دوێنێ و ئەمڕۆ

جوانكردنی ژیان

10:03 - 2022-05-31
عەبدوڵڵا عەباس
522 خوێندراوەتەوە

ژیان، بەخوێندنەوەی رۆحیی روناك و بەهیوا ئەو بەختەوەرییە زامن دەكات كە هاندەری سەرەكی ئەوە دەبێ‌، لەسەختترین وەرچەرخانی  قۆناغەكانی تەمەندا، ماوە نەدەی ورەت  بەو روانین و خوێندنەوەیە بۆ هیوا لەژیاندا تاریك بكات، ئەم خووە جوانەی مرۆڤ بۆ ژیان، لەو سەردەمانەدا كە ژیان وەك ئێستا بە سەرقاڵی گیرۆدەی نەكردبووین، بە هەڵپەی دەستكەوتنی شتەكان بە خێرایی و هەتا هەندێ‌ حەز ئەكەن (زوو بە بێ‌ رەنج) بێتە دەست، یەكێك بووە لە هوكارەكانی هەڵكەوتنی كەسایەتییە نموونەییەكان لە داهێنان و پێشكەشكردنی خزمەت بە مرۆڤایەتی و ئەمە حەقیقەتە و بەدواچوونی رووداوەكانی رابردوو، لەگەڵیدا خوێندنەوە نموونە داهێنەرەكانی لای خۆمان و دنیا ئەم راستیە دەسەلمێنن، ئەو نموونە جوانانەی مرۆڤ، هەتا كە باسی لایەنە خەماوییەكانی ژیانیان دەكەن، بۆ ئەوەی خەم بۆ خەڵك دروست نەكەن، باسی خەمەكانیان بە رستەی هیوابەخشیی جوانیی دەگێڕنەوە.
بۆ نموونە، هونەرمەندی جیهانیی ناسراو كە هەتا دواگرێكانی سەدەی بیستەم (چارلی چاپلن ) هونەرمەندی هەرەبەتیشكی دنیای نواندن بوو، زەردەخەنەی خۆشی و پێكەنینی هەڵقوڵاو لەناخەوەی دەبەخشیە مرۆڤایەتی، لە یاداشتەكانیدا، ئامۆژگاری ئینسانانەمان دەكات، مادەمێ‌ هاتووینە دنیا، هەوڵبدەین، جوان بژین، جوان ژیان بەمانی خۆنەدان بەدەست تەگەرە و كۆسپەكان بە جۆرێكی ورەبەردان نەبێ،‌ دەلاقە بۆ گرادانانی بێ‌ ورەیی دروست بكات، ئەو خۆی 88 ساڵی تەمەنی وابەسەربرد، چوار راسپاردەی بۆ ئەو جۆرە ژیانەی بۆ خۆشەویستانی بەجێ‌ هێشتوە (هیچ شتێ‌ لەم دنیایە بە كێشە سەختەكانیشەوە هەتا هەتایی نین،  كە لەژیاندا بووم حەزم دەكرد لەباران باریندا رێی بكەم هەتا دەوروبەرم نمەی باران ببینن بەسەرما دەبارێ‌ و خەم و فرمێسكەكانم نەبینن، هەر رۆژی بەدڵ پێنەكەنیت رۆژێكی بەفیڕۆ رۆشتوە، بۆ ئاسودەیی جەستەت شەش هەڵبژاردە  لە هەزار پزیشك  باشترە: تیشكی خۆر، پشووی پێویست، وەرزش،  خۆراك بە پیی پێویست، رێزلەخۆگرتن و ئیختیاری دۆستی چاك) .
بۆچون و روانینی گەشبینانەیە بۆ ژیان، مادەم وجودمان لەدنیا حەقیقەتی هەستیاری و حەتمیە، چاك وایە بە توانا و رێز لەو وجودە  بەسەری بەرین، بەو راسپاردە جوانەوە پابەند بین ئەوەمان بۆ زامن دەكات: 
بینیی پەروەردگار بە ورد و بەخۆشی  و روانینە خۆر و مانگە شەوە، ئەوەش دەبێتە مایەی هەستكردن بە بەهێزیمان، كە لە ئاوێنە خۆت دەبینی هەست بەوە دەكەیت تۆ ئەو مرۆڤەی پەروەردگار لە جوانترین شێوەدا دروستی كردووی ..دوایی هەمیشە باوەڕت بەوە هەبێ‌: هەموومان گەشت گوزارین ، ژیان سەفەرێكە و ئەمرۆ جوان و وەك دەتەوێ‌ بژی، لەوانەیە سبەینێ‌ لە نسیبی تۆ نەبێ‌.‌

وتارەکانی نوسەر