وا بڕیاره ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه هه‌ڵبژاردانی گشتی له ئیسرائیل بكرێت، بۆ هه‌ڵبژاردنی حكومه‌تێكی نوێ كه حزبی چه‌پ و ده‌سه‌ڵاتدار به هه‌ڵبژاردنێكی چاره‌نووسسازی ده‌بینێت، بۆ ئاینده‌ی ئیسرائیل و توندڕه‌وه‌كانیش هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان خستۆته‌گه‌ڕ بۆ بردنه‌وه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا، هه‌رچه‌ند رێژه‌ی ده‌نگه‌رانی هه‌ردوولا به پێی راپرسییه‌كان ناتوانێت یه‌كلاكه‌ره‌وه بێت بۆ بردنه‌وه‌ی هیچ كام له‌م دوو به‌ره‌یه‌دا.
هه‌ڵبژاردنێكی چاره‌نووسساز
هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كه‌ی ئیسرائیل به لای حزبی «یش عتید»ی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه به چاره‌نووسساز هه‌ژمارده‌كرێت، یائیر لابیدی سه‌رۆكی حزبكه و سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له سه‌ردانێكیدا بۆ شاری هه‌رتسلیا بۆ بینینی هه‌وادارانی حزبه‌كه‌ی رۆژی هه‌ینی رابردوو له‌باره‌یه‌وه رایگه‌یاند: هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كانی ئه‌مجاره چاره‌نووسسازه بۆ ئاینده‌ی وڵاته‌كه‌مان و ئاینده‌ی منداڵ و نه‌وه‌كانمان.
به پێی پێگه‌ی رۆژنامه‌ی «والا»ی عیبریش، لابید كه پێشوازییه‌كی گه‌وره‌ی لێكراوه له‌لایه‌ن هه‌وادارانی حزبه‌كه‌یه‌وه، داوای له هه‌واداره‌كان كردووه به خێزانه‌وه بچنه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان بۆ ئه‌وه‌ی ئاینده‌ی وڵاته‌كه‌یان بپارێزن.
لای خۆیه‌وه نه‌تانیاهۆ كه ماوه‌یه‌كی زۆره ده‌ستی به گه‌ڕان و جووڵه كردووه بۆ بانگەشەکردن بۆ حزبه‌كه‌ی، هه‌وڵده‌دات خۆی نزیك بكاته‌وه له كۆمه‌ڵگه‌ی له رێگه‌ی سه‌ردانیكردنی ناوچه عه‌ره‌بییه‌كان له نه‌قب یان له رێگه‌ی هاوپه‌یمانی به‌ستن له‌گه‌ڵ لایه‌نه توندڕه‌وه‌كانی ئیسرائیل، به‌تایبه‌ت ئیتمار بن جه‌فیر و شاكیدی وه‌زیری ناخۆی ئیسرائیل.
هه‌وڵه‌كانی بنیامین نه‌تانیاهۆش، بۆ ئه‌وه‌یه جارێكی تر بێته‌وه سه‌ر حوكم، له‌رێگه‌ی سه‌ركه‌وتن له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مجاره‌ی كه‌نیستدا له ئیسرائیل، به‌ڵام ئه‌وه قورسه به‌پێی راپرسییه‌كان كه ئاماژه به یه‌كلانه‌بوونه‌وه‌ی براوه ده‌كه‌ن له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا.
دوو به‌ره‌ی دژ به یه‌ك
له‌هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كه‌ی ئیسرائیل‌دا دوو به‌ره‌ی به‌هێز و سه‌ره‌كی دژ به‌یه‌ك وه‌ستاون و ركابه‌ری یه‌كترن، به‌ره‌ی یه‌كه‌م حزبه راستڕه‌و و ئاینییه‌كان له‌خۆ ده‌گرێت به سه‌رۆكایه‌تی بنیامین نه‌تانیاهۆ سه‌رۆكی «لیكۆد»، له كاتێكدا به‌ره‌ی دووه‌م حزبه چه‌پ و نێوه‌نده‌كان له خۆ ده‌گرێت به سه‌رۆكایه‌تی یائیر لابیدی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستای ئیسرائیل و سه‌رۆكی حزبی «یش عتید».
به‌پێی راپرسییه‌كانی ناو ئیسرائیل، هه‌ڵبژاردنه‌كان یه‌كلاكه‌ره‌وه نابێت، به‌ڵام بنیامین نه‌تانیاهۆ چانسی زیاتری ده‌بێت بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی راستڕه‌و له ئیسرائیل‌دا.
