چه‌مکی ئازادی واتای جیاواز له‌خۆده‌گرێت، هه‌ندێک پێی وایه مرۆڤ مافی خۆیه‌تی له هه‌ر کات و شوێنێک چی ویست ئاره‌زوومه‌ندانه بیکات، هه‌ندێکی تر پێیان وایه ئازادی، سنووری هه‌یه و نابێت ببه‌زێنرێت.
به‌گشتی ئازادی تاکه‌که‌سی، به مانای باوه‌ڕبوونی مرۆڤ دێت به‌و ئه‌رک و مافانه‌ی باوه‌ڕی پێیه‌تی و هه‌ڵێنجانی پرۆسه‌یه‌کی عه‌قڵانییه که به‌هۆیه‌وه ده‌بێته کردار و دواتر ره‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێت له ژیانی رۆژانه‌ی مرۆڤدا، واته ده‌بێته ره‌فتار و شێوازی ژیانی مرۆڤه‌کان بێ ئه‌وه‌ی زیانی بۆ که‌سانی تر هه‌بێت، ئه‌وه‌ش خۆی له هه‌موو خواست و ویست و ئاره‌زوویه‌کی مرۆڤدا ده‌بینێته‌وه هه‌ر له مه‌سه‌له‌ی خواردن و پۆشینی جلوبه‌رگ تا ده‌گاته ئازادی عه‌قڵ و فیکر و هتد.
ئازادی وه‌ک یه‌کێک له به‌نده‌کانی جاڕنامه‌ی گه‌ردوونی مافه‌کانی مرۆڤ له کۆمه‌ڵێکدا به‌رجه‌سته ده‌بێت که ده‌ستوره‌که‌ی له به‌هاکانی مافی مرۆڤه‌وه هه‌ڵقوڵا بێت، زاڵێتی و باڵاده‌ستی ئاینێک یان ره‌گه‌زێک یاخود ئایدۆلۆجییه‌کی دیاریکراو زاڵ نه‌بێت، که‌لتور و سسته‌می په‌روه‌رده‌یی له‌سه‌ر بنه‌مای راستگۆیی و شه‌فافیه‌ت دامه‌زرا بێت، تاک وه‌ک خود، سه‌نته‌ر بێت و سسته‌مه‌که تاکی ئازاد به‌رهه‌مبێنێ.
به‌گشتی زوربەی بواره جیاوازه‌کانی وه‌ک، راگه‌یاندن، سیاسی و رۆشنبیری..هتد له کوردستاندا رۆڵێکی زۆر خراپیان گێڕاوه له تێگه‌یشتن و جێبه‌جێکردنی چه‌مکی ئازادی وه‌ک خۆی، تا بتوانن یارمه‌تیده‌ر بن بۆ بونیادنانی مرۆڤی ئازاد به واتا فراوان و به‌رپرسیارێتییه‌که‌ی، نه‌ک به‌واتا ته‌سکه‌که‌ی و کورتکردنه‌وه‌ی ته‌نها له خۆشی و حه‌ز و ئاره‌زووه‌کانی تاک.
بۆیه ده‌رئه‌نجام ره‌فتاری زۆرێک له‌و که‌سایه‌تییه سیاسی و رۆشنبیری..هتد بووه که وایکردوه خودی چه‌مکی ئازادی له کوردستاندا ره‌تکردنه‌وه و کاردانه‌وه‌ی زۆری لێ بکه‌وێته‌وه، به‌تایبه‌ت له لایه‌ن ئیسلامییه توندڕه‌وه‌کانه‌وه که پێیان وایه باسکردن له ئازادی وشه‌یه‌کی ره‌هایه و به واتای به‌ڕه‌ڵایی و لادانی مرۆڤه‌کان دێت، بێگومان ئه‌وه دووره له راستی و گرنگی و واتای وشه‌که وه‌ک ناوه‌رۆک و بیروباوه‌ڕ.
به‌گشتی له کۆمه‌ڵی رۆژهه‌ڵاتدا، ئه‌و دید و تێڕوانینه‌یه وایکردووه تێگه‌یشتن له ئازادی ته‌نها له دروشم‌دا خۆی ببینێته‌وه و به‌شێوه‌یه‌ک نه‌بۆته شێوازی ژیانی زوربەی مرۆڤه‌کان.
وێڕای ئه‌وه‌ی ئازادی نه ئه‌سه‌ندرێت و نه ئه‌درێت، به‌ڵکو خودی ئازادی، هه‌ڵقوڵاوی هزر و ناخی مرۆڤه‌کانه و تێگه‌یشتنی خودی تاکه‌کانه و پێویسته مرۆڤ هه‌وڵی دۆزێنه‌وه‌ی بدات له ناخی خۆیدا و وه‌ڵامی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت ئازادی بۆ گرنگه و که‌ی و چۆن به‌کاریده‌هێنێ؟
راسته هۆکار زۆرن له‌به‌رده‌م تێنگه‌یشتن و به‌رجه‌سته‌نه‌بوونی ئازادییه‌کان، به‌ڵام دواجار ئه‌وه مرۆڤه‌کانن پێش هه‌موو شتێک پێویسته بزانن ده‌یانه‌وێت ئازاد بن یان نا ؟ به ئازادانه ره‌فتار ده‌که‌ن یان ناتوانن؟
بێگومان گه‌یشتن به لوتکه‌ی ئازادی وه‌ک مافێک، بێ قوربانی نایه‌ته بوون و بێ بوونی تاکی ئازادیش کۆمه‌ڵ ئازادی به‌خۆیه‌وه نابینێت و گه‌شه ناکات، ئه‌مه وێڕای ئه‌وه‌ی ئازادی مرۆڤێک له‌وێدا ته‌واو ده‌بێت که ئازادیی ئه‌و‌ی تر ده‌ست پێ ده‌کات.