پێدەچێت لە ئاسمانەوە پەلاماری رۆژئاوا بدات و ئۆپەراسیۆنی سنووردار لەناو هەرێم جێبەجێبكات

10:56 - 2022-11-18
سه‌رتیپ جه‌وهه‌ر‌
320 خوێندراوەتەوە

*زۆر زەحمەتە ئەمریكا رێگا بەتوركیا بدات پەلاماری زەمینی رۆژئاوای كوردستان بدات

ئێوارەی ئەمڕۆ كونسڵخانەی ئەمریكا لە هەرێم هاووڵاتیانی وڵاتەكەی لە سەفەركردن بۆ هەرێم ئاگاداركردەوە بەهۆی ئەگەری پەلاماردانی بەشێك لە هەرێم و رۆژئاوای كوردستان لەلایەن جەندرمەی توركەوە.
ئەردۆغان دەیەوێت ئەو كردەوە تیرۆرییەی 13ی ئەم مانگەی ئەستەمبوڵ بەسەر پەكەكەدا ساخ بكاتەوە. چەند رۆژێكە توركیا هەڕەشەی بەكارهێنانی هێز دەكات لە رۆژئاوای كوردستان دژی پەكەكە، بۆ ئەوەی بتوانێت لەم رێگەیەوە كاریگەری لەسەر هەڵبژاردنەكان دروستبكات كە بڕیارە ساڵی نوێدا بكرێت. چونكە چانسی سەركەوتنی زۆر لاواز بووە.
بەپێی خوێندنەوەی سیاسەتی نوێی واشنتۆن، زۆر زەحمەتە ئەمریكا رێگا بدات ئەردۆغان پەلاماری زەمینی رۆژئاوای كوردستان بدات، بەڵام لەوانەیە تۆپبارانی بکات یاخود پەلاماری رۆژئاوای كوردستان بدات لەڕێی فڕۆكەوە، هەروەك پێدەچێت ئەردۆغان چەند ئۆپەراسیۆنێكی سنووردار بۆ سەر پێگەو بنكەكانی پەكەكە لە هەرێمی كوردستان بكات، چونكە زستانەو زۆر زەحمەتە جموجۆڵی سەربازیی لەشاخەكانی كوردستان.

وتارەکانی نوسەر