راپرسییه‌كانی ئه‌م دواییه ده‌ریخستووه هیچ كام له‌و دوو به‌ره‌یه ره‌نگه نه‌توانێت ئه‌نجامه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی كۆتایی پێ بێنێت، چونكه به‌ره‌كه‌ی نه‌تانیاهۆ 60 كورسی به‌ده‌ستده‌هێنێـت به پێی راپرسییه‌كه له‌كاتێكدا به‌ره‌كه‌ی لابید 56 كورسی به‌ده‌ست ده‌هێنێـت، له كاتێكدا لیستی عه‌ره‌بی بۆ گۆڕانكاری چوار كورسی به‌ده‌ستهێناوه.
به پێی راپرسیه‌كانی رۆژنامه‌ی مه‌عاریف و هه‌ردوو ته‌له‌فزیۆنی 12 و 13 و ده‌سته‌ی په‌خشی ره‌سمی «كان»، كوتله‌كه‌ی نه‌تانیاهۆ كه له چوار حزب پێكدێت 60 كورسی كه‌نیست به‌ده‌ستده‌هێنێت كه به‌گشتی له 120 كورسی پێكدێت.
ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت هیچ له‌و دوو كوتله و به‌ره‌یه، توانای پێكهێنانی حكومه‌تی نابێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر یه‌كه‌یان پێویستی به یه‌ك كورسی زیاتر له نیوه‌ی كورسییه‌كانی كه‌نیستی ده‌بێت بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت، واتا 61 كورسی كه‌نیست.
رێژه‌ی پێویست بۆ چوونه كه‌نیست
حزبه‌كانی ئیسرائیل له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا پێویستیان به تێپه‌ڕاندنـــی رێــژه‌ی 3.25 %ی كۆی ده‌نگده‌ران هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بچنه كه‌نیست و نوێنه‌ریان هه‌بێت له كه‌نیست، واتا حزبه‌كان به‌لانی كه‌مه‌وه پێویستیان به‌و رێژه‌یه هه‌یه ئه‌گه‌ر نا ناتوانن نوێنه‌ریان هه‌بێـت له‌ناو كه‌نیستدا.
له ئێستادا چوار حزب له به‌ره‌ی دژ به نه‌تانیاهۆ كه ئه‌وانیش «میرتس» و «كار» و «لیستی یه‌كگرتوو» و «به‌ره‌ی عه‌ره‌بی»ن، مه‌ترسی به‌ده‌ست نه‌هێنانی ئه‌و رێژه‌یه‌یان هه‌یه‌ن كه پێویسته بۆ چوونه نێو كه‌نیستی ئیسرائیله‌وه، هه‌ر كه‌مبوونێكیش له رێژه‌ی ده‌نگده‌رانی ئه‌وان، واتای زۆرینه ده‌گه‌یه‌نێت بۆ به‌ره‌كه‌ی نه‌تانیاهۆ، ئه‌وه‌ش به‌ره‌ی توندڕه‌وان نزیك ده‌كاته‌وه له سه‌ركه‌وتن و پێكهێنانی حكومه‌ت.
عه‌ره‌بی ئیسرائیل ده‌نگ ده‌ده‌ن؟
دانیشتوانی عه‌ره‌ب پێگه‌یه‌كی گه‌وره‌یان هه‌یه ئه‌گه‌ر ده‌نگ بده‌ن، به‌ڵام ئه‌وانیش دوو بۆچوونیان هه‌یه، به‌شێكیان به‌شداری ناكه‌ن له هیچ هه‌ڵبژاردنێكی ئیسرائیل و به‌شێكیان پێیان باشتره به‌شداربن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن سوودێك به‌عه‌ره‌بی ئیسرائیل بگه‌یه‌نن له‌هه‌ر حكومه‌تێكدا كه پێكدێت، چونكه به‌شداریان به شێوه‌یه‌كی كارا له هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌تایبه‌ت كه حزبی عه‌ره‌بی به‌شداری تێدا ده‌كات، كاریگه‌رییه‌كی سیاسیی به‌عه‌ره‌به‌كانی ئیسرائیل ده‌به‌خشێت چونكه هیچ حزبێكی ئیسرائیلی خاوه‌نی زۆرینه نییه له كه‌نیستی ئیسرائیل‌دا.
