لەهەر شوێنێكی دونیادا كاتێك پایە گرنگەكانی دەوڵەت (تەشریعی، تەنفیزی، قەزایی) بەئەركی خۆیان جێبەجێکرد و لەئاستی بەرپرسیارێتی و پێگەكانیاندا مامەڵەیان كرد، بێگومان ئەو وڵات و حكومەتە لەسەر رێڕەوی راستی خۆیەتی و بەرەو كەناری ئارام و داهاتوویەكی گەش هەنگا و دەنێت، بەڵام ئەگەر تەنها یەكێك لەو پایە گرنگانەی حوكم خرایە خزمەتی ئه‌جێندای كه‌سیی و گروپ و حزبێكی دیاریكراوەوە و دەستێوەردانی نایاسایی و نابەجێ لە كارەكانیدا كرا، ئەوا مەترسی بۆ سەر كۆی پڕۆسەی بەڕێوەبردن و ئاسایشی نیشتمانیی ئەو وڵاتە دروستدەكات.
رۆژژمێرەكانی 30 ساڵی حكومكردن له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه كه هه‌ژموون و پاوانخوازی گه‌یشتۆته چ ئاستێك و چه‌ند بڕیاری چەوت، مۆری هه‌رێم و یاسایان لێدراوه
دادگاکان بۆ مەرامی سیاسیی
مەخابن لەم هەرێمە بچووكەی ئێمەدا، هەموو دەسەڵات و جومگە و پێگەكان هه‌ژموون و خۆسه‌پێنیی حزبێكی سیاسی به‌سه‌ره‌وه‌یه، كه كۆی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه له سۆنگه‌ی بهرژەوهندیی حزبی و ئه‌جێندای سیاسی بەبێ هەستكردن بە بەرپرسیارێتی و ئازاره‌كان و داهاتووی میللەتێك، هەر رۆژە و یەكێك لە دامـــــــەزراوە و پێگە حكومییەكانی ئەم هەرێمە، كە بەخوێن و فرمێـــسك بەرهەم هاتووە ئەتك دەكەن. رۆژژمێرەكانی 30 ساڵی حكومكردن له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه كه هه‌ژموون و پاوانخوازی گه‌یشتۆته چ ئاستێك و چه‌ند بڕیاری چەوت، مۆری هه‌رێم و یاسایان لێدراوه، هه‌ر ئه‌و بڕیاره چهوتانهش بووه دۆخی حكومەت و پەرلەمانیان وا لێـــــكردووە نموونەی لە دنیادا نه‌بێ و ببێته سه‌رچاوه‌ی گله‌یی و ره‌خنه‌ی دامه‌زراوه دیپلۆماسیه‌كانی جیهان.
هه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته‌ش دادگاكان و دەسەڵاتی دادوەریشیان كردۆتە ئامرازێك بۆ یەكلایكردنەوەی شەڕە حزبیەكانیان و دادگایان بۆ ئه‌و ئه‌جێندایانه به‌كارهێناوه، هه‌موان ده‌زانن كه له دادگاكانی زۆنی زەرد جێبه‌جێكردنی یاسا و بڕیاره‌كانی دادگا له‌سه‌ر ئازادیخواز و تێكۆشه‌ر و رۆژنامه‌نووسان بووه و خه‌ڵكانی تاوانبار و تێوه‌گلاو له كه‌یسی گه‌نده‌ڵی و بكوژیش وه‌ك به‌رزه‌كی بانان بۆی ده‌رچوون.
