سەرەکی » هەمەڕەنگ » کۆڕێک دەربارەی رۆمان و وەرگێڕان

کۆڕێک دەربارەی رۆمان و وەرگێڕان

رۆژی 24/1/2021 لە کتێبخانەی مەم و زین لەهەولێر، کۆڕێک دەربارەی رۆمان و وەرگێڕان بۆ نووسەر «شێرزاد هەینی» بەڕێوەچوو.

لە کۆڕەکەدا شێرزاد هەینی بەشێوەیەکی گشتی باسی رۆمان و وەرگێڕانی کرد و وتی: وەک خۆم خاوەنی دوانزە رۆمانم لەسەر هەولێر و رابردووەکەی، هەروەها شەش کتێبم کردووە بە کوردی. وتیشی جارێک چاوم بەڕۆمانێک کەوت درەبارەی لوبنان، لەوەوە بیرۆکەی شاری هەولێرم بۆ هات و دەستم کرد بە گەڕان و نووسین دەربارەی سەردەمی کۆن و نوێی ئەم شارە، ئەوەبوو ئەنجامەکەشی هاتە بەرهەم.

دەربارەی وەرگێڕانیش وتی: هەر لەپۆلەکانی سەرەتاییەوە حەز و ئارەزووی شیعر و نووسین لەهزرمدا چەکەرەی کرد هەتا گەورە بووم یەکەم کاری وەرگێڕانیشم لەدەقی شانۆ بوو ئەویش دەقێک بوو بەناوی «پەنجا دۆلار» پاشانیش چووە سەر شانۆو نمایش کرا.

سەباح شوکر

 76 جار بینراوە