ئاکار نەجم
له دنیای سینه‌مادا باڵا یه‌كێكه له‌و پێوه‌رانه‌ی كه بۆ خانمانی ئه‌كته‌ر گرنگی خۆی هه‌یه، جویندۆلین كریستی یه‌كێكه له‌و ئه‌كته‌رانه‌ی كه باڵایه‌كی زۆربه‌رزی هه‌یه، به‌هۆی ئه‌و باڵایه‌وه زۆر زوو ناسرا. سه‌ره‌تا وه‌ك نمایشكاری جلوبه‌رگ و پاشان وه‌ك ئه‌كته‌ر له چه‌ند به‌رهه‌مێكی ته‌له‌فزیۆنی و سینه‌ماییدا رۆڵی بینیوه، سوودی له‌و باڵایه‌ی خۆی بینیوه.
جویندۆلین تریسی فیلیبا كریستی ئه‌كته‌ر و نمایشكاری جلوبه‌رگی به‌ریتانی خانمه باڵابه‌رزه‌كه‌ی سینه‌مای به‌ریتانی. باشتر بڵێن درێژ نه‌ك باڵا به‌رز، چون باڵای ئه‌م خانمه له‌وه ده‌رچووه بڵێین باڵابه‌رز، به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆر درێژه، باڵای مه‌ترێك و نه‌وه‌د و یه‌ك سانتیمه‌تره. ئه‌م باڵا به‌رزییه‌ی وای كردووه كه هه‌ر زوو ده‌ركه‌وێت و له هه‌موو شوێنێك بناسرێته‌وه.
باڵا به‌رزه‌كه‌ی سه‌رنجی بینه‌رانی راكێشاوه
جویندۆلین كریستی له ساڵی 1978 له رۆژئاوای ویسكس، به‌ریتانیا له‌دایكبوووه. سه‌ره‌تا و به‌رله‌وێ له بواری نمایشی جلوبه‌رگ و بواری سینه‌ما دا كار بكات، له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا خه‌ونی ئه‌وه‌بوو ببێت به یاریزانی جومناستێك و به دووی خولیایه‌دا رۆیشتووه و ماوه‌یه‌ك ئه‌و وه‌رزشه‌ی كردووه، به‌ڵام ئه‌م وه‌رزشه خۆشی و ئارامی بۆ جویندۆلین ده‌سته‌به‌ر نه‌كردووه و دوای ئه‌وه‌ی بڕبڕه‌ی پشتی كێشه‌ی بۆ دروست بووه، به ناچاری ده‌ستبه‌رداری ئه‌م یارییه بووه و رووی له دنیای هونه‌ر و سینه‌ما كردووه. لێره‌وه جوینۆلین وه‌ك ئه‌كته‌ر ده‌ركه‌وت و هه‌ر زوو باڵا به‌رزه‌كه‌ی سه‌رنجی بینه‌رانی راكێشاوه. سه‌ره‌تا بۆ ئه‌وه‌ی شاره‌زایی له‌و هونه‌ره‌دا هه‌بێ ده‌ستی به خوێندن كردووه. له ساڵی 2005 له سه‌نته‌ری له‌نده‌ن به‌شی درامای ته‌واو كردووه، دوای خوێندن و شاره‌زایی وه‌رگرتن پێی ناوه‌ته دنیای سینه‌ماوه و هه‌ر زوو ناوبانگی په‌یدا كردووه و جێگای خۆی كردۆته‌وه. ئه‌م خانمه باڵابه‌رزه دایكی ژنی ماڵه‌وه بووه و باوكی كاسبكار بووه. له گوندێكی بچووك له نزیك ساوس داونز گه‌وره‌بووه. كاتێ گه‌وره بووه و دوای وازهێنانی له یاری جومناستیك له بواری هونه‌ردا كاری كردووه. سه‌ره‌تا به شانۆ ده‌ستی پێكردووه و تاوه‌كو ئه‌مڕۆ له چه‌ندین به‌رهه‌می هونه‌ریدا به‌شداری كردووه.
