ده‌وڵه‌تی قازانجخواز یان ئابووری قازانجخواز: زاراوه‌یه‌كه له زانستی سیاسی و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا به‌كار دێت و ئاماژه‌یه بۆ ده‌وڵه‌تێك كه هه‌موو یان به‌شێكی گه‌وره‌ی داهاته نیشتیمانییه‌كه‌ی له رێگه‌ی فرۆشتن و به‌كرێدانی سامانه نیشتیمانییه‌كانییه‌وه به كڕیاری ده‌ره‌كی ده‌ست ده‌كه‌وێت. یان ئابووری قازانجخواز بریتییه له‌و ئابوورییه‌ی كه رێژه‌ی گه‌وره‌ی داهاته‌كه‌ی له كه‌رتی نه‌وته‌وه ده‌ست ده‌كه‌وێت، وه‌ك له كه‌رته‌كانی دی. پێناسه‌یه‌كی دی ده‌ڵێ: هه‌ر كاتێك كه‌رته نابه‌رهه‌مییه‌كان یان قازانجدراه‌كان رێژه‌ی %50ی به‌رهه‌می گشتیی ناوخۆیی بۆ هه‌ر وڵاتێك پێكهێنا، ئه‌وا به‌و ئابووریه ده‌وترێت ئابووریه‌كی قازانجخواز.
مێژووی ئه‌م زاراوه‌یه
یه‌كه‌م كه‌س كه ئه‌م زاراوه‌یه‌ی به‌كارهێناوه وه‌ك داهاتی دارایی ئاده‌م سمیس بووه، له كتێبه‌كه‌ی به‌ناوی (سامانی گه‌لان). دوای ئه‌ویش یه‌كه‌م كه‌س كه به مانا ئابوورییه‌كه‌ی به‌كاریهێناوه كارل ماركس بووه، له كتێبه‌كه‌یدا به‌ناوی (سه‌رمایه). بۆ یه‌كه‌م جاریش له‌ساڵی 1970دا له‌لایه‌ن حسێن مه‌هداوی ئه‌م تێورییه گریمانه كرا.
زاراوه‌ی ده‌وڵه‌تی قازانجخواز له سه‌ده‌ی بیستەمدا به‌كارهات وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ وڵاتانی ده‌وڵه‌مه‌ند به سه‌روه‌ت و سامانی سروشتی وه‌كو نه‌وت و غازی سروشتی. به‌شێوه‌یه‌ك ده‌وڵه‌ت خاوه‌ندارێتی و دابه‌شكردن و فرۆشتنیشی قۆرخ ده‌كات، به‌ڵام ده‌كرێت وڵاتانێكی تری ده‌وڵه‌مه‌ند به‌هۆكاره داراییه‌كانیش بگرێته‌وه وه‌ك دراوی یه‌ده‌گی. یان ئه‌و وڵاتانه‌ی خاوه‌نی سه‌روه‌تی ستراتیژین وه‌ك بنكه‌و باره‌گای سه‌ربازی.
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ده‌وڵه‌تی قازانجخواز
حاڵه‌تی قازانجخوازی باو‌و كلاسیكی به‌م تایبه‌تمه‌ندییانه جیا ده‌كرێته‌وه: ئابووری به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی پشت به به‌كرێدان ده‌به‌ستێ، له‌به‌رئه‌وه هیچ پێویست به كه‌رتی به‌رهه‌مهێنانی نیشتمانیی به‌هێز ناكات، رێژه‌یه‌كی كه‌می دانیشتوان به‌شداریی له به‌رهه‌مهێنان و به‌ده‌ستهێنانی داهاتدا ده‌كه‌ن، حكومه‌ت سودمه‌ندی سه‌ره‌كی ده‌بێت له به‌كرێدانی ده‌ره‌كیدا، ده‌وڵه‌ت به‌ره‌و هه‌ڵاوسانی ئابووری ده‌چێت و رۆڵ و كاریگه‌ریی كه‌رته‌كانی دیكه‌ی ئابووری له قاڵب ده‌درێت، هه‌ڵئاوسان له هێزه ئه‌منی و چه‌كداره‌كاندا رووده‌دات، ئاراسته‌ی ده‌وڵه‌ت به‌ره‌و دیكتاتۆری و تاكڕه‌وی ده‌ڕوات.
نموونه‌ی وڵاتانی قازانجخواز
وڵاتانی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت له ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا وه‌ك: سعودیه، عومان، ئیمارات، عیراق، ئێران به راده‌یه‌كی كه‌مترو كوێت و قه‌ته‌ر. هه‌روه‌ها وڵاتانی ئه‌مریكای لاتینی و باكووری ئه‌فریقا وه‌ك: ڤه‌نزوێلاو لیبیا، كه هه‌موویان ئه‌ندامن له رێكخراوی ئۆپیك بۆ به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت.
زاراوه‌ی قازانج و قازانجخوازی له ئابووریی سیاسی‌دا به مانای ئه‌و به‌شه داهاته دێت كه كرێچی ده‌یداته خاوه‌ن ماڵ یان خاوه‌ن زه‌وی به‌رامبه‌ر به به‌كارهێنانی سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی خاوه‌ن زه‌وی كه له‌ناو ناچێت. یان به‌مانای زیاده یان گه‌شه‌كردن دێت، به‌ڵام به مانا ئابوورییه كلاسیكییه‌كه به واتای داهاتی خاوه‌ن زه‌وی و ئه‌و كرێیه‌ی له‌بری به‌كارهێنانی زه‌وی له كرێچییه‌كه‌ی وه‌ری ده‌گرێت.
