وادیاره ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه سه‌ربازییه‌كه‌ی سوریا و توركیا و روسیا ره‌زامه‌ندیی ئه‌نقه‌ره‌ی لێكه‌وتۆته‌وه بۆ كشانه‌وه‌ی ته‌واو له باكووری سوریا، دوای سازشێكی سه‌ربازی كه‌م له‌نێوانیان و رێخۆشكردن بۆ راگه‌یاندنی سه‌رۆكی توركیا وه‌كو سه‌ركه‌وتووی ئه‌و شه‌ڕانه‌ی له سوریا كردویه‌تی، به‌پێی راگه‌یاندنه‌كانی نزیك له رژێمی سوریا.
ئه‌مه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ لێدوانه‌كه‌ی مه‌ولود چاوش ئۆغڵۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا سه‌باره‌ت به نزیكی دیداری له‌گه‌ڵ سێرگی لاڤرۆفی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا، بۆ دانانی پلانێكی دیپلۆماسی، به مه‌به‌ستی نزیكبوونه‌وه له دیمه‌شق له‌سه‌ر ئاستی سیاسیی و بۆ رێخۆشكردنیش بۆ دیداری سه‌رۆكی هه‌ردوو وڵات، به‌ڵام ئه‌وه‌ش پێویستی به هه‌نگاوی زیاترە.
به دیویكێ تردا، دیداری كتوپڕی نێوان به‌رپرسانی دیمه‌شق و ئه‌نقه‌ره، دوای ئه‌و هه‌موو ده‌ستوه‌ردان و شه‌ڕه‌ی توركیا له سوریا و وێرانكردنی چه‌ندین شاری گه‌وره و ئاواره‌كردنی خه‌ڵكه‌كه‌ی، ناڕه‌زایی زۆری لێكه‌وتۆته‌وه له باكووری خۆرهه‌ڵات و باكووری خۆرئاوای سوریا، هاووڵاتیانی ئه‌و ناوچانه دژ به‌و ئاساییكردنه‌وه سه‌ربازی و سیاسییه‌ن له‌گه‌ڵ دوژمنه ته‌قلیدییه‌ی سوریا له دوای ساڵی 2011وە، له‌و رووه‌شەوە هه‌زاران هاووڵاتی سوریا خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییان كرد دژ به‌و نزیكبوونه‌وه‌یه، چونكه خودی ئه‌ردۆغان چه‌ندین جار داوای له ئه‌سه‌د كردووه ده‌ست له‌ده‌سه‌ڵات هه‌ڵبگرێت و ئه‌سه‌دی به بكوژ وه‌سفكردوه.
به پێی راگه‌یاندنه ره‌سمییه‌كانی توركیاش، دیداری نێوان وه‌زیرانی به‌رگریی توركیا و سوریا به نێوه‌ندگیریی روسیا، خاڵێكی وه‌رچه‌رخانه له‌په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا، به‌ڵام چه‌ندین گەڕی تر ماوه بۆ گه‌یشتن به رێكه‌وتنی كۆتایی، چونكه ده‌ستوه‌ردانی توركیا له سوریا مه‌سه‌له‌یه‌كی ئاسایی نه‌بووه‌و وێرانكه‌ربووه و قه‌یرانی سوریاشی قورس‌تر كردووه، هه‌موو ئه‌وه‌ی رووشده‌دات له‌كاتێكدایه ئه‌مریكا و روسیا دژ به‌و پرۆسه سه‌ربازییه زه‌مینیه‌ن كه توركیا به‌نیازه له باكوور و خۆرهه‌ڵاتی سوریا بێكات، ئه‌وه‌ش توركیای نارچاركردووه په‌نا بباته به‌ر نزیكترین رێگه بۆ ئاساییكردنه‌وه له‌گه‌ڵ سوریادا كه ئه‌ویش ئاشتبوونه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌ددا.
راگه‌یاندنی سه‌رۆكی توركیاش به‌وه‌ی هه‌وڵده‌دات ژێرخانی ئابووریی رۆژئاوای كوردستان به‌ئامانج بگرێت و وێرانی بكات، بۆ نه‌هێشتنی هه‌موو سه‌رچاوه‌كانی مانه‌وه‌ی ئیداره‌ی خۆسه‌ری رۆژئاوا، به‌به‌رچاوی هه‌موو جیهانه‌وه، ده‌ریده‌خات دوژمنایه‌تی و هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازی پێنجه‌می بۆ سه‌ر رۆژئاوا له میشكدا ماوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌وڵی نزیكبوونه‌وه‌ش له دیمه‌شق ده‌دات.
ده‌بوایه دیمه‌شق، ئاشته‌وایی ناوخۆیی رابگه‌یاندایه نه‌ك ئاشته‌وایی له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌دا، چونكه ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزانه‌ی به‌رگرییان له نه‌خشه‌ی سوریا كرد‌و پاراستیان و ئه‌وه‌ی وێرانكرا بونیاتیان نایه‌وه باشتره، چونكه ئه‌گه‌ر بنه‌ماكانی ئاشته‌وایی له‌سه‌ر بناغه‌یه‌كی ناوخۆیی به‌هێز بونیات نه‌نرێت، ئه‌وا ناتوانێت سه‌قامگیری و ئاسایش بگێڕێته‌وه بۆ سوریا، كه گرنگترین داواكاریی ئێستای گه‌لی سوریا خۆی له ئاشتی و ئازادی و بونیاتنانی سوریایه‌كی فره‌یی دوور له خواست و حه‌زی تاك حزب و تاك سه‌رۆك ده‌بینێتـه‌وه، هه‌روه‌ها دوورخستنه‌وه‌ی سوریا له‌و ئه‌جێندا تائیفییه‌ی توركیا له ماوه‌ی 11 ساڵی ته‌مه‌نی قه‌یران و كاره‌ساتی سوریادا كاری بۆ ده‌كات له‌و وڵاته.
لەگە‌ڵ دانوستانەکاندا هێشتا مەترسی هێرشی تورکیا بۆ سەر سوریا هەیە