له هه‌ر وڵاتێک‌دا كۆمه‌لێك خه‌ڵك پێكه‌وه ده‌ژین و چه‌ند هۆكارێكی مێژوویی، كۆمه‌ڵایه‌تی، مرۆڤایه‌تی، كەلتوری، ئابووری و سیاسی پێكه‌یان دەبه‌ستێته‌وه، جا چ له ژێر چه‌تری كەلتوریی جیاوازدا، یاخود كەلتوری هاوبه‌ش، به ئاراسته‌ی ره‌چه‌ڵه‌ك و نه‌ته‌وه و ئایین و مه‌زهه‌ب و تایفه، یان كەلتوری چینایه‌تی و توێژ و پیشه و پێكه‌وه‌كاركردن.
ئه‌مانه دواجار له چوارچێوه‌ی رێسا و یاسا و ده‌ستووردا كۆده‌كرێنه‌وه و ده‌بێتە شوناسی فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی و یاسایی حوكمڕانیی سیستمێكی سیاسی له جوگرافیایه‌كی دیاریكراودا، كه به پێگه‌ی یاسایی ده‌وڵه‌ت ده‌ناسرێت.
به تێپه‌ڕبوونی
قۆناغە سروشتییه‌كان تاك و كۆمه‌ڵگە جۆرێك له كەلتوری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بێتە پاڵنه‌ر و هانده‌ریان بۆ به‌هێزكردن یان پاپه‌ندبوون به یاساوه، كاتێك ده‌سه‌ڵاته‌كان ئه‌ركی خۆیان جێبەجێ دەکەن، ئیتر ئه‌وه ده‌بێت به به‌شێكی دانه‌بڕاو له ژیانی تاكه‌كان
سێ دەسەڵاتە رەسمییەکە و دەسەڵاتە شاردراوەکان
لێرەوە ده‌بێت ئەوە بزانرێت کە له‌كاتی بە‌ڕیوەبردنی ئیداریی و حوكمڕانی هه‌ر كۆمه‌ڵگەیه‌ك له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه، واتە هه‌ر سێ ده‌سه‌ڵاتی (یاسادانان و دادوەریی و جێبەجێکردن)، به شێوازێك بێت كه كرۆك و ده‌ق و رۆح و به‌نده ده‌ستوورییه‌كان و كرۆكی بنه‌ما یاساییه‌كان بكرێتە قاڵبی یاسایی و له‌نێو چوارچێوه‌ی ئه‌و بنه‌ما یاساییا‌نه‌دا، ره‌فتار و كاری تاك به تاك دیاری بكات و ئه‌رك و مافیان بۆ دەستنیشان بکات، هەروەک سنووریش بۆ خواست و خۆزگه ره‌هاكانی مرۆڤ دابنێت، تا له چوارچێوه‌ی ئه‌م یاسایانه‌دا تاكەکان ژیانی خۆیان به‌سه‌ربه‌رن و ملكه‌چی بن و پاپه‌ندبن پێانه‌وه، به پێچه‌وانه‌شەوه رووبه‌ڕووی چەند سزا و یاسایەک بکرێنەوە.
فرە پێکهاتەیی و پابەندبوون بە یاساوە
به تێپه‌ڕبوونی قۆناغە سروشتییه‌كان تاك و كۆمه‌ڵگە جۆرێك له كەلتوری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بێتە پاڵنه‌ر و هانده‌ریان بۆ به‌هێزكردن یان پاپه‌ندبوون به یاساوه، كاتێك ده‌سه‌ڵاته‌كان ئه‌ركی خۆیان جێبەجێ دەکەن، ئیتر ئه‌وه ده‌بێت به به‌شێكی دانه‌بڕاو له ژیانی تاكه‌كان، بۆیه هه‌وڵده‌درێت كه سه‌رجه‌م كار و مامه‌ڵه و كاری رۆژانه‌یان به‌كارهێنانی مافه‌كانی خۆیان بێت بە رەچاوکردنی پاپه‌ندبوون به تۆڕی یاسای وڵاتەکەیانەوە به تایبه‌تی له كۆمه‌ڵگە پێشكه‌وتنخوازه‌كاندا.
