ده‌زگا راگه‌یاندنه عه‌ره‌بی و جیهانییه‌كان له ماوه‌ی دواییدا تیشكیان خسته‌سه‌ر دوو خاڵی گرنگ كه ئێستا له ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی ئه‌و میلیشیایانه‌دا رووده‌ده‌ن، كه خۆیان به ئۆپۆزسیۆنی رژێمی دیمه‌شق ده‌زانن، به‌ڵام له راستیدا ئه‌و میلیشیایانه له ناوچه‌ی دووره‌ده‌ستی دیمه‌شق كار ده‌كه‌ن و ئاڵۆزی ده‌نێنه‌وه و رۆژانه شه‌ڕ دژ به یه‌ك ده‌كه‌ن، له‌سه‌ر ده‌سكه‌وت و پاره له عه‌فرین یان سه‌ری كانێ یان ئه‌دلیب و یان ده‌وروبه‌ری حه‌له‌ب.
ئه‌و میلیشیایانه به پێی غه‌نیمه و ده‌سكه‌وت دابه‌ش بوون، نه‌ك بۆ كاركردن بۆ ئازادی و گێرانه‌وه‌ی كه‌رامه‌تی هاووڵاتیان وه‌كو چۆن ئیدیعای ده‌كه‌ن
ئامانجیان روخاندنی رژێم نییه
عه‌مید ئه‌حمه‌د ره‌حاڵی كه‌سایه‌تی دیاری ئۆپۆزسیۆنی سوریا كه یه‌كێكه له پایه‌كانی «سوپای ئازادی سوریا» سه‌باره‌ت به شه‌ڕی ناوخۆیی نێوان میلیشیا سورییه‌كانی «سوپای به‌ناو نیشتمانی یان سوپای ئازادی سوریا»، ده‌ڵێت: «ئامانجی ئه‌و سوپایه روخاندنی رژێم نییه، به‌ڵكو كۆنترۆڵكردنی ده‌روازه سنوورییه ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان و سه‌رچاوه‌كانی داهاتی ئه‌و وڵاته‌یه، شتێك بوونی نییه به‌ناوی سوپای نیشتمانی، ئه‌و ناوچانه‌ش كه ئه‌و میلیشیانه كۆنترۆڵیان كردووه، پێشێلكاری و ئاڵۆزییه‌كی زۆری تێدایه«.
خاڵێكی تر كه جێگایه گاڵته‌پێكردنی رۆژنامه‌گه‌ری عه‌ره‌بییه، ئه‌وه‌یه میلیشیای «فه‌یله‌قی شام» ده‌ستیكردووه به راده‌ستكردنی خاڵ و پێگه سه‌ربازییه‌كانی خۆی له عه‌فرین به رێكخراوی «هه‌یئه‌ی ته‌حریری شام» كه پێشتر ناو «جه‌بهه‌ی نه‌سڕه«بوو، به جۆرێك ئه‌و جه‌بهه‌یه له‌م دواییه‌دا به‌بێ شه‌ڕ چووه ناو عه‌فرینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی كۆنتڕۆلی بكات، به پاڵپشتی روسیا و بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ژموونی توركیا له شاره‌كه‌دا.
له نێوان ئه‌و دوو خاڵه‌شدا، ئه‌وه‌ی رووده‌دات سیناریۆیه‌كی نوێ نییه، سیناریۆیه‌كی دووباره‌یه‌و رۆژانه له ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی میلیشیاكان رووده‌دات، دوای ئه‌وه‌ی بارودۆخی ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی رژێمی سوریا و ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی هێزه‌كانی سوریا دیموكرات هێور كرایه‌وه.
میلیشیای (هیئة تحریر الشام)
به پێی غه‌نیمه‌و ده‌سكه‌وت دابه‌ش بوون
به وه‌سفیكی ووردتر، ئه‌و میلیشیایانه به پێی غه‌نیمه و ده‌سكه‌وت دابه‌ش بوون، نه‌ك بۆ كاركردن بۆ ئازادی و گێرانه‌وه‌ی كه‌رامه‌تی هاووڵاتیان وه‌كو چۆن ئیدیعای ده‌كه‌ن، هه‌ر دوای شه‌ش مانگ له هه‌ڵگیرسانی «شۆڕشی سوریا» ماسكی سه‌ر رووی زۆرێك له‌و گروپه چه‌كدارانه‌ی بڵاوبوونه‌وه و مه‌شقیان پێكراو چه‌كیان هه‌ڵگرت ده‌ركه‌وت، دوای هاتنه ناو سنووره‌كانه‌وه دروشه‌مه‌كانی خۆیان له‌بیر كرد بۆ گۆڕینی رژێم، بۆ گۆڕی به‌هاكان له‌لای گه‌لانی سوریا.
پابه‌ندبوونی گشتی به ئه‌جێندای هه‌رێمایه‌تی و تێكدانی ئه‌وه‌ی مابوو له سوریا، بووه‌ته سیمای دیاری ئه‌و میلیشیایانه، كه ماوه‌ی زیاتر له 10 ساڵ له‌سه‌ر دزی و تاڵانی په‌روه‌رده كرابوون، ئیتر ئه‌گه‌ر به‌ره‌ی نه‌سڕه بێت له ئه‌دلیب و عه‌فرین ئه‌وا گرنگ نییه، گرنگ ئه‌وه‌یه كه میلیشیایه‌ك بوونی هه‌یه كه ئاڵۆزی و ترس و تۆقاندن بڵاوده‌كاته‌وه، یان سوپای به‌ناو ئازادی سوریا كه له حه‌ما و حیمسه‌و له سه‌ربازگه‌كانی غازی عه‌نتابه‌وه دێت، گرنگ نییه، ئه‌وه‌ی گرنگه به‌لایه‌نه‌وه‌و ئامانجی سه‌ره‌كییه ده‌ستكه‌وت و غه‌نیمه‌یه نه‌ك ئازادی.
له‌نێوان ئه‌م و ئه‌ودا، ئاوازی ئازادی شكاو، ئامانجی میلیشیاكان گۆڕا بۆ تاڵانی و دزی و دژایه‌تی گه‌لان، دوای ئه‌وه‌ی ته‌نها شه‌ش مانگ خه‌ونیان به دیموكراسییه‌وه بینی.