زۆربوونی دیارده و کێشه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ده‌رئه‌نجامه تاک و خێزان و کۆمه‌ڵ ده‌کاته به‌رهه‌ڕه‌شه‌ی لێکترازان، بێگومان هۆکاری زۆری هه‌یه له رووی یاسایی و سیاسی و په‌روه‌رده‌یی هتد.
ئه‌و کاته‌ی باڵاده‌ستیی حزب، له‌بری سستمی دیموکراسی حوکمڕانی ده‌کات، ئه‌و کاته‌ی باڵاده‌ستیی که‌س یان لایه‌نێکی سیاسی یاخود کۆمه‌ڵایه‌تی له‌بری سه‌روه‌ری دادگا و یاساکان حوکم ده‌که‌ن، ئه‌و کاته‌ی پێوەری به‌ها باڵا و بنه‌ما مرۆییه‌کان و هاووڵاتیبوون و چه‌مکه‌کانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ ده‌گاته لوتکه و ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان و خودگه‌رایی له‌به‌رچاو ده‌گیرێت، ده‌بنه نموونه‌ی ئه‌و ده‌رئه‌نجامانه.
فڕێدانی منداڵی ساوا له کوچه‌وکۆڵان و شوێنه گشتییه‌کان، و ده‌ستدرێژیکردنه سه‌ریان، توندوتیژیی و کوشتن و ئه‌تککردن و شێواندنی جه‌سته‌ی ژنان، ناوزڕاندنی مرۆڤه‌کان و بێڕێزیکردن پێیان و له‌شفرۆشی و زیادبوونی دیا‌رده‌ی سواڵکردن..هتد، ده‌رئه‌نجامی واقیعێکی سستمی حوکمڕانییه که به‌هۆی قه‌یرانه یه‌ک له‌دوای یه‌کەکا‌نی ئابوری، سیاسی، یاسایی و په‌روه‌ره‌ده‌ییه‌وه لێکه‌وته و ئاسه‌واری زۆری هه‌یه، له‌وانه چاندنی رق و تۆڵه له ناخی مرۆڤه‌کان، پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌ته‌کان، نه‌مانی بیروباوه‌ڕ و به‌ها مرۆییه‌کان، یه‌کترقبووڵنه‌کردن و لێنه‌بورده‌یی و نه‌مانی خۆشه‌ویستی راسته‌قینه، نه‌مانی رێز و په‌یوه‌ندی ته‌ندروست...هتد له‌ئه‌نجامدا کۆی ئه‌وانه ده‌بنه هه‌ڕه‌شه بۆ خێزان و کۆمه‌ڵ و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یان له‌و نێوه‌نده‌دا ژنان پشکی زیان و ئاسه‌واری زۆتریان به‌رده‌که‌وێت، بۆیه پرسیاری جدی ئه‌وه‌یه چی بکرێت و کێ بیکات؟
ئه‌زموونی وڵاتانی دونیا ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن بوونی سستمێکی په‌روه‌رده‌یی تۆکمه و پڕ زانست و مه‌عریفه له سه‌رجه‌م قۆناغه‌کاندا کاریگه‌ری و ئاڕاسته‌که‌ری تاک و خێزان و کۆمه‌ڵ ده‌بن به‌گشت، که ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌رپرسیارێتی فه‌لسه‌فه‌ی په‌روه‌رده‌یی پیاده‌کراو له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی حوکمڕانه‌وه، به‌شێوه‌یه‌ک سستمه‌که ده‌بێته به‌رجه‌سته‌بوونی گرێدانه‌وه‌ی تاک و خێزان و کۆمه‌ڵ به‌و فه‌له‌سه‌فه‌یه‌وه، بۆیه ده‌رئه‌نجام کۆشش و هه‌وڵ و به‌رپرسیارێتی هه‌موان پێکه‌وه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت، ئه‌وه‌یه وا ده‌کات هۆشیاری تاک و هه‌ستکردنی به به‌رپرسیارێتی له به‌رامبه‌ر خۆشه‌ویستی بۆ ژیانی خۆی و به په‌رۆشی بۆ کۆمه‌ڵ و پێشکه‌وتن و داهێنانه‌کانی بوونی هه‌بێت، واده‌کات پاک‌وخاوێنی خوێندنه‌وه و به‌دواداچوونی رۆژانه‌ی ژیان، کارکردنی به پلان و به‌رنامه، هه‌وڵی به‌رده‌وامی گه‌شه‌کردن و داهێنان و ده‌ستکه‌وته‌کانی له خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی وڵات و نیشتمان و کۆمه‌ڵه‌که‌یدا بێت، یاساکان بێ جیاوازی حوکم بکه‌ن و مرۆڤه‌کانیش له به‌رده‌م یاساکاندا یه‌کسان بن و تاوانباران به سزای یاسایی خۆیان بگه‌ن له‌هه‌ر پله‌و پایه و پۆستێکدا بێت.
ئه‌مه‌یه جیاوازی ریشه‌یی نێوان دوو کۆمه‌ڵگه که یه‌کێکیان ژیاندۆست و مرۆڤدۆست و خاوه‌ن ستراتیجی روون ده‌کاته بنه‌ما و ئه‌ویتریان پێچه‌وانه‌که‌ی له هه‌ردووکیدا خودی مرۆڤ و هۆشیاری تاکه‌کان و سستمی به‌ڕێوه‌بردن رۆڵی به‌رچاو ده‌گێڕن بۆ هێنانه‌دی، وێڕای ئه‌وه‌ی هۆشیاری و مه‌عریفه‌ی مرۆڤه‌کان خاڵی جه‌وهه‌ری هێنانه‌دی هه‌موو گۆڕانکارییه‌کانن رووه‌و کۆ‌مه‌ڵێک که رێز و پاراستنی که‌رامه‌تی مرۆڤه‌کان له سه‌ره‌تای هه‌موو شته‌کانه‌وه بن. ماوه‌ته‌وه ئێمه بزانین وه‌ک مرۆڤ کامیان هه‌ڵده‌بژێرین؟!