بێگومان زۆر ئاساییه پێكهاته‌ی هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كه به چه‌مكی كۆمه‌ڵگە ناسرابێت، ئایدیا و بیركردنه‌وه و دیدو بۆچوونی له ئاستی جیاواز تیدابێت، له‌هه‌مان كاتدا ئاستی هۆشیاریی په‌روه‌ردی و یاسایی جیاواز له‌خۆبگرێت، به‌ڵام ئاسایی نییه ویست و خواست و نیه‌تی خراپ و به شێوازێكی رێژەیی یاخود ره‌ها كه تاك هه‌وڵبدات بۆ پێشێلكردنی یاسا و له به‌رامبه‌ردا ده‌سه‌ڵاته‌كه كارتۆنی بێت و نه‌توانێت به زه‌بریی هێزی یاسا رێژه‌ی تاوان كه‌م بكاته‌وه کە ئەوە وه‌كو ئه‌ركی سه‌ره‌كی تاک و دەسەڵای ناسراوه، له‌پێناوی پاراستنی ئاشتی و ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌قامگیریی و چەسپاندنی دادپه‌روه‌ری و پێشخستنی كۆمه‌ڵگە، یاخود رۆڵێكی بێهێز و لاوازیان هه‌بێت، چونکە سه‌ره‌نجام ده‌بێته مایه‌ی له‌ده‌ستدانی متمانه له‌لایه‌ن تاكه‌وه به‌رامبه‌ر بە ده‌موده‌زگاكانی ده‌سه‌ڵات، كه به‌شێوه‌یه‌ك ببێت به ئامرازێك بۆ پاكتاوكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی تاك له نێوان خۆیاندا لەڕێگه‌ی زه‌بر و زه‌نگ و تاوانكارییەوە كه ئه‌مه‌ش بێگومان ده‌بێت به مایه‌ی مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی و ژیانی تاك و كۆمه‌ڵگە و ده‌وڵه‌ت ده‌خاته ژێر مه‌ترسییەوه و به‌های ها‌ووڵاتیبوون و هاونشتمانیبوون و نه‌ته‌وه‌یی بوون دەخاتە ژێر پرسیارەوە.
كۆڵه‌كه‌كانی راگرتنی بنمیچی هه‌ر نیشتمانێك به رای بەندە و زۆرێک لە یاساناسان و رووناکبیران، بریتییه له رەوشت و ئاکار، خێزان، ئابووریی و یاسا. ئه‌گه‌ر هاتوو یه‌كێك له‌م كۆڵه‌كانه تووشی له‌نگبوون ببێت، ئه‌وا ده‌بێته مایەی مه‌ترسی بۆ سەر سه‌رجه‌م كۆڵه‌كه‌كانی دیکەی ئەو نیشتمانە، بۆیه نابێت رووبەری تاوانەکان هێنده به‌رفراوان ببنەوە به ریژه‌یه‌كی به‌رچاو كه كۆمه‌ڵگە شەرعییەتی دارستانی تێدا پەیڕه‌وبكات، به واتایه‌كی دیکەش یاسای كۆمه‌ڵگە زاڵ‌بێت به‌سه‌ر یاسای گشتی دەوڵەتدا، چونکە له‌بری ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگە كۆمه‌ڵگەیه‌كی یاسایی بێت، گه‌یشتن به كۆمه‌ڵگه‌ی یاسایی هه‌نگاو و هه‌وڵ و قۆناغی زۆرتری ده‌وێت، له رووی په‌روه‌رده‌یی و بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاریی كۆمه‌ڵایه‌تی و مرۆڤایه‌تی و یاسایی بێگومان ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م ( میدیا) و رێكخراوه‌كانی كومه‌ڵی مه‌ده‌نی و زانایانی ئاینیش كه ده‌بێت شانبەشانی سێ دەسەڵاتەکەی دیکە رۆڵی خۆیان هه‌بێت بەمەبەستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی زه‌بر و زه‌نگ و توندوتیژی و هه‌وڵدان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی تاوان له چوارچێوه‌ی ژینەگه‌یەکی ته‌ندروستدا.
دادپەروەریی ئەگەر رەهاش نەبێت
به پێچه‌وانه‌شەوه كه ئێستا سنووری وڵاتەکان له‌لایه‌ن شۆڕشی ته‌كنۆ‌لۆژیا و سیستمی جیهانگیرییەوە به‌زێنراوه، له هه‌موو چرکەساتێکدا له‌م جیهانه‌دا كه تاوانی لەڕووی چۆنایەتی و چەندایەتییەوە تێدا روودەدات له‌لایه‌ن مرۆڤه‌كانه‌وه دژبه یه‌كتری، دواجار بوونی سیستمێكی دادوه‌ریی و حوكمڕانیی و یاسادانی به‌هێز ده‌توانێت سه‌ڕه‌رای ئه‌مانه‌ی خستمانه‌ڕوو، تۆمەتباران به سزا بگەیەنێت و مافی مافخوراوان به‌ده‌ست بهێنێتەوە و جۆره دادپەروەرییەک ئەگه‌ر ره‌هاش نه‌بێت، به‌ڵام بە ریژه‌یەکی باش به‌ده‌ستبهێنێت و جۆرێك له ئاشتیی کۆمەڵایەتی بهێنێتەدی به‌شێوه‌یه‌ك كه تاك له چوارچێوه‌ی خێران و شوێنی كار و ناو كۆمه‌ڵگەکەیدا به ئارامی بژی و بەو شێوەیە سیستمێکی کارگێڕیی گونجاو بە پێوەرە یاساییە بەرکارەکان بنیات بنرێت.
*یاساناس و شرۆڤەکار
گونجاندنی قانون لەگەڵ مۆزایکی کۆمەڵایەتیی و کەلتوری هاونیشتمانییانی وڵاتە فرە پێکهاتەکداندا