، لەئێستادا ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری گرووپی کیژانی سلێمانییەو بەردەوامە لەکارە هونەرییەکانی گرووپەکەدا.

 188 جار بینراوە