سەرەکی » کەلتوور » چۆن خوێندنه‌وه‌ بکه‌ین به‌که‌لتوور

چۆن خوێندنه‌وه‌ بکه‌ین به‌که‌لتوور

لەڕۆژانی رابردوودا به‌چاودێری قائیمقامیه‌تی قه‌زای سه‌یدسادق گروپی خانمانی مێخه‌ک له‌سه‌یدسادق به‌هاوبه‌شی به‌ڕێوه‌به‌رێتی رۆشنبیری و هونه‌ری قه‌زای سه‌یدسادق له‌هۆڵی رۆشنبیریی سیمینارێکی بەناونیشانی (چۆن خوێندنه‌وه‌ بکه‌ین به‌که‌لتوور) بۆ نووسه‌ر ئارام سدیق به‌ڕێوه‌برد.
لەسەرەتای کۆڕەکەدا ئاماژه‌ به‌چالاکییه‌کانی ساڵی 2017ی گروپی خانمانی مێخه‌ک کرا، پاشان به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رێتی رۆشنبیری و هونه‌ری قه‌زای سه‌یدسادق تیشکی خسته‌ سه‌ر گرنگی ئه‌م کۆڕو سیمیناره‌و له‌هه‌مانکاتدا ئاماژه‌ی کرد به‌و چالاکییه‌ هونه‌ریی و که‌لتوورییانه‌ی که‌ هه‌وڵده‌دن له‌شه‌ش مانگی سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵدا ئه‌نجامی بده‌ن.
دواتر ئارام سدیق بابەتی سیمینارەکە‌ی پێشکه‌شکردو پوخته‌ی باس و بابه‌ته‌کانی نێو دووتوێی کتێبی (چۆن خوێندنه‌وه‌ بکه‌ین به‌ کلتوور )ی خسته‌ڕوو، هەروەها کۆڕەکە بەگفتوگۆیه‌کی کراوە له‌لایه‌ن به‌شێک له‌ئاماده‌بووانه‌وه کۆتاییهات.

 107 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*