گه‌وره‌ترین كێشه‌ی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان له دووخاڵدا چڕبۆته‌وه، ئه‌وانیش شێوازی سه‌ركردایه‌تیكردنی ئه‌م هه‌رێمه‌یە لە رووی سیستمی سیاسی و شێوازی بەڕێوەبردنەوە. سه‌ركردایه‌تیكردن وه‌ك چۆن بۆ بزووتنه‌وه‌یه‌كی رزگاریخوازی و شۆڕشێكی میللی و راپه‌رینێكی جه‌ماوه‌ری و به‌ده‌ستهێنانی داخوازییه‌كانی گەلێکی داگیرکراو یان بێ ناسنامە و مافخوراو گرنگ و پڕ بایه‌خه، به‌هه‌مان شێوه زانستی به‌ڕێوه‌بردن یان دەوڵەتداری بۆ گەل گرنگە و هه‌مان رۆڵ ده‌بینێ له ئاستی یه‌كه کارگێڕییەکان و بەستنەوەیان بە یەکتری و رەخساندنی زۆرترین دەرفەتی خزمەتگوزاری بە گەل و وڵات، بەڵام پێویستە ئەم راستییە بزانین کە زانستی بەڕێوەبردن وابەستە و کاریگەرە بە شێواز و جۆری سیستمی سیاسی وڵاتەوە.
بۆ بەراوردکردنی هەرێمی کوردستان بە جۆر و شێوازەکانی سیستمی سیاسی و زانستی کارگێڕی و دەوڵەتداریەوە، دەڵێین ئاخۆ ئێمە لە کام سیستمی سیاسی جێ دەگرین و تا چەند پابەندین بە زانستی کارگێڕیەوە؟
-1 شێوازی سه‌ركردایه‌تی دیكتاتۆری: هه‌میشه سه‌ركرده دیكتاتۆره‌كان ده‌سه‌ڵاتی مه‌ركه‌زی به‌كارده‌هێنن و شێوازی ترس و تۆقاندن و هه‌ڕه‌شه و زۆره‌ملێ به‌كارده‌هێنن به‌رامبه‌ر به گه‌لانی خۆیان، یاخود به‌شێوه‌ی پاداشت پێدان هه‌وڵی رازیكردنی گه‌ل ده‌ده‌ن، له ئه‌نجامیشدا به‌شێكی زۆر له خه‌ڵك بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریکراو یان بۆ پاداشت یان له ترسان رازی ده‌بن به‌م شێوازی حوكمڕانییە.
-2 شێوازی سه‌ركردایه‌تی ئۆتۆقراتی: به‌هه‌مان شێوه‌ی سه‌ركردایه‌تی دیكتاتۆر ده‌سەڵاتی مه‌ركه‌زی به‌كارده‌هێنێ، به‌ڵام ئه‌م شێوازی سه‌ركردایه‌تیكردنه زۆر چوست و چالاك و كارایه و هه‌وڵی رازیكردنی گه‌له‌كه‌ی ده‌دات بۆ ئه‌و مه‌رام و ئامانجانه‌ی كه هه‌یه‌تی، ده‌خوازێ گه‌له‌كه‌ی جێبه‌جێی بكات.
-3 شێوازی سه‌ركردایه‌تی دیموكراسی: ئه‌م شێوازه پێچه‌وانه‌ی دوو شێوازه‌كه‌ی پێشووه، سه‌ركرده‌ی دیموكرات گوێ لە خواستی گەلەکەی دەگرێت و تێریان دەکات و داواکانیان جێبەجێ دەکات و گه‌له‌كه‌ی بەشدار دەکات له داڕشتن و پلاندانان و به‌ڕێوه‌ردنی وڵات به شێوه‌ی كۆده‌نگیی رێكخراو، لێره‌دا سه‌ركرده‌ی دیموكرات ئه‌ركی سه‌رەكی رێكخستنه نه‌وه‌ك ئاڕاسته‌كردن، له‌م شێوازه‌دا دره‌نگ بڕیاردان و نزمیی ئاستی فكری تاكه‌كان گه‌وره‌ترین ئاسته‌نگه له‌به‌رده‌م سه‌ركرده‌ی دیموكرات و زانستی به‌رێوه‌بردن.
-4 شێوازی سه‌ركردایه‌تی سه‌ربه‌خۆ: له‌م شێوازه‌دا سه‌ركرده كاریگه‌ره به سروشتی تاكه‌كان، چونكه له‌م شێوازه‌دا تاكه‌كان له به‌رزترین ئاستی لێهاتوویی و كارامه‌ییدان، به‌رده‌وام حه‌زده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانیان وه‌ك هاوڕێ كاربكه‌ن و هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن، هه‌میشه جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆ به‌دی ناكرێ له نێوان سه‌ركرده‌كان و نا سه‌ركرده‌كان .