سەرەکی » هەواڵ » ئەمریكا زیادكردنی هێزەكانی لە عیراق تاوتوێ دەكات

ئەمریكا زیادكردنی هێزەكانی لە عیراق تاوتوێ دەكات

ئاژانسی هەواڵی (CNN)ی ئەمریكی لە زاری سەرچاوەیەك لە وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا (پەنتاگۆن)ەوە رایگەیاند: لە چوارچێوەی ئەركە سەربازییەكانی لە پەیمانی باكووری ئەتڵەسی (ناتۆ)، ویلایەتە یەكگرتووەكان زیادكردنی ژمارەی هێزەكانی لە عیراق تاوتوێ دەكات.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كە واشنتۆن پابەند دەبێت بە لەناوبردنی یەكجاریی داعش لە سوریا و عیراق.

لە بەرامبەریشدا هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا رایگەیاندووە: عیراق پێویستی بە هیچ هێزێكی بیانیی زیاتر نییە.

 84 جار بینراوە