كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركرده‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی عیراق له خولی دووه‌می دیالۆگی نیشتمانی کە له ته‌لاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق له 5/9/2022 به‌ڕێوه‌چوو، تێیدا پێداگیریان كرد و رێكه‌وتن له‌سه‌ر شه‌ش پێشنیاز، له‌وانه پێكهێنانی تیمێكی هونه‌ری كه كار له‌سه‌ر كامڵكردنی بیروبۆچوونه‌كان و نزیكکردنه‌وه‌یان بكات، به‌مه‌به‌ستی رێگە خۆشكردن بۆ هه‌ڵبژاردنێكی پێشوه‌خته .
بێ ئاكام بوونی هه‌وڵه‌كانی چاره‌سه‌ر
ئه‌م هه‌وڵانه له دوای ساڵێك كه‌متر له هه‌ڵبژاردنەکەی 10/10/ 2021 دێت، كه هیچ ئاكامێكی ئه‌وتۆی نه‌بوو، جگه له زیاتر ئاڵۆزكردنی دۆخی سیاسی وڵات، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا واشنتۆن له ناكاو رایگه‌یاند كه گرنگی به قه‌یرانی سیاسی عیراق ده‌دات و پشتیوانی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كات بۆ دیالۆگی نیشتمانی.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌دا نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند كه هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عیراق (سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و سه‌رۆك وه‌زیران) ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی دیالۆگی نیشتمانی بوون، به ئاماده‌بوونی نێرده‌ی یونامی (جنین پلاسخارت) له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان جگه له ره‌وتی سه‌در و هه‌ندێك لایه‌نی تری وه‌كو ئه‌یاد عه‌لاوی بۆ گفتوگۆ و تاوتوێكردنی دۆخی شێواوی وڵات .
سه‌ركرده به‌شداربووه‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی دیالۆگی نیشتمانی له به‌یاننامه‌كه‌یاندا رایا‌نگه‌یاند كه دانیشتنه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بێت له پێناو كۆتاییهێنان و دانانی سنوورێك بۆ ئه‌م قه‌یرانه‌ی ئێستا، سه‌در ئه‌مجاره‌ش وه‌كو خولی پێشوو بایكۆتی دانیشتنه‌كه‌ی كرد .
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌شداربووان پێداگرییان كرده‌وه له‌سه‌ر گه‌ڵاڵه‌كردن و نزیكکردنه‌وه‌ی بیربۆچوونه هاوبه‌شه‌كان له پێناوی دانانی نه‌خشه‌ڕێگەیه‌كی گونجاو بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی نیشتمانی بۆ هه‌ڵبژاردنێكی پێشوه‌خته و دابینكردنی هه‌موو پێداویستییه‌كانی به هه‌مواركردنه‌وه و پێداچوونه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن و كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان.
له‌لایه‌كی دیکەشەوە به‌شداربووان له دانیشتنی دیالۆگی نیشتمانی بڕیاری ئه‌كتیڤكردنی هه‌موو دامه‌زراوه و ده‌زگاكان و پابه‌ندبوون به شایسته ده‌ستوورییه‌كانیان دا، هه‌روه‌ها ئه‌و داواكارییه‌یان نوێ كرده‌وه بۆ سەید موقتەدا سه‌در كه به‌شداریی دانیشتنه‌كان بكات له پێناوی چارەسەر‌كردنی هه‌موو كێشه و ناكۆكییه‌كان و گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری پێویست بۆیان، هه‌روه‌ها دووپاتی ئه‌وه‌یان كرده‌وه كه زه‌مینه‌سازی بكه‌ن به ره‌خساندنی كه‌شوهه‌وای له‌بار بۆ دانوستان له نێوان لایه‌نه سیاسییه ناكۆكه‌كان و به‌رگرتن بە هه‌موو جۆره هه‌ڵكشانێكی ململانێ و رێگەنه‌دان به وتاری ره‌ق و نابه‌رپرسانه، كه ببێته هۆی هه‌ڵچوون و قووڵكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كان، هه‌موو ئه‌مانه له ریگه‌ی یاساییه‌وه.
له هه‌مانكاتدا سه‌ركرده به‌شداربووه‌كانی دیداره‌كه پێداگرییان له‌سه‌ر پێویستی ریفۆرمی راسته‌قینه كردەوە له بنیاتی ده‌وڵه‌تی عیراقدا، ئه‌ویش به لابردنی هه‌موو به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م چاكسازی به ده‌ركردنی یاسای پێویست و دانانی به‌رنامه‌ی حكومی گونجاو به هاوكاریی هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان و به پشتیوانیی گه‌لی عیراق و پابه‌ندبوون به ده‌ستووره‌وه له هه‌موو قۆناغه‌كانی دیالۆگ و چاره‌سه‌ردا.
هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا
لای خۆشییه‌وه یاریده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری خۆرهه‌ڵاتی دوور (باربرا لیف) رایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی به‌وردی چاودێریی بارودۆخی عیراق ده‌كات، خوازیاره لایه‌نه سیاسییه ناكۆكه‌كانی عیراق له‌سه‌ر مێزی دانوستان كۆببنه‌وه و كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، ئیتر به حكومه‌تێكی راگوزه‌ر بێت یان هه‌ڵبژاردنێكی پێشوه‌خته یان حكومه‌تێكی نوێ.
هه‌روه‌ها ( لیف ) رایگه‌یاند: عیراق دۆستی ئه‌مریكایه و هاوبه‌شمانه له‌سه‌ر ئاستی ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تیش.
هه‌ڵوێستی ئێران
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیش له 5/9/2022 رایگه‌یاند ئه‌وان په‌یوه‌ندییان به كه‌سایه‌تییه‌كانه‌وه نییه له عیراق، به‌ڵكو ئێمه په‌یوه‌ندییه باشه‌كانمان له‌گه‌ڵ لایه‌ن و ره‌وته سیاسییه عیراقییه‌كان به‌كارده‌هێنین له پێناوی سه‌قامگیریی ئه‌و وڵاته‌دا.
له كۆتاییدا ده‌بێت هه‌موو لایه‌ن و پێكهاته‌كانی عیراق ئه‌وه بزانن، كه درێژه‌دان به بنبه‌ستی سیاسی و دواتر ئیفلیجكردنی كاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و حكومه‌ت و ده‌زگای دادوه‌ریی ئه‌نجامه‌كه‌ی به‌ریه‌كکه‌وتن و توندوتیژیی و سیناریۆكانی یه‌مه‌ن و سوریا و لیبیایه، بۆیه نابێت لایه‌نه سیاسییه ركابه‌ره‌كان ماندوو بن له دانوستان و ده‌ستپێشخه‌ری و خه‌باتی مه‌ده‌نی، چونكه ئه‌ڵته‌رناتیڤی ئه‌وانه شه‌ڕ و ماڵوێرانییه.
کۆبوونەوەی دیالۆگی نیشتمانی پێداگیری له‌سه‌ر پێویستی ریفۆرمی راسته‌قینه له بونیادی ده‌وڵه‌تدا کرد، به هاوكاری لایه‌نه سیاسییه‌كان
دانیشتنی سێ سەرۆکاتییەکە و سەرکردەی هێزە سیاسییەکانی عیراق