نیكزگۆ یه‌كێك له بناوبانگترین پێشبڕكێكانی ئه‌سپسواری له ئه‌مریكا برده‌وه كه به جامی پیگاسۆسی جیهانی ناسراوه‌و ساڵانه له گۆڕه‌پانی گلفستریمی به‌ناوبانگی ویلایه‌تی فلۆریدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
نیكز گۆ كه جویل رۆزاریۆ سوارچاكهكهی بوو له سه‌ره‌تای پێشبڕكێكه‌وه چووه پێشه‌نگی و تا كۆتاییش پارێزگاری له پێگه‌كه‌ی كرد.
پێش ئه‌م پێشبڕكێیه هه‌موو پێشبینیه‌كان له‌به‌رژه‌وه‌ندی نیكز گۆ بوو به‌تایبه‌ت كه 3 سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌كی تۆماركردبوو.
له پێشبڕكێكه‌ش نیكز گۆ جیسۆس تیم له‌پله‌ی دووه‌م هات و پله‌ی سێیه‌میش بۆ ئیندیپێنداس هۆڵ بوو.
نیكز گۆ ته‌مه‌نی 5 ساڵه و بووه براوه‌ی خه‌ڵاتی پێشبڕكێكه كه به‌هاكه‌ی 3 ملیۆن دۆلاره.
86 جار بینراوە