5: گێڕاندنه‌وه‌ى رۆحى حزب
حزب، له ساده‌ترین پێناسه‌ى خۆیدا بریتییه له كۆبوونه‌وه‌ى كۆمه‌ڵێك كه‌س له ده‌ورى یه‌كتر، كه یه‌ك بیروباوه‌ڕ (فكر) كۆیان ده‌كاته‌وه، به ئامانجى كاركردن بۆ به‌دیهێنانى ئامانجێكى گه‌وره‌تر و هاوبه‌ش كه به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌كان له به‌رچاو ده‌گرێ و به‌دیانده‌هێنێ و ده‌یانپارێزێ.
كۆبوونه‌وه‌ى كه‌سانى ناو حزب له ده‌ورى یه‌ك بیروباوه‌ڕ، لاى من زیاتر له ریزێك (ته‌زبیحى قه‌زوان) ده‌چێت كه پێش ئه‌وه‌ى به ده‌زوێكه‌وه بكرێن و رێك‌بخرێن، په‌رش و بڵاون، ته‌نها بریتین له كۆمه‌ڵێك ده‌نكى قه‌زوان و بڕێك دا‌و و ده‌زوو، به‌ڵام دواى ئه‌وه‌ى كه‌سێكى كارامه و لێهاتوو، ئاماده‌یان ده‌كات، رێكیان ده‌خات، دواجار به (دا‌و) ێكیانه‌وه ده‌كات، ئیتر ناو و سیفه‌ته‌كانیان ده‌گۆڕێ و ده‌بێته ریزێك (ته‌سبیح)ى قه‌زوانى جوان.
هه‌ر كه‌سێك پێش ئه‌وه‌ى له ریزه‌كانى حزبدا رێكبخرێت، ته‌نها بریتییه له تاكێكى ناو كۆمه‌ڵگە، به‌ڵام دواى ئه‌وه‌ى به كۆمه‌ڵ له ده‌ورى یه‌ك بیروباوه‌ڕ له چوارچێوه‌ی حزبێكى دیاریكراودا كۆده‌بنه‌وه، ئیتر ئه‌وانیش ده‌چنه قۆناغێكى نوێ لانیكه‌م پێشگرى هه‌ڤاڵ، هاوڕێ، هاوبیر.. هتد، ده‌بێته پێشگرى ناوه‌كانیان.
ئه‌وه‌ى ئه‌وان كۆده‌كاته‌وه، (فكر، ئامانج، دروشم، میكانیزم)ێكن بۆ به‌دێهێنانى ئامانجێكى هاوبه‌شی گه‌وره، بۆیه ده‌كرێ بڵێین (فكر) داینه‌مۆى حزبایه‌تی و به‌رده‌وامیدانه به ژیانى حزبایه‌تى، كه له ته‌سبیحه‌كه (دا‌و)ه‌كه ئه‌و رۆڵه ده‌بینێ، هه‌ر كاتێك، ده‌زووه‌كه بچڕا، ئیتر شتێك نامێنێته‌وه به‌ناوى (ته‌سبیح) به‌ڵكو له باشترین حاڵه‌تدا به هه‌ر یه‌كێكیان ده‌گوترێ (ده‌نكى ته‌سبیح)، به‌ڵام ناتواندرێ پێیان بگوترێ (ته‌سبیح)، له ژیانى هه‌ر حزبێكیشدا (فكر) ئه‌و رۆڵه ده‌گێڕێ، كاتێك (فكر) له ناو حزبدا نامێنێ، ئیتر ئه‌ندام و هه‌ڤاڵانى حزب سه‌رلێشێواو و په‌ڕاگه‌نده ده‌بن، ئامانج و دروشم و میكانیزم، به جۆرێك ته‌ڵخ و لاواز ده‌بن و كه‌مترین هه‌ڤاڵ ده‌توانێ بیانبینێ و ده‌ستیان پێوه‌بگرێ.
