له هێرشێكی نوێی توركیادا بۆ سه‌ر رۆژاڤا، كه له راستیدا یه‌كه‌م جاری نییه، فڕۆكه‌كانی توركیا ئۆردوگای هۆلیان بوردومان كرد، كه مه‌ترسیدارترین ئۆردوگایه له جیهاندا و ئه‌م هێرشه‌ش ئه‌گه‌ری هه‌یه ببێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئۆردوگای هۆل خێزانی داعشه‌كانی تێدایه و له‌سه‌ر ئاستی جیهان وا وه‌سف كراوه كه بۆمبێكی ته‌وقیتكراوه و هه‌ر كاتێك بێت ده‌ته‌قێته‌وه.
سوپای توركیا له 19ی تشرینی دووه‌مه‌وه هێرشێكی توندی ده‌ستپێكردووه بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی باكوور و خۆرهه‌ڵاتی سوریا، هێرشه‌كه ده‌یان شه‌هید و برینداری لێكه‌وتۆته‌وه، جگه له‌وه‌ش هێرشی توندی بۆ سه‌ر دامه‌زراوه گرنگه‌كان ده‌ستپێكردووه، وه‌ك دامه‌زراوه نه‌وتی و ئابوورییه‌كان و ژێرخانی ئابووریی ناوچه‌كه، له كاتێكدا ناوچه‌كه خۆی زیاتر له 10 ساڵه له ژێر گوشاری شه‌ڕو گه‌مارۆ و وشكه‌ساڵیدا ده‌ناڵێنێت.
توركیا به‌م بۆردومانه‌ی ده‌یه‌وێت رێگە بۆ هێرشی زه‌مینی و داگیركاری خۆش بكات، چه‌ند ئامانجێكیشی له‌م پڕۆسه‌یه هه‌یه له‌وانه: راگواستنی زۆرترین دانیشتوان و چۆڵكردنی ناوچه‌كه له كورد، ئه‌ویش وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ گۆڕینی دیمۆگرافی ناوچه‌كه، هه‌روه‌ها بۆ له‌ناوبردنی توانا داراییه‌كانی ئیداره‌ی خۆجێیی له رێگه‌ی وێرانكردنی كێڵگه‌كانی نه‌وت و غازه‌وه، بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجه‌ش هه‌موو جۆره چه‌كێكی به‌كارهێناوه، هه‌ر له فڕۆكه‌ی جه‌نگییه‌وه تا ده‌گات به درۆن و تۆپبارانكردن به تۆپی قورس و هاوه‌ن و تانك.
له‌م نێوانه‌دا هه‌ڵوێستی روسیا و ئه‌مریكا ناگاته ئاستی ئه‌و وێرانكارییه‌ی به‌سه‌ر ناوچه‌كانی ئیداره‌ی خۆجێی و هێزه‌كانی سوریای دیموكراتدا هاتووه، ئه‌و هێزه‌ی كه هاوبه‌شی ئه‌مریكا بوو له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا له سوریا.
وه‌فدی ئه‌مریكا و روسیا به‌ردوام سه‌ردانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و ژه‌نه‌راڵ مه‌زڵوم عه‌بدی-یان كردووه و وایان پیشانداوه كه خوازیاری راگرتنی هێرشه‌كانی توركیان، مه‌زڵوم عه‌بدیش تۆپه‌كه‌ی فڕێ داوه‌ته گۆڕه‌پانی ئه‌وانه‌وه كه رێكه‌وتنی ئاگربه‌ستیان له‌گه‌ڵ توركیادا ئیمزا كردووه، به‌ڵام توركیا بۆ یه‌ك سه‌عاتیش پابه‌ند نه‌بووه به‌و رێكه‌وتنه‌وه و گوێی نه‌داوه به هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی.
روسیا هۆشداریی دا به توركیا له هه‌ر هێرشێكی زه‌مینی، به‌ڵام له ژێره‌وه‌ش قه‌یرانه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات و كار بۆ ئه‌وه ده‌كات هێزه‌كانی سوریای دیموكرات سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتیان راده‌ستی رژێمی سوریا بكەن.
لێره‌دا پرسیارێك دێته پێشه‌وه، ئایا حكومه‌تی دیمه‌شق له‌توانایدا‌یه ده‌سه‌ڵاتی خۆی بسه‌پێنێت به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌دا، ئه‌ویش دوای زیاتر له 11 ساڵ جه‌نگ و دوای ئه‌وه‌ی زیاتر له دوو له‌سه‌ر سێی سوپاكه‌ی له‌ده‌ست داوه؟
روسیا كه هه‌ر ده‌یویست بڕیاری خۆی بسه‌پێنێت، دەبوو دیمه‌شق ناچاربكات تا گفتوگۆی جدی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوریای دیموكراتدا بكات بۆئه‌وه‌ی سه‌روه‌ریی سوریا پارێزراو بێت، نه‌ك رێگەخۆشكه‌ر بێت بۆ هێزه‌كانی توركیا تا به تانك و تۆپ و فڕۆكه سه‌روه‌ریی سوریا پێشێل بكات و كار بگاته ئه‌وه‌ی سوریا ببێته گۆڕه‌پانێكی كراوه بۆ تیرۆریستان و به‌وه‌ش دواهه‌مین ناوچه‌ی ئارامی سوریا بكه‌وێته ژێر مه‌ترسییه‌وه و وه‌ك ناوچه‌كانی دیكه‌ی لێبێت كه كه‌وتۆته ژێرده‌ستی توركیا.