په‌روه‌رده چمكێكی فره ره‌هه‌نده، زۆر له ئاكاره‌كانی ژیان ده‌گرێته‌وه. له خێزانه‌وه هه‌تا ده‌گاته كۆمه‌ڵگه و كۆمه‌ڵ. هه‌ر كه‌سه‌و به‌رپرسیارێتیەکی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ، پێویسته وه‌كو به‌شێكی گرنگی ئه‌م میلله‌ته، له‌جێگه و رێگه‌ی خۆیه‌وه رۆڵ ببینێ. ئەگه‌ر بێینه سه‌ر خێزان كۆڵه‌كه‌ی بنیاتنانی كۆمه‌ڵ دایك و باوك به‌رپرسیارێتی په‌روه‌رده و به‌خێوكردنی منداڵیان له‌سه‌رشانه بۆ ئه‌وه‌ی خێزانێكی ته‌ندروست په‌روه‌رده بكه‌ن. تاکو له بناغه‌ی سه‌ره‌كی كۆمه‌ڵدا به‌شداربن. هەروەها ژینگه و چوارچێوه و ده‌وروبه‌ر كاریگه‌ری ئه‌رێنی و نه‌رێنی له‌سه‌ر خێزان و په‌روه‌رده هه‌یه.
بۆ ئه‌وه‌ی خێزانێكی سه‌ركه‌وتوو پێك بێت، پێویسته بنه‌ماكانی نه‌شونمای تاكه‌كانی خێزان فه‌راهه‌م بێت هیچ كاتێك له ژینگه‌یه‌كی نه‌گۆڕدا نا‌توانیت باری ده‌روونی خۆت و خێزانت راگری، پاشان خوێندنگه و مامۆستا كه‌ماڵی دووه‌می خێزانه، رۆڵی هه‌یه له زانست و په‌روه‌رده‌دا. ئەگه‌ر بێت و له ژینگه‌یه‌كدا بژیت، مناڵ پێش ئه‌وه‌ی بخرێته خوێندنگه له باخچه‌ی ساوایان چاوه‌كانی نه‌كرێته‌وه، ئه‌لف و بێی چۆنیه‌تی هه‌ڵسوكه‌وت له خوێندنگه‌دا نه‌زانێت، هه‌روا هەڕه‌مه‌كی له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌یه‌كی سه‌قه‌ت بخرێته خوێندنگه، مامۆستایه‌كی ئه‌وتۆی نه‌بێت له چمكی راستی په‌روه‌رده بگات، تا بتوانێت به‌شێوه‌یه‌كی راست و دروست له زمانیان حاڵی بێت، رێگه‌ی به‌جێ له‌گه‌ڵیاندا به‌كاربهێنێ. ئه‌و كاته په‌روه‌رده ده‌بێته په‌تایه‌ك نه‌وه دوای نه‌وه به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنێ.
کەواتە هه‌مومان وه‌ك به‌خۆدا چوونه‌وه‌یه‌ك، پێویستمان به په‌روه‌رده‌یه، پێویستمان به مه‌نهه‌جێكی نوێیه...له‌گه‌ڵ ویست و خواستی هه‌ست و نه‌ستی گه‌وره و گچكه‌ی ئه‌م نیشتمانه‌دا بگونجێت. له‌سه‌ر كۆمه‌ڵیشه خاڵی بنه‌ڕه‌تی دروست بونێتی له گرفته‌كانی خێزان ئاگادار بێت. به‌پیری نه‌هامه‌تییه‌كانیه‌وه بچێ.. ئه‌مه ته‌نگژه‌كه .. ؟!
تێكه‌ڵكردن و په‌یوه‌ستكردنی په‌روه‌رده و زانست به سیاسه‌ته‌وه .. نه‌وه‌یه‌كی ئیفلیجی لێده‌كه‌وێته‌وه، واده‌كات له‌بارو بێ بار له‌جێگه‌ی شیاوی خۆی دانه‌نرێت: ئه‌مه‌یه وایكردووه مامۆستای به ئه‌زموون وخزمه‌تگوزار و دڵسۆز بكرێته سفری پاش فاریزه .
به‌كورتی: پرۆسه‌ی په‌روه‌رده وه‌كو پڕۆژه‌یه‌كی مرۆڤایه‌تی ته‌ماشا نه‌كرێت و له په‌راوێزی سیاسه‌ت جیا نه‌كریته‌وه، كۆمه‌ڵێكی ته‌ندروست و نه‌وه‌یه‌كی قه‌ڵه‌م دۆست و خێزانێكی خۆشگوزه‌ران له‌م خاكه‌دا به‌دی ناكرێ .
زانست واته .. ئاشتی ، ته‌بایی، مێزگرد ، چاره‌ی خۆ نووسین، رێزگرتن له قه‌ڵه‌م، مناڵ و ده‌وروبه‌ر. ئه‌مه‌ش له‌رێگه‌ی به‌رنامه و سنگ فراوانی و بیرگه‌شی و خێرخوازییه‌وه دێنه دی .
ئه‌فسووس: هه‌تا ئێستا زۆربه‌ی مامۆستاكان زمانی گڕو ئاسن و چاوسووركردنه‌وه و لێدان و هه‌ڕه‌شه ماكی له ناخیانا داكوتاوه.. هه‌ر بۆیه: پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵ و په‌روه‌رده و مامۆستا و وڵات شڵۆقه و پێویستی له نوێ دروست كردنه‌وه و شیكردنه‌وه هه‌یه.