ئه‌ركی كورد له به‌غدا، له كرۆكدا، شه‌ڕ نییه له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆك كۆمار. ئه‌م شه‌ڕه، شه‌ڕێكی زیاده و بۆڕبۆڕێنێكی حزبیی په‌تییه و په‌یوه‌ندیی به ئیستحقاقی نوێنه‌رایه‌تیكردنی پێكهاته‌ی كورده‌وه نییه له عیراقدا.
بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م شه‌ڕه، ده‌بێ به شێوازێكی نوێ بیر بكه‌ینه‌وه. ئه‌گه‌ر پارتی و یه‌كێتی رێكه‌وتنێكی نوێیان له‌نێواندا هه‌یه و روویداوه كه پۆستی سه‌رۆك كۆمار بۆ پارتی بێت و له به‌رامبه‌ردا، بۆ نموونه، پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ یه‌كێتی بێت، ئه‌وا با رایبگه‌یه‌نن. ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌كه‌ش ئه‌مه نییه و ته‌نها ئه‌وه‌یه وه‌ك لایه‌نێكی كوردستانی، سه‌ربه‌خۆ و به‌بێ كۆده‌نگیی لایه‌نه كوردستانییه‌كانی تر، ده‌چیته هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نێكی تری كوردی بخه‌یت و پۆستێك به‌ریته‌وه، ئه‌وا ئه‌مه ده‌رچوونه له‌و هێڵه ته‌قلیدییه‌ی سیاسه‌تكردن و بیروباوه‌ڕ كه پێی ده‌وترێت كوردایه‌تی. ئه‌مه بۆ یه‌كێتی و پارتی نه‌ك كوردایه‌تی نییه، به‌ڵكو جۆرێكه له ئینتیحاری سیاسی بۆ كورد و پێگه‌ی له‌ناو پرۆسه‌ی سیاسیی عیراقدا.
ئه‌ركی هێزه كوردییه‌كان له به‌غدا، بگره ئه‌وله‌ویه‌تییان، بریتییه له دۆزینه‌وه‌ی ده‌رچه‌یه‌كی سیاسی بۆ ئه‌و ده‌رهاویشته و ئه‌نجامانه‌ی كه له بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی عیراقدا ده‌كه‌ونه‌وه
ئه‌ركی هێزه كوردییه‌كان له به‌غدا، بگره ئه‌وله‌ویه‌تییان، بریتییه له دۆزینه‌وه‌ی ده‌رچه‌یه‌كی سیاسی بۆ ئه‌و ده‌رهاویشته و ئه‌نجامانه‌ی كه له بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی عیراقدا ده‌كه‌ونه‌وه، به‌تایبه‌تی له پرسی سامانی سروشتی و گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كاندا. ئه‌م بابه‌ته، وه‌ك له ئێستاوه ده‌ستی پێكردووه، له‌مه‌ودوا وه‌ك چه‌ك و سه‌نه‌دێكی یاساییه به ده‌ستی به‌غداوه بۆئه‌وه‌ی به‌ڕه له‌ژێر پێی كۆنترۆڵی هه‌رێم به‌سه‌ر سامانی سروشتیی خۆیه‌وه ده‌ربهێنێت، به‌تایبه‌تی كه به‌هۆی ناشه‌فافییه‌تی داهات و دواكه‌وتنی مووچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمه‌وه، كه‌شێكی لۆكاڵیی له‌باریش هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به‌غدا، سوورتر له رابردوو، ئه‌و پرسه بته‌قێنێته‌وه. ئه‌ركێكی تر، مسۆگه‌ر كردنی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمه له یاسای بودجه‌ی 2022 دا، ئه‌ویش به رێكه‌وتنێكی نوێ له‌گه‌ڵ به‌غدا و پیشاندانی ئیلتیزاماتی یاسایی به‌رامبه‌ر به ده‌وڵه‌تی فیدراڵی.
ئه‌م ئه‌ركه‌ش ئاسان نییه، رابردووی گرژیی په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌رێم- به‌غدا یارمه‌تیده‌ر نییه بۆ ئه‌وه‌ی به ئاسانی رێكه‌وتن بێته ئاراوه. به‌غدا ئه‌مجاره‌یان له پێگه‌ی به‌هێزتره‌وه داخڵی هه‌ر گفتوگۆیه‌ك ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا، به‌تایبه‌تی دوای بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی سه‌باره‌ت به گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانی هه‌رێم.
