ده‌ریاچه‌ی ئه‌فسانه‌یی ساوه، ده‌ریاچه‌یه‌كی مێژوویی و داخراوبوو له بیابانی سه‌ماوه‌ی پارێزگای موسه‌ننا له باشووری عیراق و ده‌كه‌وته دووریی 23 كیلۆمه‌تر له رۆژئاوای شاری سه‌ماوه.
ساوه، وشه‌یه‌كی ئارامییه و به مانای (پیر) دێت، پێده‌چێ له‌به‌ر ئه‌وه بووبێت كه ته‌مه‌نی ئه‌م ده‌ریاچه خوڕسكه، 10 هه‌زار ساڵی تێپه‌ڕاندبێت. ئه‌وه‌ی له‌و ده‌ریاچه‌یه‌شدا جێگای سه‌رسووڕمان بوو، ئه‌وه‌بوو، كه ئاوی هیچ رووباڕێك نه‌ده‌ڕژایه ناوی و هیچ ئاوێكیشی له‌به‌ر نه‌ده‌ڕۆشت، به‌ڵكو سه‌رچاوه‌ی ئاوی ده‌ریاچه‌كه ته‌نها له‌ژێر زه‌وییه‌وه بوو، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی رووباری فورات ته‌نها 10 كیلۆمه‌تر لێیه‌وه دووربووه.
له پێش زاینه‌وه هه‌یه
درێژیی ده‌ریاچه‌ی ساوه نزیكه‌ی 5 كیلۆمه‌تر و پانییه‌كه‌شی نزیكه‌ی 2 كیلۆمه‌تر بوو، سه‌رچاوه مێژووییه‌كان ده‌ڵێن ده‌ریاچه‌ی ساوه له پێش زایینه‌وه هه‌ر هه‌بووه، ده‌ریاچه‌كه پێش وشكبوونی نزیكه‌ی 5 مه‌تر له‌سه‌ر رووی ده‌ریاوه به‌رز بوو، هه‌رچه‌نده ئاوی ده‌ریاچه‌ی ساوه (ئه‌وه‌نده و نیوێك) له ئاوی كه‌نداو سوێرتربوو، به‌ڵام جگه له هه‌بوونی ماسیی (Arabian toothcarp) له‌ناو ده‌ریاچه‌كه‌دا نزیكه‌ی 25 جۆر باڵنده‌ی ئاویشی له نزیك ده‌ژیا، له‌دیارترینیان مراوی ئاوی، گری ئۆراسی، په‌پووسلێمانكه‌ی عیراقی، كرووپی خۆڵه‌مێشی .
رۆژی 17 ی ئه‌م مانگه، له هه‌واڵێكی شۆك ئامێزدا، وشكبوونی ته‌واوه‌تیی ده‌ریاچه‌كه راگه‌یه‌نرا، هۆكاره‌كه‌ش به هۆی كه‌می باران، گۆرانكاریی كه‌شوهه‌وا، بیرلێدانی زۆر، كه‌مكردنی ئاوی فورات لێك درایه‌وه.
به‌رپرسانی ئاو له حكومه‌تی عیراق، بێمنه‌تانه گوتیان، وشكبوونی ده‌ریاچه‌ی ساوه هیچ كاریگه‌ریی نییه له‌سه‌ر ژیان له‌و ناوچه‌یه، چونكه ئاوی ده‌ریاچه‌كه سوێربوو ته‌نها به مه‌به‌ستی گه‌شتیاری سوودی لێ ده‌بینرا. ئه‌م جۆره لێدوانانه‌ی به‌رپرسان جێی خه‌مه، كاتێكیش لێی ده‌كۆڵیته‌وه ئیتر پێویست ناكات بگه‌ڕێیت به دوای قه‌یرانه ژینگه‌ییه‌كانی وڵات‌دا، ئه‌م تێگه‌یشتنه هه‌ڵه‌یه‌ی حكومه‌ت به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی ژێرخانی ژینگه‌یی هه‌ر جوگرافیایه‌ك تێك بچێت.
كاریگه‌ری گۆڕانی كه‌شوهه‌وا
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی گۆڕانی كه‌شوهه‌وای جیهانیی، كاریگه‌ریی راسته‌وخۆی هه‌بووه له‌سه‌ر وشككردنی ده‌ریاچه‌ی ساوه و باقیی كاره‌ساته ژینگه‌ییه‌كانی تریش له عیراق، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر كردنه ئه‌وه‌یه، بۆچی عیراق یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی زۆرترین شوێنه‌واره‌كانی گۆڕانكاریی ژینگه‌یی له‌سه‌ر ده‌رده‌كه‌وێـت؟ ئه‌م هێلكه‌ی پیسبوونی ژینگه‌یه بۆچی ده‌بێ له‌سه‌ری عیراقدا بشكێت؟
چه‌ند زیانیارییه‌ك له باره‌ی ده‌ریاچه‌ی ساوه‌وه
- ساوه، ده‌كه‌وته نزیك بیابانه‌كانی سه‌ماوه و هۆكارێك بوو بۆ دابه‌زینی پله‌ی گه‌رمای ئه‌و ناوچه‌یه.
