سەرەکی » ئابووری » شایسته‌ داراییه‌كانی جووتیاران دابه‌ش ده‌كرێت
A worker moves grain at a silo in Arbil, the capital of the northern Iraqi Kurdish autonomous region, on July 5, 2020. (Photo by SAFIN HAMED / AFP)

شایسته‌ داراییه‌كانی جووتیاران دابه‌ش ده‌كرێت

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا شایسته‌ داراییه‌كانی گه‌نمی جووتیاران دابه‌ش ده‌كرێت.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هەرێمدا هاتووه‌، له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا د.به‌شیر حه‌داد جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، به‌ بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی راگه‌یاندووە، له‌ چه‌ند رۆژی داهاتووی ئه‌م هه‌فته‌یەدا‌ بڕی نیوه‌ی پاره‌ی شایسته‌ داراییه‌كانی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵانی 2014 ,2015, 2016 بۆ هه‌موو ئه‌و جووتیارانه‌ی كه‌ ناویان له‌ لیسته‌كاندا تۆماركراوه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.

له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا جه‌ختكراوەتەوه‌ له‌سه‌ر چڕكرنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان له‌ پێناوی خەرجكردنی ته‌واوی شایسته‌ داراییه‌كانی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان له‌ قۆناغی داهاتوودا.

ئه‌و بڕیاره‌ی وه‌زاره‌تی بازرگانیی عیراق له‌ دوای پێداگیری و پێشكه‌شكردنی راسپارده‌كان و كۆبوونه‌وه‌ی وەفدی باڵای وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێم به ‌سه‌رۆكایه‌تیی بێگه‌رد تاڵه‌بانی له‌ مانگی رابردوودا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ سه‌رۆك كۆماری عیراق و جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاودێری له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و وه‌زاره‌ته‌كانی بازرگانی و كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عیراق، چۆته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

 78 جار بینراوە