ئه‌ركێكی تری سیاسی، پێداگرتنه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێگه و ماف و به‌رژه‌وه‌ندیی و چاوه‌ڕوانییه‌كانی پێكهاته‌ی كورد له‌ناو به‌رنامه‌ی كابینه‌ی داهاتووی حكومه‌تی عیراقدا ره‌نگ بداته‌وه. پارتی و یه‌كێتی، ته‌نها بۆ شكاندنی یه‌كتر چوونه‌ته ناو به‌رداشی دوو به‌ره‌ی پێك ناكۆكی ماڵی شیعه‌كانه‌وه كه هیچیان له رابردوودا ئاماده نه‌بوون مافه ده‌ستوورییه‌كانی كورد جێبه‌جێ بكه‌ن. زیاتر له 50 مادده‌ی ده‌ستووری هه‌ن كه زیاتر له 17 ساڵه له‌لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه پێشێل ده‌كرێن كه ئه‌مڕۆ بوونه‌ته دوو به‌ره‌ی دژبه‌یه‌ك و ناهێڵن نه سه‌رۆك كۆمار و نه گه‌وره‌ترین كوتله و نه كه‌سی گونجاو بۆ سه‌رۆكی حكومه‌تی داهاتوو یه‌كلاببنه‌وه.
ئه‌ركێكی تر ئه‌وه‌یه كه هه‌مواركردنی ده‌ستووری عیراق بۆ لێدان نه‌بێت له مافه سیاسی و ئابووری و ده‌ستوورییه‌كانی كورد له عیراقدا. ئه‌م ئه‌گه‌ره له سایه‌ی دابه‌شبوونی سیاسیی كورددا، ئه‌گه‌رێكی به‌هێزه. تاکە رێگه‌ش بۆ به‌رپێگرتنی ئه‌وه‌یه كه یه‌كێتی و پارتی و هێزه كوردییه خاوه‌ن كورسییه‌كانی تری ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له هه‌ماهه‌نگیدا بن، ئه‌م هه‌ماهه‌نگییه‌ش هه‌رگیز له‌م كه‌شه سیاسییه گرژه‌ی نێوانیان و دابه‌شبوونیان به‌سه‌ر به‌ره ناكۆكه‌كانی عیراقدا نایه‌ته‌دی.
جگه له‌وانه، ئه‌كێكی تر ئه‌وه‌یه كه به‌هه‌ر نرخێك بێت، هێزه كوردییه‌كان په‌یوه‌ندیی و هاوپه‌یمانییان له‌گه‌ڵ هێزه براوه‌كانی عیراقدا ئه‌وه‌نده به‌هێزبێت كه هیچ یاسا و بڕیارێك له عیراقدا به مه‌نتقی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی ده‌رنه‌كرێت و رێز له شه‌راكه‌ت و سازان بگیرێت.
ئه‌م ئه‌ركه زیاتر رووبه‌ڕووی پارتی ده‌بێته‌وه كه به ته‌ماحی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی هه‌ندێ دۆسێی ناوخۆیی به لۆژیكی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی له په‌رله‌مانی كوردستان، مه‌ترسییه‌كانی زۆرینه و كه‌مینه‌ی له‌سه‌ر ئاستی عیراق فه‌رامۆشكردووه و پێیوایه كه چوونه ناو هاوپه‌یمانییه‌كی زۆرینه‌وه رێگه له‌و ئه‌گه‌ره ده‌گرێت، به‌ڵام ئه‌مه ته‌قدیرێكی سیاسیی هه‌ڵه‌یه، هه‌ر زووش ده‌ركه‌وت كه وانییه.
ئه‌و زۆرینه په‌رله‌مانییه‌ی ئێستا كه سه‌درییه‌كان رابه‌رایه‌تیی ده‌كه‌ن، موقته‌دا سه‌دری له‌وه په‌شیمان نه‌كرده‌وه كه سه‌پۆرتی بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی بكات، یان پێشمه‌رگه به میلیشیا له قه‌ڵه‌م نه‌دات، یان كه‌ركوك به شارێكی _ لانیكه‌م_ جێی ناكۆكی بزانێت، یان په‌رله‌مانتاره‌كانی ره‌خنه له ناردنی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم نه‌گرن چ له سه‌رده‌می عادل عه‌بولمه‌هدی و چ سه‌رده‌می ئێستای كازمی، بۆیه ئه‌ركێكی ستراتیژیی بۆ كورد له عیراقدا، به‌رگریكردنه له پره‌نسیپی سازان، ده‌نا زۆر به ئاسانی و به ناوی دیموكراسی و به پاساوی ده‌ستوور و یاساییه‌وه، له پێگه‌و مافه‌كانی ده‌درێت و بگره قه‌واره‌كه‌شی ده‌كه‌وێته به‌ر مه‌ترسییه‌وه و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ئۆتۆنۆمه‌ی ئێستای به‌سه‌ر سێكته‌ره جیاجیاكانی ژیانی ئابووری و ئیداریی هه‌رێمدا نامێنێت.