سەرەکی » زانست » چوون بۆ مەریخ و گەڕانەوە بۆ زەویپەڕە 27

چوون بۆ مەریخ و گەڕانەوە بۆ زەوی

ئامادەكردنی : د.زەردەشت ئەحمەد تەها

مامۆستا لە بەشی جیۆلۆجی/ كۆلێجی زانست/زانكۆی سلێمانی

ناسا توانی بەسەركەوتوویی دەسكەوتێكی زانستیی گەورە بەدەست بهێنێت بۆ یەكەم جار وێنەی رەنگی و دەنگی سەر هەسارەی مەریخ بۆ زەوی بگوازێتەوە پاش ناردنی كەشتی ئاسمانی بۆمەریخ كە رۆبۆتێكی زۆر پێشكەوتووی پێ بوو توانیی بەسەركەوتوویی بنیشێتەوە لەبەرواری 2021/2/15 رۆژی پێنج شەممە لەسەر هەسارەی مەریخ، بەمەش زەنگی سەركەوتنی زانستی لێدرا لەلایەن ناساوە دووبارە.

ئامانجی ناسا بۆ ئەم گەشتە وەرگرتنی نموونەی سەر مەریخ بوو مەبەست نموونەی بەرد و خۆڵی سەر ئەو هەسارەیە و گەڕاندنەوەی بۆ زەوی تا بزانن ژیان هەبووە لەسەری لەكۆندا یان نا دەسكەوتنی بەڵگە لەسەر ئەوەی بۆ ژیان ئەبێت ئەم هەسارەیە یاخود نا. بۆ ئەم مەبەستەناسا ئەم رۆبۆتە زیرەكەیان دروست كردووە ناویان ناوە Perseverance, یان Percy لەشێوەی ماتۆڕی شەش تایی دروستکراوە بۆیە پێشی دەوترێت Mars rover وە بەشێوەی سپۆرت دروست كراوە وەك چۆن سەیارەی سپۆرت (وەرزەشی )هەیە و لەلایەن زانكۆی تەكنەلۆجی كالیفۆرنیاوە دروست كراوە كە JPL (Jet Propulsion Laboratory)دروستی كردوە كە بری 20.75 بلیۆن دۆلاری ئەمەریكی تێچووە ئەم رۆڤەرەی مارسە درێژی كەی 2.9م و بەرزی 2.2 مەترە و كێشی 1.025 كیلۆگرامە گرەنتی ئەوەی هەیە تا 10 ساڵ لەسەر مەریخ بگەڕێت بۆ وێنەگرتن و كۆكردنەوەی نموونەی سامپلی بەرد و خۆلی سەر مەریخ كۆبكاتەوە كە 23 كامێرەی پێوەیەو مایكرۆ فۆنی زۆر پێشكەوتی پێوەیە بۆ گواستنەوەی دەنگی سەر مەریخ .

لەبەرواری 2020/7/30 رەوانەی ئاسمان كرا لەزەوییەوە دوای شەش مانگ و هەژدە رۆژ گەیشتە سەر هەسارەی مەریخ توانای هەڵكەندن و كۆكردنەوەی سامپڵی هەیە.
بۆ داهاتوو چۆن ئەم سامپڵانەی پێرسی كۆیدەكاتەوە‌و بگەرێتەوە بۆ زەوی؟

كار بۆ ئەوە كراوە ئێستا بەردەوامن كە ESA ناسای ئەوروپی رۆكێتێكی تر دروست دەكەن و دەینێرن بۆ مەریخ لە 2026 دا كەناوی Fetch rover بۆ ئەوە دروست دەكرێت چۆن نموونەكانی (خۆل و بەرد) پێرسی ئامادەی كردووە لەسەر مەریخ هەمووی كۆبكاتەوە بیخاتە ناو كۆنتێنەری تایبەتی و بە رۆكێت بەرەوو مەداری مەریخ هەڵی دەدات و رووەو European Satellite دەڕوات و وەریدەگرێت ، سەتەلایتی ئەورپی سامپڵاكان بەرەوو مەداری زەوی دەبات بەرۆكێتی تایبەت بەرەوو زەوی دەنێرێت وە بۆ ساڵی 2031 هەموو نموونەكان پێشبینی دەكرێت دەبێت بگەڕێنەوە بۆ زەوی بۆ ئەمەریكا.

سەرچاوە : BBC News

 638 جار بینراوە