- خاوه‌نی خوێیه‌كی زۆر بوو، ته‌نانه‌ت له هه‌ندێك شوێندا خوێیه‌كه‌ی، باڵامرۆڤێك به‌رز ببۆوه، به‌ڵام هیچ سودی لێ نه‌بینرا.
- هه‌رچه‌نده رۆژانه ده‌یان ئۆتۆمبێل به‌مه‌به‌ستی گه‌شت و سه‌یران و مه‌له‌كردن ده‌چوونه قه‌راغ ده‌ریاچه‌كه، به‌ڵام ده‌ریاچه‌ی ساوه، تا وشكیش بوو، نه‌ك خزمه‌ت نه‌كرا، ته‌نانه‌ت جاده‌ی قیری به خۆیه‌وه نه‌بینی.
- هه‌رچه‌نده پارێزگای (موسه‌نا) له ساڵی 2014 به پایته‌ختی كشتوكاڵیی عیراق دیاریی كرا، به‌ڵام ئێستا قه‌یرانی كشتوكاڵ خودی پایته‌خته‌كه‌شی گرتۆته‌وه، ئه‌وه‌تا ده‌ریاچه‌یه‌كی چه‌ند هه‌زار ساڵه وشك ده‌بێت و كه‌سیش خۆی لێ ناكاته خاوه‌ن.
- به‌پێی ئاماره‌كانی فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی موسه‌نا، ته‌نها له‌و ناوچه‌یه‌ی (ساوه) زیاتر له 1300 بیری ئیرتیوازی لێ دراون. به‌م هۆیه‌شه‌وه پێكهاته ته‌كنتۆنییه‌كانی زه‌وی، ده‌مێك بوو له‌و ناوچه‌یه ده‌ستیان به جوڵه كردبوو، چه‌ند ساڵێكیشه نیشانه‌كانی كه‌مبوونه‌وه‌ی ده‌ریاچه‌كه ده‌ركه‌وتبوو، تا وشكبوو.
بێگومان به تێروانین له كاره‌ساته‌كان ده‌گه‌ینه ئه‌وه‌ی كه سیستمی به‌ڕێوه‌بردن له وڵات، كاریگه‌ریی راسته‌وخۆ و دیاری هه‌یه له هه‌ر خراپبوونێكی ژینگه‌یی، به‌وپێیه‌ی هه‌مان گۆڕانكارییه‌كان له وڵاتانی تری جیهانیش هه‌یه، به‌ڵام هه‌ریه‌كه‌یان به پلانی دروست و دابینكردن و خه‌رجكردنی بودجه‌ی پێویست رێگرییان كردووه له‌وه‌ی كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی گۆڕانكارییه‌كان له‌سه‌ریان ده‌ربكه‌وێت. ئه‌وه‌ی له ساڵانی رابردوودا له عیراق روویداوه له (هه‌ڵكه‌ندنی بیری ئاو له‌ده‌ره‌وه‌ی یاسا و خراپ به‌كارهێنانی ئاوی ژێر زه‌وی، پیسكردن و به‌كارهێنانی سه‌رچاوه ئاوییه‌كان، كه‌میی رێژه‌ی سه‌وزایی، هه‌بوونی گه‌نده‌ڵی له كه‌رتی ژینگه، كه‌مبوونه‌وه‌ی كشتوكاڵ و جووتیاران، به‌كارنه‌هێنانی زانستیی ئاو) و له‌هه‌مووشیان مه‌ترسیدارتر (خراپیی پلاندانان و خراپیی ئیداره‌دانی سیاسه‌تی ئاوی) كاریگه‌ریی راسته‌وخۆیان هه‌بووه له‌سه‌ر كاریگه‌رییه ژینگه‌ییه‌كان و له‌ناویشیاندا، وشكبوونی ده‌ریاچه‌ی ساوه.
رووداوی وشكبوونی ده‌ریاچه‌ی ساوه، ده‌كرێ به نیشانه‌ی ده‌ستپێكی سه‌رده‌مێكی نوێی (قاتی) لێك بده‌ینه‌وه بۆ عیراق و عیراقییه‌كان، بێگومان نه‌مانی سه‌رچاوه‌ی ئاو شوێنه‌واری زۆر به‌جێده‌هێڵێت له نمونه‌ی گرانیی، پیسبونی كه‌شوهه‌وا، تێكچوونی هاوسه‌نگی، كه‌مبوونه‌وه‌ی هه‌مه‌جۆریی زینده‌یی، برسێتیی، كورتهێنان و كۆچی به كۆمه‌ڵی ئاژه‌ڵ و باڵنده‌كان و دوور نییه كۆچی به‌كۆمه‌ڵی دانیشتوانیشی لێ بكه‌وێته‌وه، كه بێگومان هه‌رێمی كوردستانیش بێبه‌ش نابێت له زیانمه‌ندبوون له‌م شوێنه‌وارانه.
*ئه‌ندازیاری كشتوكاڵی