به گشتی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سه‌رزه‌مینی هه‌موو ئه‌و باوبۆرانه جه‌نگی و سیاسی و ئابووری و ئه‌منییانه‌یه كه له ده‌ره‌وه‌ی خۆیه‌وه هه‌ڵده‌كاته سه‌ر ناوچه‌كه و لێكه‌وته‌ی خۆی له‌سه‌ر ئه‌م خاكه جێده‌هێڵێت، ئه‌م باوبۆرانانه جگه له زیانی گیانی له‌نێوان وڵاتان و هێزه سیاسییه‌كانی ناوچه‌كه‌دا، پڕه له زیانی ماددیش بۆ وڵاتانی خۆرهه‌ڵات، له سایه‌ی ئه‌م باوبۆرانانه‌وه كه هه‌موویان ده‌ستكردن و هه‌نارده‌ی ئێره كراون، وڵاتان نایانپه‌رژێته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پاره و داراییه زۆره‌كه‌یان له خزمه‌تكردن به ناوخۆی وڵاتانه‌كانیان و هاووڵاتیانیاندا به‌كاربهێنن، بۆیه ناچارن له كڕینی چه‌ك و بابه‌ته لۆجستییه‌كاندا به‌كاریبهێنن و دواجار بیهاوێژن به‌ڕووی یه‌كتردا.
له ماوه‌كانی رابردوودا، به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕینی ساڵی 2022 و هاتنی ساڵی 2023ه‌وه، راپۆرتێك له‌لایه‌ن BBCیه‌وه بڵاوكرایه‌وه كه زۆرترین تێچووی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه له‌ساڵی رابردوودا هه‌بووه له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، بۆ بابه‌تی چه‌ك و جبه‌خانه بووه، له راپۆرته‌كه‌دا هاتبوو كه وڵاتانی ناوچه‌كه به شێوه‌یه‌كی له راده‌به‌ده‌ر بایه‌خه‌كانیان له‌سه‌ر كڕینی چه‌ك چڕكردۆته‌وه و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بووه‌ته بازاڕێكی گه‌وره‌ی ساغكردنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كانه‌ی كه وڵاتانی خۆرئاوایی و ئه‌مریكا ده‌ینێرنه خۆرهه‌ڵات، له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه هه‌ر به‌بۆنه‌ی ئه‌و ژماره زۆره‌ی چه‌كه‌وه كه وڵاتانی خۆرهه‌ڵات ده‌یكڕن، ئاسایشی ناوچه‌كه له‌به‌رده‌م رووداوی گه‌وره و پێكدادانی خوێناویدایه.
ئه‌وه‌ی ناومانناوه سه‌رزه‌مینی باوبۆرانه‌كان، نه‌ك هێزێكی دژ و قه‌ڵغانێكیان نییه بۆ پاراستنی خۆیان له‌و باوبۆرانانه، به‌ڵكو وڵاتانی خۆرهه‌ڵات خۆشیان ویستێكی به‌رده‌وامیان هه‌یه بۆ به‌رده‌وامی و چڕبوونه‌وه‌ی باوبۆرانی جه‌نگه تاقه‌تپرۆكێنه‌كان. ئه‌م سه‌رزه‌مینه نه‌ك نه‌یتوانیوه له رێگه‌ی كڕینی ئه‌و پێداویستیانه‌وه بچێته ده‌ره‌وه‌ی خۆیی و له كایه رۆشنبیری و ژیاری و بابه‌ته‌كانی دیكه‌شدا كۆنتاكت و كڕین و فرۆشتنی له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا و ده‌ره‌وه‌ی خۆیدا هه‌بێت، به‌ڵكو به‌رده‌وام له چوونه‌وه‌ناوخۆی خۆیدایه و سنووری كرانه‌وه و پێشكه‌وتن له‌م سه‌رزه‌مینه‌دا به‌رده‌وام له به‌رته‌سكبوونه‌وه‌دایه و چرچبوونی ژیاری و شارستانیه‌تی خۆرهه‌ڵاتی به‌رهه‌مهێناوه.
كاتێك له‌م سه‌رزه‌مینه ده‌ڕوانین، پێچه‌وانه‌ی زۆرێكی ناوچه و وڵاتانی ئه‌وروپا، هێزی ״مادی״ و ״لۆجستی״ به به‌هێزتر ده‌بینین له‌هه‌ر هێزێكی دیكه‌ی وه‌ك هێزی رۆشنگه‌ری و پێشكه‌وتن، ئه‌م دوو هێزه به‌لای مرۆڤی خۆرهه‌ڵاتییه‌وه هێشتا له سنووری تۆڵه‌كردنه‌وه تێنه‌په‌ڕیوه، له كاتێكدا ده‌كرێت ئه‌م دوو هێزه وه‌ك هێزی ئاشتی و بونیادنان ببینرێن.
ئه‌م سه‌رزه‌مینه كه رۆژانێك به پێی بۆچوونی «ساموئێل هانتینگتۆن» خاوه‌ن ده‌وڵه‌مه‌ندترین شارستانییه‌تی مرۆڤایه‌تی بووه، ئێستا خه‌ریكه ئه‌و شانازییه‌ش له ده‌ست ده‌دات و ده‌بێته دوورترین ناوچه‌ی سه‌رزه‌وی له ژیان و ئازادی و ئاشتییه‌وه. له نێوان مه‌رگ و ژیاندا له‌م سه‌رزه‌مینه‌ی باوبۆرانه‌كاندا، هه‌زاران گیره‌ی مێژوویی ئه‌م سه‌رزه‌مینه به‌ره‌و مه‌رگ و جه‌نگ راده‌كێشێت و هه‌موو هێزی بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤ له سنووری خوێن و مه‌رگدۆستی تێناپه‌ڕێت، كاتێك له مه‌شهه‌ده‌كانی ئه‌م باوبۆرانانه ورد ده‌بینه‌وه له‌وه تێده‌گه‌ین لێره مرۆڤ ئه‌و داشی دامه‌یه‌یه كه هه‌میشه یه‌كتر ده‌خۆن و له دوای یه‌كتر راده‌كه‌ن و ئاماده‌ن یه‌كتر له‌كار بخه‌ن.