سەرەکی » ئابووری » كۆرۆنا و ئابووریی ئەمریكا

كۆرۆنا و ئابووریی ئەمریكا

بەهۆی كاریگەرییەكانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە ساڵی 2020دا گەشەی ئابووری ئەمریكا لەسەدا 3 پۆینت 5 دابەزیوە.

وەزارەتی بازرگانیی ئەمریكا لە راپۆرتێكدا رایدەگەیەنێت، بەهۆی كاریگەری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، ئابووری ئەمریكا لەساڵی 2020دا تووشی قەیرانێكی زۆر گەورە بووە، كە گەورەترین پاشەكشەی بەخۆیەوە بینیوە و لە 74 ساڵی رابردوودا بێ‌ وێنە بووە.

ئەو وەزارەتە ئاماژەی بەوەشكردووە، ئابووری ئەمریکا کە گەورەترین ئابووریی جیهانە، لەساڵی 2020دا بە رێژەی لەسەدا 3 پۆینت 5 پاشەکشەی کردووە کە لەساڵی 1946ەوە بە گەورەترین پاشەکشەی گەشەی ئابووریی ئەو وڵاتە دادەنرێت، ئەوەش بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و جێبەجێكردنی رێكارەکانی خۆپارێزی و داخستنی کۆمپانیا و بازاڕەکان و کەرتی پیشەسازیی و بازرگانییەوە بووە.

 239 جار بینراوە