ئه‌وانه‌ی دژ به به‌شداری و بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كانن پێیانوایه، كه نا‌بێـت به‌شداربن له حكومه‌تێكدا كه به‌داگیركه‌ری ده‌زانن، له كاتێكدا به‌شه‌كه‌ی تر پێیانوایه، به‌رده‌وام بوون له قبووڵنه‌كردنی چاره‌سه‌ر و رێككه‌وتن له مێژووی ئه‌و وڵاته‌دا زیانی به‌عه‌ره‌ب و فه‌له‌ستینیه‌كان گه‌یاندوه، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی ئیسرائیله‌وه تا ئێستا، كه سه‌ره‌تا دوو ده‌وڵه‌تی لێده‌كه‌وته‌وه بۆ هه‌ردوو نه‌وته‌وه، به‌ڵام عه‌ره‌ب پێی رازی نه‌بوون، ئێستاش ناچاره دانوستان له‌سه‌ر 28 %ی هه‌مان ئه‌و خاكه بكه‌ن.
ئه‌مه چ جای ئه‌وه‌ی ده‌نگدانی عه‌ره‌ب له ئیسرائیل، به‌شێكی گرنگی ئه‌و وڵاته و حزبه‌كانی پاڵپشتی لێ ده‌كه‌ن، به لابیدی سه‌رۆك وه‌زیرانیشه‌وه، له‌وانه‌ی بڕوایان به چاره‌سه‌ری دوو ده‌وڵه‌ت هه‌یه له‌پاڵ مافی هاووڵاتیبوونی ته‌واو بۆ عه‌ره‌به‌كانی ئیسرائیل.
له چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا
له چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كه‌نیستدا كه ئه‌مڕۆ ده‌كرێـت و به‌شێكی زۆری ئیسرائیلییه‌كان به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن، له‌پاڵ هه‌ندێك لایه‌نی عه‌ره‌بیش، سێ كه‌سایه‌تی چاوه‌ڕوان ده‌كرێـت، سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی ئه‌و وڵاته بگرنه ده‌ست، كه یه‌كێكیان بنیامین نه‌تانیاهوی سه‌رۆكی حزبی «لیكۆد»ه كه له هه‌ڵبژاردنی رابردوودا شكستی هێنا و ئه‌ویتریان یائیر لابیدی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستا و سه‌رۆكی حزبی «یش عتید»ه، له پاڵ بینی گانتسی سه‌رۆكی حزبی «یه‌كێتی نیشتمانی» و وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل كه سه‌ر به راستڕه‌وی نێوه‌نده له‌و وڵاته‌دا، هه‌ر یه‌ك له‌و كه‌سایه‌تی و حزب و لایه‌نانه‌ش پێویستیان به‌هاوپه‌یمانییه له‌گه‌ڵ حزبه بچوكه‌كانی تری ناو ئیسرائیل، كه هه‌رچه‌ند رێژه‌یه‌كی كه‌می ده‌نگ له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ده‌ستده‌هێنن، به‌ڵام دواجار رۆڵیان ده‌بێت له سه‌رخستنی یه‌كێك له لایه‌نه به‌هێز و سه‌ركه‌وتووه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كه‌نیستی ئیسرائیل و گۆڕینی باڵانس له‌رێگه‌ی هاوپه‌یمانی به‌ستن له‌گه‌ڵیاندا.
جێی ئاماژه‌یه هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئیسرائیل پێنجه‌مین هه‌ڵبژاردنی له‌و جۆره‌یه له ماوه‌ی كه‌متر له چوار ساڵدا، كه تێیدا ئیسرائیلییه‌كان ده‌چنه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی كه‌نیست و دواتریش پێكهێنانی حكومه‌تێكی نوێ بۆ ئیسرائیل.
دواجار سه‌ركه‌وتنی حزبی میانڕه‌و له ئیسرائیل‌دا و به‌تایبه‌ت چه‌په‌كان، رۆڵی باشتری ده‌بێت له‌دوور خستنه‌وه‌ی ناوچه‌كه له‌هه‌ر گرژیی و ئاڵۆزیی له‌خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ناوچه‌ی عه‌ره‌بیدا، به‌تایبه‌تر سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی ئاشتی له نێوان فه‌له‌ستین و ئیسرائیل و به دیهێنانی چاره‌سه‌ری دوو ده‌وڵه‌ت له نێوان هه‌ردوو نه‌ته‌وه‌دا.