ئێستا، ئێمه وه‌ك (ى.ن.ك) به رواڵه‌ت حزبێكى (سۆسیال دیموكرات)ین، ئه‌ندامى سۆسیال ئینته‌رناسیونالین، به‌ڵام كه‌مترین هه‌ڤاڵى (ى ن.ك) له پرانسیپه‌كانى سوسیال دیموكرات تێگه‌یشتووه و كاریان پێده‌كات، یان روونتر بڵێم له هه‌ڵسوكه‌وت و كرداره‌كانى رۆژانه‌یدا ره‌نگیان داوه‌ته‌وه، بۆیه دەبێ بزانین چۆن و به چ شێوه‌یه‌ك كار له ناو كۆمه‌ڵگەى ئێستاى كوردستاندا بكه‌ین به ئامانجى به‌دیهێنانى ئامانجه‌كانمان، كه بریتین له ئامانجه‌كانى هه‌ر حزبێكى سۆسیال دیموكرات له‌و وڵاته‌ى كارى تێدا ده‌كات، به له‌به‌رچاوگرتنى ئامانجه گشتیه‌كانى نه‌ته‌وه‌و نیشتمان.
له راستیدا ده‌بێت، پڕۆژه‌یاسا پێشنیاز كراوه‌كانى (ى.ن.ك)، لێدوان و قسه‌و كرده‌وه‌كانى نوێنه‌رانى (ى.ن.ك) له هه‌ر سێ فراكسیۆنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق، په‌رله‌مانى كوردستان و ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان، بریتى بن له ره‌نگدانه‌وه‌ى فكرى (سۆسیال دیموكرات) له داڕشتنى یاسا و بڕیاره‌كان، ده‌بێت بڕیار و هه‌نگاوه كردارییه‌كانى هه‌ردوو تیمى ( ى.ن.ك) له حكومه‌تى به‌غداو هه‌رێم، بریتی بن له پراكتیزه‌كردنى (فكرى) سۆسیال دیموكرات له حوكمڕانیدا. ئه‌وانه چه‌ندى كراون یان نه‌كراون، جێدێڵین بۆ شڕۆڤه‌كاران و توێژه‌رانى بوارى یاسا و مێژوو.
بۆیه گێڕانه‌وه‌ى (فكر) بۆ ناو ژیانى حزبى (ى.ن.ك)، زه‌رووره‌تێكى حه‌تمیه، به‌بێ ئه‌وه، ناتوانین هه‌نگاوه‌كانى تر‌ى نوێبوونه‌وه‌ى یه‌كێتى هه‌ڵبگرین، به گێڕانه‌وه‌ى (فكر)، یه‌كێتى ده‌بێته‌وه ئه‌و حزبه‌ى له سه‌رتاسه‌رى جوگرافیاى په‌یكه‌رى رێكخراوه‌یییماندا، تێڕوانین و بیركردنه‌وه‌ى هاوبه‌ش، ده‌بێته زۆرترین خاڵى هاوبه‌شى گفتوگۆى ناو هه‌ڤاڵانى (ى.ن.ك)، ئه‌وه‌ش ده‌بێته یه‌كه‌مین خاڵى هاوبه‌ش و چه‌ترى كۆكه‌ره‌وه‌ى هه‌موو یه‌كێتیه‌كان (ده‌ربڕینى بیروڕاى جیاواز له كۆبوونه‌وه‌كان ئازاده) ، ئه‌وكات ده‌بینه‌وه حزبێكى تۆكمه و به یه‌ك تیم و یه‌ك هێزى گه‌وره‌وه، به‌ره‌و ئامانجه گه‌وره‌كه هه‌نگاو ده‌هاوێژرێ. به‌وه‌ش كات و رێگاى گه‌یشتن به‌لوتكه‌ى سه‌ركه‌وتن، كورت و خێراتر ده‌بێت. دواجار ئه‌و سه‌روه‌رییه مێژووییه بۆ (دیدارى یه‌كێتى) به ئاوى زێڕ تۆمار ده‌كرێ.