سوریا ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ كردنه‌وه‌ی به‌شێكی رێگه‌ی «M4» له نێوان حه‌له‌ب و لازقییه، وه‌كو چۆن له رێكه‌وتننامه‌ی «سوچی» نێوان دیمه‌شق و ئەنقەرە‌دا له ساڵی 2019 و 2020 بڕیاری له‌باره‌وه دراوه، به‌م هه‌نگاوانه‌ی توركیا و سوریاش بۆ نزیكبوونه‌وه له یه‌كتر به نێوه‌ندگیری روسیا، مه‌سه‌له‌ی رێگا سه‌ره‌كییه گیراوه‌كان دێته‌وه به‌رباس و خواس، له‌به‌ر گرنگی ئه‌م رێگا سه‌ره‌كییانه و هه‌روه‌ها كه به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌شی هه‌ردوولا پێكدێنێت، به‌ڵام هه‌موو ئه‌و رێگایانه به ده‌روازه‌ی هێزه‌كانی سوریای یموكراتدا تێده‌په‌ڕێت، ئه‌مه‌ش مه‌سه‌له‌یه‌كه ده‌بێت ئەنقەرە و دیمه‌شق له‌به‌رچاوی بگرن.
گرنگی رێگا سه‌ره‌كییه‌كان
هه‌ردوو رێگای «M4» و» M5» رۆڵێكی گه‌وره ده‌گێڕن له نه‌خشه‌ی رێگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی سوریادا، كه یه‌كه‌میان به ده‌روازه‌ی ته‌ل كۆچه‌ردا تێده‌په‌ڕێت و به‌ناو ره‌قه و حه‌له‌بدا ده‌ڕوات تا ده‌گات به لازقییه، رێگای دووه‌میش له حه‌له‌به‌وه ده‌ستپێده‌كات و به دیمه‌شقدا تێده‌په‌ڕێت تا ده‌گات به باب ئه‌لهه‌وا له ریفی ئه‌دلب.
ئه‌گه‌ر یه‌كێك له به‌نده‌كانی رێكه‌وتنامه‌ی سوچی كردنه‌وه‌ی ئه‌و دوو رێگایه بێت، ئه‌وا رێكه‌وتنه‌كه سه‌ركه‌وتوو نابێت، به‌تایبه‌ت گه‌ر هێزه‌كانی سوریای دیموكرات رازی نه‌بن به كردنه‌وه‌ی رێگاكان، به‌وه‌ش كاركردن به بڕیاری وه‌همی جۆرێك ده‌بێـت له وه‌هم، ئه‌گه‌ر پێشتر لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده یان ئیداره‌ی خۆسه‌ری كورددا له‌م رووه‌وه نه‌كرێت، ئه‌مه‌ش هه‌ریه‌ك له ئەنقەرە و دیمه‌شق و روسیاش خۆیانی لێده‌دزنه‌وه، به‌تایبه‌ت روسیا كه به فشاری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر هه‌سه‌ده روبه‌ڕووی مه‌ترسی زیاتری ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌بێت له نێوان ئه‌سه‌د و ئه‌ردۆغان كه ته‌نها به‌ده‌روازه‌ی هه‌سه‌ده‌دا تێده‌په‌ڕێت، ئه‌مه‌ش راستییه‌كه (حكومه‌تی دیمه‌شق) و (ئه‌نقه‌ره) دانی پێدا نانێن.
كشانه‌وه‌ی ئه‌نقه‌ره واتای وازهێنانی توركیا ده‌گه‌یه‌نێت له ته‌ماعكارییه‌كانی له‌ناو سوریادا، ئه‌وه‌ش خه‌یاڵه، چونكه ئەو ته‌ماعكارییانەی رۆژ بەڕۆژ له سوریادا زیاد ده‌كات
نه‌خشه‌رێگاكانی چاره‌سه‌ر
توركیا لای خۆیه‌وه وای ده‌بینێت كه ده‌كرێت رێكه‌وتنامه‌ی سوچی له‌رێگه‌ی سوریا و توركیا و روسیاوه ده‌توانرێت جێبه‌جێبكرێت، كه به چاودێری رێگاكه ده‌ستپێده‌كات تا دواتر راده‌ستبكرێت به‌پێی پێشكه‌وتنه‌كانی له‌ڕووی سیاسییه‌وه، ئه‌وه‌ش پێنشیارێكه دیمه‌شق قه‌ناعه‌تی پێ نییه، چونكه دیمه‌شق نه‌خشه‌رێگایه‌كی روونی ده‌وێت بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی توركیا له سوریا، له‌كاتێكدا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هه‌ردوولا گفتوگۆ له‌باره‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌وه بكه‌ن له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو وه‌زیری به‌رگری سوریا و توركیا كه بڕیاره له مۆسكۆ به‌ڕێوه‌بچێت له‌مانگی شوباتی داهاتوودا، وه‌كو ئه‌نقه‌ره رایگه‌یاندووه، كه له‌پێشوودا جه‌ختی له ئاماده‌بوونی بۆ كشانه‌وه‌ش له‌باكووری سوریا راگه‌یاندبوو، به‌ڵام ئه‌مه جۆرێكه له‌خه‌ون و خه‌یاڵ، چونكه ئەنقەرە رازی نابێت به‌كشانه‌وه له سوریا به ته‌نها دیدارێك له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌ددا، كه كۆنترۆڵی به‌سه‌ر هه‌موو جوگرافیای سوریاوه‌ش نییه، ئه‌مه چ جای ئه‌وه‌ی كشانه‌وه‌ی ئەنقەرە واتای وازهێنانی توركیا ده‌گه‌یه‌نێت له ته‌ماحكارییه‌كانی له‌ناو سوریادا، ئه‌وه‌ش وه‌كو وتمان خه‌یاڵه، چونكه توركیا ته‌ماحكارییه‌كانی رۆژ به‌دوای رۆژ له‌سوریادا زیاد ده‌كات، ئه‌و هه‌ڵا راگه‌یاندنه‌ی هه‌یه سه‌باره‌ت به ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتیش ته‌نها فشارێكه بۆ سه‌ر هه‌سه‌ده بۆ ئه‌وه‌ی رازی بێت به‌مه‌رجه‌كانی ئه‌سه‌د، له‌كاتێكدا خودی ئه‌سه‌د باش ده‌زانێت رژێمه‌كه‌ی و كه‌رملێنیش ناتوانن فشاری گه‌وره بخه‌نه سه‌ر هه‌سه‌ده بۆ رازی بوون به‌مه‌رجه قورسه‌كانی ئه‌سه‌د.
مه‌سه‌له‌كه‌ش مه‌سه‌له‌ی ته‌وافوقه، له‌گه‌ڵ گرتنه‌به‌ری رێگه‌ی دیالۆگ له‌بری به‌كارهێنانی فشار و هه‌ڕه‌شه‌كردن، نه‌خشه‌رێگای چاره‌سه‌ریش له سوریا ته‌نها به یه‌ك رێگا ده‌بێت كه ئه‌ویش رێگای (قامیشلۆ-دیمه‌شق)ه نه‌ك رێگای ئه‌نقه‌ره-دیمه‌شق.
بەردەوامی داگیرکاری تورکیا بۆ خاکی سوریا