76
گریان
له پاسێكدان. شانزه كه‌سن، دوو دوو ده‌ستان پێكه‌وه كه‌له‌پچه‌كراوه. لێكۆڵینه‌وه‌تان ته‌واوبووه، به‌ره‌و به‌ڕێوه‌به‌رێتی ئه‌من به‌ڕێوه‌ن. ده‌بێت له‌وێ چاوه‌ڕێی دادگای شۆڕشی به‌عس بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌نووستان یه‌كلایی بكاته‌وه. هیچتان هێنده‌ی تاڵه ده‌زوویه‌ك ئومێدتان به‌وه نییه كه له مه‌رگ رزگار ده‌بن. ئه‌گه‌رچی دوو كه‌س به چه‌كه‌وه له‌ناو ده‌رگای پاسه‌كه‌دا به‌رامبه‌رتان وه‌ستاون و چاودێریتان ده‌كه‌ن. دوو ئوتومبیلی چه‌كداریش پێش و دوایان لێ‌گرتوون، به‌ڵام، بریسكه‌ی شادیی له نیگای چاوانی هه‌ر هه‌مووتاندا خۆی ده‌نوێنێت، هه‌ست به ئارامی ده‌كه‌ن. چونكه دوای بیست و یه‌ك رۆژ دار و فه‌لاقه و هه‌ڵواسین، ئیتر به‌ده‌نی خۆر نه‌دیوتان پشوویه‌ك ده‌دات. برینه‌كانتان سارێژ ده‌بێت.
بۆ یه‌كه‌مجار سه‌رنجی ئه‌و پیاوه ره‌شتاڵه كورته باڵا چاوڕه‌شه ده‌ده‌یت كه ده‌ستی راستت له‌گه‌ڵ ده‌ستی چه‌پی ئه‌ودا كه‌له‌پچه‌كراوه. هه‌ر ئاخ هه‌ڵده‌كێشێت و فرمێسك به چاوانیدا دێته‌خوارێ. جاریوایه فرمێسك و چڵمی ئاوێته ده‌بن. بێزی لێده‌كه‌یته‌وه. رقت لێی ده‌بێته‌وه كه ده‌بینی له‌به‌رچاوی ئه‌و جه‌للادانه وه‌كو ژن ده‌گری و ژیرنابێته‌وه. ناوه ناوه سیخورمه‌یه‌كی لێده‌ده‌یت، له ژێر لێوه‌وه ده‌ڵێی: «ده به‌سه ده به‌سه، دوژمن به خۆت خۆش مه‌كه.» ده‌ڵێی قسه بۆ به‌رد ده‌كه‌ی. سه‌ره‌ڕای ئازاری شان و قۆڵ و سه‌راپای جه‌سته‌ت كه ده‌ڵێی له ده‌سكه‌واندا كوتراوه، لووشكه لووشكی ئه‌ویش ئه‌وه‌نده‌ی تر ئازارت ده‌دات. جاربه‌جارێك له‌به‌ر خۆیه‌وه قسه‌یه‌ك فڕێده‌دات: «ئای كوێراییم دایه! ئاخ چه‌ند ئازارت گرانه!» هه‌رچه‌ند ده‌كه‌ی تاقه‌تت نییه لێی بپرسی كێشه‌ی چییه؟ بۆ كێ ده‌گری؟ ئاخر كێ له‌م كاتانه‌دا جگه له خۆی كه‌سی له‌بیره؟ چه‌ند رۆژه مێشكی خۆت ده‌گوشی، وه‌ها كه‌ڕ و كاس بووی، ناوی خوشكه‌كانت به ته‌واوی بیرنایه‌ته‌وه. له‌پڕ شتێك ده‌بێته مه‌راقت، هێنده‌تان نه‌ماوه بگه‌ن، كێ ده‌ڵێت پێكه‌وه ده‌چنه ژوورێك له‌وانه‌یه قه‌ت چاوت پێی نه‌كه‌وێته‌وه. ده‌ته‌وێت لێی بپرسی بۆكێ وا به‌داخه؟ ده‌بێت ئاگات لێبێت پاسه‌وانه‌كانتان تێنه‌گه‌ن. ده‌بێت بچرپێنی به گوێیدا. ده‌م له گوێی نزیكی ده‌كه‌یته‌وه. برا گیان بۆچی وا به‌داخی؟ ده‌داته پڕمه‌ی گریان. لێده‌گه‌ڕێی بگری، پرسیاره‌كه دووباره ده‌كه‌یته‌وه. «بیری كچه‌كه‌م ده‌كه‌م». «چییه‌تی؟» «هیچی نییه هه‌ر بیری ده‌كه‌م.» «باشه، ته‌مه‌نی چه‌نده«. «ئێستا ته‌مه‌نی بیست و پێنج رۆژه، كه گیرام چوار رۆژ بوو!»