رۆژنامه‌ی گاردیانی بریتانی له راپۆرتێكی نوێیدا تیشكی خستۆته‌سه‌ر رووداوه‌كانی باكوور‌و خۆرهه‌ڵاتی سوریا، له‌گه‌ڵ تێكچوونی توركیا له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌كه له سوید و فنله‌نداو هه‌روه‌ها نیازی سه‌ركرده‌كانی توركیا سه‌باره‌ت به ره‌وتی رووداوه‌كان و هه‌وڵوێستی جیاجیا له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی، كه هه‌ندێكیان به لای توركیادا دایده‌شكێنێ و هه‌ندێكیش دژی سیاسه‌ته‌كانیه‌تی، ئه‌وه‌ش زیاتر به‌هۆی ده‌ستێوه‌ردانی توركیا له هه‌ندێك كاروباری نێوده‌وڵه‌تی بوو، وه‌ك هه‌وڵی به ئه‌ندامبوونی سوید و فنله‌ندا له ناتۆدا.
گومان له‌وه‌دا نییه كه ده‌ستێوه‌ردانی توركیا له كاروباری سوریا كارێكی بێ ویژدانییه، به تایبه‌ت كه بۆته به‌شێك له قه‌یرانی سوریا‌و قووڵكردنه‌وه‌ی زیاتری قه‌یرانه‌كه، چونكه هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵی نێوده‌ڵه‌تی هه‌رچییه‌ك بێت، توركیا هیچ قسه‌یه‌ك ناچێت به مێشكیداو ئه‌و ته‌نیا ده‌یه‌وێ ناوچه‌كانی سوریا‌و وڵاتانی دیكه‌ش داگیر بكات. خولیای توركیا بۆ داگیركاریی له ململانێ ئابوورییه‌كانی ناوخۆی توركیاوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، جا ئه‌و داگیركارییانه له ژێر هه‌ر ناوێك‌دا بن، ئه‌و ده‌یكات و كه‌سیش نییه ده‌ستی بگرێت و پێی بڵێ مه‌كه، هه‌ربۆیه ده‌كرێ بپرسین: كێ ده‌توانێ توركیا پابه‌ند بكات؟ ئایا توركیا جیهان پابه‌ند ده‌كات، یان جیهانی خۆرئاوا توركیا پابه‌ند ده‌كات؟
به درێژایی ساڵانی قه‌یرانی سوریا، توركیا ئه‌و ناوچانه‌ی كه داگیری كردوون، كردوویه‌تی به مۆڵگه‌ی گروپه تیرۆریسته‌كان، زۆر جاریش ناردوونی بۆ ده‌ره‌وه و شه‌ڕی پێ كردوون، جگه له‌وه‌ش كۆمه‌ڵگه‌ی نیشته‌جێی له‌سه‌ر خاكی سوریا دروست كردووه، زۆر له وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان له‌م یارییه تێده‌گه‌ن، به تایبه‌ت كه ده‌ڵێ ئاسایشی توركیا په‌یوه‌سته به ئاسایشی سوریاوه‌و به پێچه‌وانه‌شه‌وه، به‌ڵام وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان كۆك نین له‌سه‌ر مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م مه‌ترسییه.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی له كاتێكدا، ره‌فتاره‌كانی توركیا چ له‌خۆگرتنی تیرۆریستان و ناردنیان بۆ ده‌ره‌وه‌و چ دروستكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی نیشته‌جێ، هیچ گومانێكی تێدا نییه كه تاوانه‌و هه‌وڵێكه بۆ گۆڕینی دیمۆگرافی ناوچه‌كه‌و سه‌پاندنی ئه‌مری واقیع، ئاشكرایشه كه ئه‌م تاوانه، دره‌نگ یان زوو به‌رامبه‌ر به ناوچه‌كانی دیكه‌ش ده‌كرێت.
له قامیشلووه‌وه بۆ هیلسینكی و بۆ جه‌رابلس و پاشان عه‌فرین، ئه‌و هه‌موو داگیركاری و ده‌ستێوه‌ردانه له‌و ناوچانه‌ی سوریا كه ئارامن یان هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی ئارامی ده‌ده‌ن، پێویستی به هه‌ڵوێستێكی یه‌كگرتووی جیهانی هه‌یه، بۆ رێگرتن له‌م فراوانخوازیانه. پێویسته توركیا پابه‌ند بكه‌ن به‌وه‌ی سه‌رقاڵی كاروباری ناوخۆی خۆی بێت، چونكه ناكرێ قه‌یرانه‌كانی خۆی له‌سه‌ر حسابی گه‌لان و وڵاتانی دیكه، هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكات، ئه‌ویش به بیانووی شه‌ڕی دژی تیرۆرره‌وه، یان به كه‌یفی خۆی ناوی بنێت ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، ئه‌و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كه هه‌ر به‌هۆی سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی خۆیانه‌وه كه پشت به له‌ناوبردنی هه‌ر ده‌نگێكی ناڕازی ده‌به‌ستێ، به‌رده‌وام له مه‌ترسیدایه.
گه‌یشتن به دیموكراسی كردنی سوریا‌و هاتنه‌وه سه‌ر رێی راستی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی، پێش هه‌موو شت پێویستی به راستكردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی ئیقلیمی هه‌یه، پاشانیش گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی باشتركردنی ژیانی گه‌لان و پاراستنیان، ئه‌گه‌ر ئه‌مه بكرێت ده‌توانین بڵێین سیستمێكی سه‌ركه‌وتووه، خۆ ئه‌گه‌ر نا، ئه‌وه هیچ.