70
گوندێکی ده‌ڤه‌ری گه‌ناوه، دراوسێی: ده‌زوێنه، ئیسێوه، گواران، زیوڵه‌یه، سه‌ربه ناحیه‌ی ئیسێوه‌یه، وه‌كو ده‌ڵێن گوندێکی گه‌وره بووه، به میره‌دێ ناسراو بووه و پایته‌ختی میراوده‌لییان بووه، له بنه‌ڕه‌تدا له سڵۆتدا بووه، كه شار بووه، 3000 ماڵ بووه، شوێنه‌واریشی ماوه‌ته‌وه، كه‌ره‌سته‌ی شوێنه‌واریی له: كونه‌چه‌كی، قه‌ڵه‌باز، قاجی دۆزراوه‌ته‌وه، كه وێنه‌ی رۆژی تێدا بووه، مردووه‌كانیشیان رووه و رۆژ نێژراون.
ناوه‌كه‌ی له‌وه‌وه هاتووه كه پانتاییه‌كی زۆری له ده‌شتایی هه‌یه، گردی زۆر ده‌وریداوه وه‌كو گردی: قاجی، قه‌ڵه‌باز، ئه‌ركانه، حاجی ئالكه، سه‌ربه‌ن، گرده‌چێو كه گژوگیای زۆری لێیه، كانی و كارێزی تێدا بووه وه‌كو: كانی ئه‌حمه‌د ئاغا، كارێزی خدر گوڵاوی ئاغا، كارێزی كانیماسی كه به ده‌گمه‌ن وشك ده‌كات، خه‌ڵكی بۆ سه‌یران ده‌چنه ئه‌وێ، كانی ژنان و كانی پیاوان، چۆمی خڕێ گواران، چۆمی گڵوازه‌ی هه‌یه، چه‌ندین ئاشیشی تێدا بووه.
ئه‌م گوندە سه‌ربه كه‌رتی 57 كشتوكاڵییه، 300 دۆنم زه‌وی به‌راو و 1500 دۆنم زه‌وی دێمیشی هه‌یه، خه‌ڵكه‌كه‌ی به چاندنی دانه‌وێڵه، تووتن كردن، ئاژه‌ڵدارییه‌وه سه‌رقاڵبوون، پێش راگواستنی له ساڵی 1978، سێسه‌د ماڵ بووه، مزگه‌وت و حوجره‌ی فه‌قێشی هه‌بووه.
له شۆڕشی ئه‌یلولدا پێشمه‌رگه‌یان هه‌بوو، هه‌روه‌كو له شۆڕشی نوێشدا، یه‌كێك له شه‌ڕه گه‌وره‌كانی نێوان سوپای عیراق و هێزی پێشمه‌رگه له‌م گونده كراوه، كاتێك سه‌عدی گچكه فه‌رمانده‌ی هه‌رێمی هه‌ولێر و سه‌یید كاكه فه‌رمانده‌ی هه‌رێمی خۆشناوه‌تی له‌گه‌ڵ 42 پێشمه‌رگه‌دا بۆ به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و كۆبوونه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی كوردستان كه‌وتبوونه‌ڕێ، رۆژی 8/3/1978 كه ده‌گه‌نه گوندی ده‌شتێو له گرده‌چێودا له‌هه‌ر چوارلاوه سوپای عیراق به‌پاڵپشتیی تانك و چه‌ندین هه‌لیكۆپته‌ر گه‌مارۆی پێشمه‌رگه‌كان ده‌ده‌ن، هێزه‌كه‌ی دوژمن به‌سه‌رپه‌رشتیی ئیسماعیل تایه ئه‌لنعێمی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی یه‌ك بوو، هه‌رچه‌نده پێشمه‌رگه‌كان شاره‌زای ناوچه‌كه نه‌بوون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شه‌ڕێكی قاره‌مانانه‌یان كرد، 12 سعاتی خایاند، دوژمن زیانێكی زۆری لێكه‌وت، سه‌رچاوه‌كان ئاماژه به كوژرانی 160 سه‌رباز و ئه‌فسه‌ر، برینداربوونی 250 كه‌سی تر، پێكانی 8 كۆپته‌ر و كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی دووانیان، تێكشكانی چه‌ندین ئۆتۆمبیلی سه‌ربازیی ده‌كه‌ن، له‌به‌رامبه‌ردا سه‌عدی گچكه و 12 پێشمه‌رگه‌ی دیکە شه‌هید بوون، 5 پێشمه‌رگه‌ی دیکە به‌بریندایی به‌دیل گیران، دواتر لە 21/6/1978 چواریان له سێداره‌دران و یه‌كێكیشیان ئازادكرا، ئیسماعیل تایه ئه‌لنعێمی له‌نامیلكه‌یه‌كدا باسی شه‌ڕه‌كه ده‌كات، ئاگاداری هێزه‌كانی ده‌كاته‌وه پێشمه‌رگه قۆناغی پارتیزانیی تێپه‌ڕاندووه، به‌هۆی ئه‌م شه‌ڕه‌وه حكومه‌ت خه‌ڵكی گوندە‌كه‌ی بۆ ئۆردوگای پێماڵك راگواست، دواتر بۆ بازیان.
رۆژی 20/3/1979 ده‌سته‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی 6 به‌ره‌و ده‌شتێو ده‌ڕۆن، له رێگادا چه‌ند كۆپته‌رێك لێتایین ده‌بێ، ده‌ستڕێژ له پێشمه‌رگه‌كان ده‌كه‌ن، شه‌ڕ تا ئێواره به‌رده‌وام ده‌بێت، چه‌ند سه‌ربازێك ده‌كوژرێن و بریندارده‌بن، كۆپته‌رێكیش ده‌پێكرێ، چوار پێشمه‌رگه‌ش شه‌هید ده‌بن، یه‌كێكیش به‌برینداریی به‌دیل ده‌گیرێ.
وادانرابوو ده‌شتێو بكرێته ناحیه، به‌ڵام چۆڵكردنه‌كه‌ی ئه‌وه‌ی له‌باربرد، له‌دوای راپه‌ڕینی ساڵی 1991 خه‌ڵكه‌كه‌ی دوای دابڕانی زۆره‌ملێی چه‌ندین ساڵ گه‌ڕانه‌وه و ئاوه‌دانیان كرده‌وه، له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه كاره‌با، جاده، قوتابخانه، بنكه‌ی ته‌ندروستی، پڕۆژه‌ی ئاویان بۆ كراوه، ئێستاش نزیكه‌ی 30 ماڵی تێدایه، خه‌ڵكه‌كه‌شی به ره‌زداری، كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵدارییه‌وه خه‌ریكن.
شه‌هید عه‌به‌ی مه‌لا عه‌لی شیعرێكی بۆ شه‌هیدانی ده‌شتێو وتووه:
قوربانی خاك و نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ
پێشكه‌شكرا سیازده گوڵی ئاڵ
سه‌عدی دلێر و دوانزه قاره‌مان
بوون به قوربانی هۆز و میلله‌تیان