قەلەباچکە ناوشار پاک دەکاتەوە

11:44 - 2022-05-08
دووتوێ
803 جار خوێندراوەتەوە

لە وڵاتی سوید ساڵانە یەک ملیار فلتەری جگەرە فڕێ دەدرێتە سەر شۆستە و شەقامەکان، هەر شارەوانییەک دەیان ملیۆن کرۆن لە پاککردنەوەی ئەو شوێنانەدا خەرج دەکەن، بۆیە بەرپرسانی ئەو شارە چارەسەرێکی گونجاویان دۆزیوەتەوە، کە 75٪ ی کەمتری تێدەچێت و جادە و شەقامەکانیش لە فلتەری جگەرە و پارچە کاغەز و ماسک و شتی بێ کەڵک پاک دەکرێنەوە.
شارەوانییەکان جۆرە قەلەباچکەیەکیان پەیداکردووە لە جۆری کالیدۆنیا کە زیرەک و وریا و گوێڕایەڵە، راهێنانیان پێکردون لەسەر کۆکردنەوەی ئەو خاشاکە بچووکانەی لەسەر شەقامەکانن، لەبری ئەو کارەشیان دانەوێڵە و خواردنی باشیان پێ دەدەن کە تێچووەکەی زۆر کەمترە لەوەی کە کارێکاری خزمەتگوزار ئەو کارە بکات، بەرپرسانی شارەوانییەکانی سوید دەڵێن، دەتوانین قەلەباچکە رابهێنین لەسەر کۆکردنەوەی فلتەری جگەرە و ماسکی بەکارهاتوو، بەڵام بەداخەوە ناتوانین مرۆڤ لەسەر فڕێنەدانیان رابهێنین.
سەرچاوە: The Guardian

بابەتە پەیوەندیدارەکان