هەڵبەستنی تۆمەت
نموونەمان زۆرە بۆ سەلماندنی ئەم راستیە، لە سەردەمی شەڕی نەگریسی ناوخۆ كاتێك سەرۆكــی شەرعی حكومەتی ئەو كاتەی كوردستان هەڤاڵ (كاك كۆسرەت) بەبێ هیچ بەڵگەیەك تاوانبار دەكرا، تەنــها هۆكار ئەوەبوو كە دژی بەرژەوەندییەكانی پارتی بوو، دواتر و كاتێك رەوانشاد(نەوشیروان مستەفا) لە دادگاكانی هەولێرەوە بڕیاری گرتنی بۆ دەردەچوو، تەنها تاوانی نەخـــێر وتن و نەچوونە ژێـــــرباری داواكارییەكانی پارتی بوو، رژاندنی فرمێســـكی خێزان و منداڵی گیراوانی بادینان و سزادان و زیندانیكردنیان و داتاشینی جۆره‌ها كه‌یسی سیاسی نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه ئه‌و جۆره بڕیارانه ئه‌گه‌رچی له ژێر ناوی یاسادا ده‌رده‌چن، به‌ڵام سیاسین به ئیمتیاز.
تەنگەتاوی سیاسیی دەبن و بوختان دەکەن
بڕیارەكانی ئێســــتای دادگای لێكۆڵینەوەی ئاسایـشی هەولێر، كورد وتەنی یەكێكی تره لە دەستە گوڵەكانی ئه‌و حزبه و لەئەنجامی تەنگە تاوبوونیانە بە دەرەنجامـــی هەنگاوە بوێرانەكانی سەرۆك (بــافڵ جەلال تاڵەبانـی)، كە هیچ مەودایەكی بۆ موزایەدە و سیناریۆكانی پارتی و هاوئاوازە نوێیەكانی نەهێشتووەتەوە، ئاشكراشە ئەم جۆرە بڕیار و حوكمانه جگە لەوەی هەیبەت و متمانە و میسداقیەتـــــی دادگاكانیان لای خەڵك كه‌مده‌كاته‌وه، ئه‌وه له ئاستی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش نیشانه‌ی پرسیار نه‌ك هه‌ر ده‌خاته سه‌ر قه‌ڵه‌مڕه‌وی زه‌رد، به‌ڵكو هه‌رێمی كوردستانیشی پێ ئیحراج ده‌كرێت، راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش له له‌كه‌داركردنی ناو و ناوبانگی هه‌رێمی كوردستان له‌سایه‌ی ئه‌و نادادییه‌ی بڕیاره‌كانی دادگا به سیاسیكراوهكان هه‌ر ئه‌وه‌ی لێكه‌وتۆته‌وه.
هه‌ڵبه‌ت له ئاستی كوردستانیش به‌رده‌وام دەبێتە مایەی ناکۆکی و پەرتەوازەیی زیاتری نێوان حزبە سیاسییەکان و كەشی گفتوگۆ و هەوڵەكانی رێكخستنەوەی ماڵی كورد بە گشتـی و یەكێتی و پارتی ناسەقامگیر و ئاڵۆزتر دەكات و گرێی ناكۆكیەكانیش دەكات بەگرێ كوێرە، کە دواجار مەترسی لە سەر گیانی پێکەوەیی دروستدەکات و کۆمەڵگەکەشمان دەگەیەنێتە لێواری پەرتەوازەیی و سەرلێشێواویی و فەوزای سیاسی و كۆمەڵایەتــی و یاسایی.
هەربۆیە ئەم هەژموونگەراییە بەسەر دەسەڵاتی دادوەریی وایــکردووە هەرێمی کوردستان ببێتە نموونەیەکی ناشرینــــی حوکمڕانی لە سەر ئاستی عیراق و ناوچەکە و جیهان، ئەمەش دەرەنجامی سەپاندنی ئەقڵیەتی خۆسه‌پێنیه بەسەر کۆی جومگە و کایەکانی بەڕێوەبردندا، بۆیــــە کاتێک بیری تەسک سیاسه‌تی ئـــینکار دەکرێتە بنەمای فیکر و فەلســەفەی بەڕێوەبردنی وڵات، هەر ئەم مۆدێلە نەشازەی لێدێتە بەرهەم، کە بەردەوام و دووبارە دەبێتەوە، جێگەی داخ.