جووڵه‌و چالاكییه به‌رده‌وامه‌كانی هه‌ڤاڵ بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و له عیراق و ده‌ره‌وه‌ش، تینێكی به‌هێزی به یه‌كێتی و هه‌روه‌ها به گه‌لی كورد دا، چونكه دواجار ئه‌و هه‌وڵ و ته‌قه‌لایه‌ی سه‌رۆك بافڵ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كورد به‌گشتییه كه یه‌كێتی به‌رژه‌وه‌ندی خۆشی كردۆته قوربانی ئه‌م گه‌له.
ئه‌گه‌ر بڕوانینه جووڵه به‌رده‌وامه‌كانی سه‌رۆكی یه‌كێتی، ئه‌وا ده‌بینین رۆژێك له سلێمانی و رۆژێك له‌به‌غدا و رۆژێك له رۆژئاوایه، خه‌می سه‌ره‌كیشی، كاركردنه بۆ مافه‌كانی كورد له هه‌رێم و عیراق و ناوچه‌كه‌ش، به جۆرێك جووڵه و چالاكییه‌كانی بوونه‌ته هه‌وێنی چاره‌سه‌ر بۆ زۆرێك له كێشه سیاسییه‌كان.
گرنگی هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك بافڵ له دانوستان و دانیشتنه‌كانی ده‌ركه‌وت له‌گه‌ڵ هێزه سیاسییه‌كانی عیراق، به كورد و سوننه و شیعه‌وه، دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2022، كه له‌ناو ماڵی كورد و به‌غداش، هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و ده‌رچوون له‌و بنبه‌سته سیاسییه‌یدا كه هاتبۆوه ئارا، بڕیاریشی به نزیكبوونه‌وه له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه و هه‌ندێ هێزی سوننه‌و مه‌سیحی له جێی خۆیدا بوو نیمچه هاوپه‌یمانییه‌ك بوو، كه دواجار براوه‌ی پڕۆسه‌ی سیاسیی بوون روئیاكانیان سه‌ركه‌وت بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ به‌سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د شه‌یاع سودانی.
له ناو هه‌رێمیشیدا، سه‌رۆكی یه‌كێتی به‌رده‌وام له‌هه‌وڵدابوو بۆ نزیكردنه‌وه‌ی بۆچوون و روئیاكان، دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی دیموكرات پێكنه‌هات، به‌هۆی ده‌رچوونی ئه‌و حزبه له‌یه‌كڕیزی ماڵی كورد و هه‌وڵی تاكڕه‌وی له هه‌رێم و دژایه‌تی كردنی ناوچه‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و گه‌رمیان، یه‌كێتی كۆبوونه‌وه‌ی دوكانی رێكخست به به‌شداری سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ی زۆربه‌ی حزبه كوردییه‌كان و بڕیاریش درا، ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسیی له هه‌رێم پێكبهێنن.
له پاڵ ئه‌و هه‌وڵانه‌دا سه‌رۆك بافڵ سه‌ردانی رۆژئاوای كوردستانیشی كرد و مه‌زڵوم كۆبانی و به‌رپرسانی رۆژئاوا و فه‌رمانده‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیشی بینی و پاڵپشتی خۆی بۆ ئیداره‌ی خۆسه‌ری له‌رۆژئاوا راگه‌یاند، كه ئه‌وه بووه جێی دڵخۆشیی هه‌ر كوردی چوارپارچه‌ی كوردستان.
بریاری داخستنی یانه شه‌وانه‌كانی سه‌رچناریش له سلێمانی كه خه‌ڵكی ئه‌م شاره‌یان بێزاركردبوو، بووه جێی دڵخۆشیی سه‌رجه‌م هاووڵاتیانی هه‌رێم و شاری سلێمانیش به هه‌موو ئینتیما و بۆچوون و حزبه جیاوازه‌كانه‌وه، دواجاریش ئه‌و هه‌ڵوێست و بڕیاره جوان و گرنگانه‌ی سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، بۆ هه‌مووانی سه‌لمانده‌وه كه یه‌كێتی حزبی هه‌موو كوردستانیانه و له‌سه‌ر رێڕه‌وی خۆی و سیاسه‌ته‌كانی مام جه‌لال به‌رده‌وامه له‌خزمه‌تی گه‌لی كورد.