بەغدا چەقی چارەسەری کێشەکانی کوردە

10:47 - 2022-12-05
رێبین عومه‌ر‌
288 خوێندراوەتەوە

 چارەسەرکردنی تەنگەژەکان لە بەغدا بژاردەیەکەی دەستووری و یاساییە کە هاوبەشی کورد لە عیراقی نوێ بەهێزتر دەکات. 
تا ئەم چرکەساتە کورد بەشێکی گرنگی مۆزایکی سیاسی عیراقە، بێ کورد هیچ هەنگاوێک سەرناگرێت. 
عیراقی نوێ کە لەسەر بنەمای هاوبەشی و تەوافقیی دیموکراسی پایەکانی خۆی داکوتیوە، هەوڵە جدییەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە تەواوکاریی پڕۆسەی سیاسی لەم قۆناغەدا گرنگە و سەنگی کورد لە پڕۆسەی سیاسیدا زیاتر بەهێز دەکات، بەجۆرێک ئێستا خاوەن سەیوانە و بۆتە کۆکەرەوەی لایەنە سیاسییەکان، دووبارە ماڵی سەرۆک مام جەلال لەسەردەستی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی، کەوتۆتەوە سووڕی ئاسایی خۆی، 
کە لەسەر رێچکەی سەرۆک مام جەلال دووبارە بۆتەوە سەیوان و شوێنی سیاسییەکانی عیراق و جێگەی چارەسەرکردنی کێشە سیاسییەکانی لایەنە عیراقییەکان. 
دەرکەوت لایەنە سیاسییەکان لەسەر هیچ کۆک نەبن، لە خراپترین باردا لە ماڵی مام کۆدەبنەوە و گەنگەشەی خۆیان دەکەن و بەدوای چارەسەرەوەن  
ئێستا بافڵ جەلال تاڵەبانی، لە بەغدا بەتەنها رۆڵی سەرۆکی حزبێک نابینێت، بەڵکو نوێنەرایەتی دۆزی کورد دەکات. 
گۆشەگیری رەتکردۆتەوە و لە بەغدا بەدوای چارەوەیە و جوان ئەدای سیاسی و دیبلۆماسی کورد لە بەغدا دەکات. 
لەم قۆناغەدا بۆ کورد چەقی چارەسەرکردنی کێشەکان بەغدایە، نەک پایتەختی وڵاتانی تر. جووڵە مکوڕەکانی حەکیمی دووەم تەنها ئەوەی لێشین دەبێت، کە کورد لە عیراق بە حزوری جدی دەتوانێت هاوسەنگیی سیاسی لە عیراق راگرێت و کێشەکانیشی لە پایتەخت چارەبکات. کۆتایی بە خنکاندی سلێمانی و بێڕۆڵکردنی کورد بهێنێت لە سەر شانۆی سیاسی عیراق.

وتارەکانی نوسەر