بارودۆخی ماڵی كورد، له‌سه‌ر ئاستی سیاسی و سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی عیراق، به جۆرێك له جۆره‌كان خراپه و په‌رته‌وازه‌یی تێدایه، هۆكاری سه‌ره‌كییش له‌و بارودۆخه، هه‌ڵوێست و جوڵه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانه، هه‌م له به‌غدا و هه‌میش له هه‌رێمی كوردستان، كه وایكردووه، پارتی به ته‌نها خۆی له‌به‌ره‌یه‌كدا بێـت و لایه‌نه كوردییه‌كانی تری كوردستانیش له‌به‌ره‌یه‌كی تری دژ به‌ودا بن.
سه‌ره‌تای ئاڵۆزی دروستبوون له‌ناو ماڵی كورد له‌لایه‌ن پارتییه‌وه، له به‌غداوه بوو، كاتێك ئه‌و حزبه دوور له‌هه‌موو رێكه‌وتنه‌كانی پێشووی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و هه‌روه‌ها رێكه‌وتنی دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراقیش، به‌وه‌ی به‌یه‌ك پاكێج له‌گه‌ڵ لایه‌نه عیراقییه‌كاندا، گفتوگۆ بكه‌ن، پارتی تاك لایه‌نانه، هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ چه‌ند لایه‌نێكی عه‌ره‌بی سوننه و شیعه به‌ست و نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش به‌ڵكو كاندیدیی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار دیاریكرد، دژ به كاندیدی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان.
به‌وه‌ش پارتی درزی خسته ناو ماڵی كورده‌وه، كه یه‌كێتی كۆڵه‌كه‌یه‌كی سه‌ره‌كیی ئه‌و ماڵه‌یه، به خه‌یاڵی ئه‌وه‌ی، له رێگه‌ی هاوپه‌یمانی سێینه (سه‌در، پارتی، سیاده(سوننه))، بتوانێت هه‌موو مه‌رامه‌كانی خۆی به‌دیبێنێـت، به ده‌ستگرتن به‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆك كۆمار و هه‌روه‌ها جێكردنه‌وه‌ی خۆی له‌ناو جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵات له‌به‌غدا، به‌ڵام ئه‌و خه‌یاڵه‌ی له‌بارچوو، كاتێك یه‌كێـتی به پاڵپشتی هێزه سیاسییه‌كانی تری عیراق له هاوپه‌یمانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و عه‌زم و سه‌ربه‌خۆكان، رێگرییان له جووڵه‌كانی پارتی كرد بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆك كۆماردا، له رێگه‌ی یاسا و دادگای فیدرالی و هه‌روه‌ها شكستیان به دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانیش هێنا بۆ ده‌نگدان به كاندیدی پارتی..
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و شكسته‌ی پارتی رووبه‌رووی بۆوه، بۆ سه‌رخستنی كاندیدی خۆی به‌رامبه‌ر به یه‌كێتی، به‌ڵام ئه‌و حزبه له‌سه‌ر عینادی سیاسیی خۆی به‌رده‌وامه، ئه‌وه‌ش كێشه‌ی بۆ خۆی و حزبه هاوپه‌یمانه‌كانیشی دروستكردووه له‌به‌غدا، ره‌نگه دواجاریش به‌شێكی ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ی ئه‌و تێیدایه هه‌ڵوه‌شێته‌وه، به‌تایبه‌ت كه هیچ ده‌رچه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و چه‌قبه‌ستنه‌ی پرۆسه‌ی سیاسیی عیراق له‌ئارادا نییه، به هۆی جووڵه‌كانی پارتییه‌وه، كه هه‌م كاریگه‌ری له‌سه‌ر ماڵی كورد و هه‌میش له‌سه‌ر ماڵی شیعه‌و سوننه‌ش دروستكردووه و بۆته كێشه بۆ هه‌موان.
كێشه‌كان له‌به‌غدا وه‌كو خۆی ماونه‌ته‌وه، له هه‌رێمی كوردستانیش و له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان له مانگی 10ی ئه‌مساڵ، جارێكی تر پارتی له‌به‌ره‌یه‌ك و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و باقی حزب و هێزه‌كانی تری كوردستان له‌به‌ره‌یه‌كدان، به هۆی جیاوازی روئیایان سه‌باره‌ت به چۆنێتی هه‌ڵبژاردن و هه‌روه‌ها پێویستی گۆڕانكاری له‌یاسای هه‌ڵبژاردنی كوردستان، كه یه‌كێتی و حزبه‌كانی تر داوای فره بازنه‌یی ده‌كه‌ن له‌كاتێكدا پارتی به پێچه‌وانه‌ی هه‌مووان داوای یه‌ك بازنه‌یی ده‌كات له‌هه‌ڵبژاردندا.
ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه لێره‌دا بێڵێین ئه‌وه‌یه، ده‌بێـت پارتی بزانێت، ئێستا ته‌نها ئه‌وه، بۆته هۆكاری په‌رته‌وازه‌یی ناو ماڵی كورد، هه‌روه‌ها ئه‌وه كه بۆته هۆكاری چه‌قبه‌ستوویی ناو پرۆسه‌ی سیاسیی عیراق، ئه‌وه‌ش به‌هۆی عینادی سیاسیی، كه دواجار به زیانی خۆی كۆتایی دێت.