دوای زیاتر له دوو ساڵ له ده‌ستپێكردنی دانوستان له رۆژئاڤا، له نێوان حزبه كوردییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كورد و حزبه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردیدا، تا ئێستا به هیچ ئه‌نجامێك نه‌گه‌یشتوون. حزبه كوردییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردی سوریا له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع خه‌بات ده‌كه‌ن و دامه‌زرێنه‌ری ئیداره‌ی خۆجێیین، له كاتێكدا حزبه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردی كه بەشێکی زۆریان له ده‌ره‌وه به‌رگریی ده‌كه‌ن و هەندێکیان سه‌ربه سیاسه‌تی هه‌ولێرن و خوڵقێنه‌ری كێشه و ئاژاوه‌ن بۆ ئه‌زموونی نوێی رۆژاڤا، دوو هۆكاری سه‌ره‌كیش هه‌یه كه وایان كردووه دانوستانه‌كان سه‌ر نه‌گرێت:
یه‌كه‌میان دژایه‌تیكردنی پارتی دیموكراتی كوردستانی عیراق بۆ ئه‌زموونی سیاسیی رۆژئاڤا، كه به هه‌موو رێگایه‌كی ره‌وا و ناڕه‌وا هه‌وڵده‌دا سیاسه‌تی خۆی به‌سه‌ر رۆژئاڤادا بسه‌پێنێ، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، له‌به‌رئه‌وه په‌نای برده به‌ر ئه‌جێندای وڵاته ئیقلیمییه‌كان بۆ له‌باربردنی ده‌سه‌ڵاتی رۆژئاڤا.
دووه‌میان ئه‌وه‌یه، پارتی كه زانی له‌و پڕۆژه سیاسییه گه‌وره‌یه‌ی رۆژئاڤا جێی نابێته‌وه، ئه‌وا بووه هانده‌ر بۆ توركیا تا هێرش بكاته سه‌ر رۆژئاڤا و چه‌ند ناوچه‌یه‌ك داگیربكات، یان لانیکەم هەڵبژاردنی بێدەنگی لەو هێرشانە.
گه‌مه‌ی سیاسی هه‌ولێر له رۆژئاڤا كۆتایی پێ هاتووه و به‌وه‌ش پڕۆژه‌ی ئه‌و خه‌یاڵه‌ی كه پارتی هه‌ژموون و ئه‌جێندای خۆی بسه‌پێنێت به‌سه‌ریاندا شكستی هێنا، به تایبه‌تیش دوای شكستی له‌و پلانه‌ی كه ویستی له باكوور كێبڕكێ بكات و چه‌ند دوكانێكی سیاسی له ئامه‌د كرده‌وه، هه‌روه‌ها له رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش كه ویستی باڵكێش و هه‌ژموونی هه‌بێت، پارتی وا له سیاسه‌ت گه‌یشتووه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له یاریگایه‌كی بچووكی وه‌رزشیدا یاری بكات و به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لێك ره‌چاو ناكات كه ویستی گه‌شه‌كردنی هه‌یه و خاوه‌نی چه‌ندان شه‌هیده و وه‌ك هه‌ر گه‌لێكی دیكه مافی هه‌یه.
پارتی به‌هێزكردنی دیموكراسی به ئه‌فیون تێگه‌یشتووه، ئه‌وان له ناخی خۆیاندا هه‌میشه وا هه‌ست ده‌كه‌ن پارتی حزبێكی له‌وه گه‌وره‌تره كه له ناوچه‌یه‌كی بچو‌وكدا قه‌تیس بمێنێت. به‌ڵام حزبه سیاسییه‌كانی كورد و عه‌ره‌ب و سریانه‌كان كه به‌شدارن له دامه‌زراوه سیاسی و سه‌ربازی و دیپلۆماسییه‌كانی ئیداره‌ی خۆجێییدا، یان له ژێر چه‌تری ئه‌نجومه‌نی سوریای دیموكراتدا كۆبوونه‌ته‌وه، وتارێكی هاوبه‌شیان هه‌یه له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی باكوور و خۆرهه‌ڵاتی سوریادا، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه پارتی دیموكراتی كوردستانی عیراق به له‌مپه‌ر داده‌نێن له‌به‌رده‌م پڕۆژه‌ی دیموكراسی ناوچه‌كه‌دا و به چه‌واشه‌كاری داده‌نێن له رووی راگه‌یاندنه‌وه بۆ هه‌موو ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی كه تا ئێستا به‌دی هاتوون، بگره كار گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی پارتی زۆرجار دوژمنایه‌تیی پڕۆژه‌كه‌ش بكات و ئه‌وه‌بوو لایه‌نگرانی ئه‌و حزبه داوایان له ئه‌مریكا و وڵاتانی خۆرئاواش ده‌كرد یارمه‌تی سه‌ربازی پێشكه‌شی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل نه‌كه‌ن، ئه‌و هێزه‌ی ئه‌گه‌ر گیانفیدایانه خه‌باتی نه‌كردایه، ئێستا رۆژئاڤاش وه‌كو فه‌له‌ستینی ساڵی 48 ده‌بوو له دووره‌وه و هیوابڕاوانه سه‌یری ناوخۆی وڵاته‌كه‌یان بكردایه و نه‌یانده‌توانی بچنه ناو وڵاتی خۆیانه‌وه، هه‌ر ئه‌و هێزه‌ش بوو كه شكستی به پلانه‌كانی پارتی هێنا كه ده‌یانویست ده‌ست به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا بگرن و خه‌ڵكه‌كه‌ی بخه‌نه خزمه‌تی سیاسه‌ته‌كانی خۆیانه‌وه، كه له خزمه‌تی ئه‌جێندای وڵاتانی نه‌یاردایه.