جا تێوری وڵاتانی قازانجخواز یه‌كێكه له‌و تیۆرانه‌ی كه هه‌ژموونی سیستمه تاكڕه‌وو خۆسه‌پێنه‌كان له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا راڤه ده‌كات و قسه له‌سه‌ر هۆكاره‌كانی شكستخواردنی په‌ڕینه‌وه به‌ره‌و سیستمێكی دیموكراسی ده‌كات.
وڵاتانی قازانجخواز به‌وه جیاده‌كرێنه‌وه كه تاڕاده‌یه‌ك داهاتی باج وه‌رگرتنی تیادا نییه‌و ده‌رهێنانی سامانە سروشتییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی ده‌بێت به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویست به‌وه‌رگرتنی باج بكات له هاووڵاتیان، هاوشێوه‌ی ئه‌و وڵاتانه شكست دێنن له گه‌شه‌كردنی سیاسی‌دا، له‌به‌رئه‌وه‌ی له كاتی نه‌بوونی باجدا، هاووڵاتیان هانده‌رو بیانووی كه‌متریان به ده‌سته‌وه ده‌بێت بۆ گوشار خستنه سه‌ر حكومه‌ت بۆ دابینكردنی پێداویستییه‌كانیان. له‌جیاتی ئه‌وه حكومه‌ت له رێگه‌ی به‌رنامه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان به كرداره‌كی به‌رتیل ده‌دات به هاووڵاتیان بۆ رازیكردن و بێده‌نگكردنیان. له‌به‌رئه‌وه بودجه له‌و وڵاتانه‌دا ته‌نها به‌رنامه‌یه‌كه بۆ خه‌رجییه‌كان.
ئه‌و حكومه‌تانه‌ی پشت به‌و جۆر داهاتانه ده‌به‌ستن، ناچار نین كه بنه‌ماكانی بازاڕی ئازاد پیاده بكه‌ن، بۆ خوڵقاندنی ژینگه‌یه‌كی گونجاو بۆ گه‌شه‌ی ئابووری، له‌به‌رئه‌وه‌ی داواكاری له‌سه‌ر نه‌وت هێنده به‌رزه كه پێویست ناكات پابه‌ند بێت به بنه‌ماكانی بازاڕی ئازاده‌وه‌و ئازادی ئابووری بازاڕ ده‌كاته قوربانی سه‌روه‌ری یاسا‌و ئاسایش و چاودێری مافی خاوه‌ندارێتی، له ئه‌نجامی ئه‌وه‌شدا ئازادی سیاسی گه‌شه ناكات و هه‌موو هه‌وڵه‌كان بۆ وه‌دیهێنانی په‌ڕینه‌وه بۆ دیموكراسی شكست ده‌هێنێت.
جۆره‌كانی قازانج
كرێی داهاتی ده‌ره‌كی له‌ڕێگه‌ی: داهاتی نه‌وت و غاز، داهاتی كانزاكان، داهاتی هێڵی گواستنه‌وه‌ی ستراتیجی، داهاتی گه‌شتیاری، داهاتی ناردنی دارایی ده‌ره‌كی، داهاتی یارمه‌تییه ده‌ره‌كییه‌كان. هه‌روه‌ها داهاتی ناوخۆیی له رێگه‌ی: داهاتی خزمه‌تگوزاری تایبه‌ت به چالاكییه‌كانی وڵاتان، داهاتی به‌رزونزمی و بارزاڕی دارایی، داهاتی پیشه‌سازی و كشتوكاڵی. ئەمانە جۆرەکانی قازانجن.
هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌تی قازانجخواز پشت به‌و داهاته ده‌به‌ستێت كه له ده‌ره‌وه ده‌ستی ده‌كه‌وێت، ئه‌ویش له ئه‌نجامی فرۆشتنی سه‌روه‌ت و سامانی گشتی كه له‌زه‌ویه‌وه ده‌رده‌هێنرێت، وه‌كو نه‌وت و گاز و كانزاكان، به شێوه‌یه‌ك كه له ناوخۆی وڵات‌دا هیچ جۆره چالاكییه‌كی ئابووری نییه، یان زۆر به‌كه‌می هه‌یه‌تی، وه‌ك چالاكی پیشه‌سازی و داهاته‌كه‌شی له باج وه‌رگرتنه‌وه ده‌ست ناكه‌وێت، به‌ڵكو له كرێوه ده‌ستی ده‌كه‌وێت.
سه‌باره‌ت به به‌كاربردنی كاڵا‌و شمه‌كیش له ناوخۆدا، ده‌وڵه‌تی قازانجخواز به‌شێوه‌یه‌كی ره‌ها پشت دەبەستێت به هاورده‌كردنی خۆراك، داووده‌رمان، جلوبه‌رگ، ئۆتۆمبێل، چه‌ك و هه‌موو پێویستییه‌كانی ژیان له‌ده‌ره‌وه هاورده‌ی ده‌كات، خۆی به‌رهه‌مان ناهێنێت.
ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی پشت به نه‌وت ده‌به‌ستن، كه‌رته‌كانی دیكه‌ی ئابووری پشتگوێ ده‌خه‌ن