سەرەکی » هەمەڕەنگ » ئێوارە یادێک بۆ شێخ ئەنوەری شاعیر

ئێوارە یادێک بۆ شێخ ئەنوەری شاعیر

ئێوارەی رۆژی 19/2/2021 یەکەی رۆشنبیری رێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت-CDO، مەراسیمێکی بۆ یادکردنەوەی (شێخ ئەنوەر)ی شاعیر رێکخست.

لەو ئێوارە یادەدا کە بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە میوانان و بنەماڵەی شاعیر «شێخ ئەنوەر» بەڕێوەچوو، هەریەکە لە «خەلیل عەبدوڵڵا» بەڕێوەبەری گشتی دیوان و هونەرمەندی شێوەکار «محەمەد فەتاح» بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە وتاریان پێشکەشکرد، لەوتارەکاندا رۆڵ و بەخششە ئەدەبییەکانی «شێخ ئەنوەر»ی شاعیر خرایەڕوو. هەر لەو ئێوارە یادەدا هونەرمەند «محەمەد فەتاح» تابلۆیەکی «شێخ ئەنوەر»ی بەخشییە بنەماڵەکەی.

«شێخ ئەنوەر» هەم لەڕێگەی کتێبخانەکەیەوەو هەم لەڕێگەی شیعرەکانیشییەوە رۆڵی بەرچاوی هەبووە لە پێشخستنی بواری رۆشنبیریی و ئەدەب و شیعری کوردی و بەیەکێک لەیادەوەرییە درەوشاوەکانی سلێمانی دادەنرێت. رۆژی 19ی شوباتی 2006 کۆچی دوایی کردووە.

 50 جار بینراوە