یه‌كێك له‌و به‌رهه‌مانه‌ی جویندۆلین كریستی رۆڵی تێدا بینیوه « صراع العروش- Game of Thrones « ئه‌م به‌رهه‌مه درامایه‌كی فانتازییه كه له رۆمانێكه‌وه وه‌رگیراوه به‌هه‌مان ناوه‌وه رۆمانه‌كه نووسه‌ری ئه‌مریكی جۆرج ر. ر. مارتن نووسیوێتی بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی 1996 بڵاوبووه‌ته‌وه. رووداوه‌كانی ئه‌م رۆمانه له دوو كیشوه‌ری خه‌یاڵیدا له كۆتایی هاوینێكی درێژدا رووده‌ده‌ن، ئه‌و دووكیشوه‌ره‌یش» ویسترۆس و وئیسۆسن» رۆمانه‌كه خه‌ڵاتی لۆكسی وه‌رگرتووه و پاڵیوراوه بۆ خه‌ڵاتی سه‌دیم و خه‌ڵاتی جیهانی فانتازیا. پاش ئه‌وه ئه‌م به‌رهه‌مه كراوه‌ته زنجیره‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی و یه‌كێك له‌و ئه‌كته‌رانه‌ی رۆڵی تێدا ده‌بینێ جویندۆلین تریسییه. یه‌كێكی دیكه له‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه ئه‌م خانمه رۆڵی تێدا بینیوه فیلمی مێژووی كه‌سایه‌تی ده‌یڤید كوپه‌رفیلده. ئه‌م به‌رهه‌مه‌ش له رۆمانێكی نووسه‌ری ناوداری جیهان دیكنزه‌وه وه‌رگیراوه و ساڵی 2019 كراوه به فیلم و ئه‌رماندۆ یانوتشی ده‌رهێنه‌ری بووه و سایمۆن بلاكویل سیناریۆكه‌ی نووسیوه. رۆمانه‌كه ساڵی 1850 نووسراوه چیرۆكی رۆمانه‌كه باس له كه‌سایه‌تی د‌یڤید ده‌كات كه شه‌ش مانگ پێش له‌دایكبوونی باوكی مردووه. ساڵانی سه‌ره‌تای ژیانی له‌گه‌ڵ دایكی‌دا به خۆشی ده‌ژی. رۆمانه‌كه چیرۆكی ژیانی ئه‌و كه‌سه‌یه. فیلمه‌كه‌ش له رۆمانه‌كه‌وه وه‌رگیراوه. یه‌كێكی دیكه له‌و فیلمانه‌ی كه جویندۆلین تریسی رۆڵی تێدا بینیوه فیلمی « The Darkest Minds « فیلمێكی خه‌یاڵی زانستی ئه‌مریكییه. له ده‌رهێنانی جنیفه‌ر ی‌و نیلسۆنه و فیلمه‌كه له رۆمانێكه‌وه وه‌رگیراوه به هه‌مان ناونیشانه‌وه، كه له نووسینی ئه‌لیكسه‌نده‌ر براكنه. له‌ته‌ك جویندۆلین چه‌ند ئه‌كته‌رێكی دیكه رۆڵی تێدا ده‌بینن. یه‌كێكی دیكه له‌و فیلمانه « In Fabric « كه فیلمێكی كۆمیدی ترسناكه، به‌ریتانییه و ساڵی 2018 به‌رهه‌م هێنراوه پیته‌ر ستریكلاند ده‌رهێنه‌ری بووه، جویندۆلین تریسی له‌ته‌ك چه‌ند ئه‌كته‌رێكی دیكه‌دا رۆڵیان تێدا بینیوه. شه‌ڕی ئه‌ستێره‌كان زنجیره فیلمێكه ئه‌م خانمه رۆڵی تێدا بینیوه. یه‌كێكی دیكه له‌و به‌رهه‌مانه‌ی ئه‌م خانمه له ته‌ك چه‌ند ئه‌كته‌رێكی دیكه رۆڵی تێدا بینیوه، زنجیره‌ی «پیاوی لم»ه كه زنجیره درامایه‌كی ئه‌مریكییه و به زمانی ئینگلیزی و له ئه‌مریكا به‌رهه‌م هێنراوه. هاوڕێكه‌مان یه‌كێكه له‌و فیلمه كۆمیدیانه‌ی كه جویندۆلین كریستی رۆڵی تێدا بینیوه، ده‌رهێنانی گابرییلا كاوبرسویته و براد ئه‌نجلسبی سیناریۆكه‌ی نووسیوه. ساڵی 2022 به‌رهه‌م هێنراوه. كاتی فیلمه‌كه 124 خوله‌كه و زمانه‌كه‌ی ئینگلیزییه و شوێنی فیلمه‌كه ئه‌مریكایه. چیرۆكی فیلمه‌كه باس له كه‌سێك ده‌كات تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بووه.
شووه‌كه‌ی جویندۆلین
جویندۆلین كریستی له‌و خانمانه‌یه كه باڵایه‌كی زۆر به‌رزی هه‌یه. ئه‌گه‌رچی باڵابه‌رزی بۆ مرۆڤ و به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌كته‌ر و بۆ ئه‌و خانمانه‌ی له نمایشكاری جلوبه‌رگن نیعمه‌تێكه، به‌ڵام بۆ كریستی باڵا له‌به‌رزی ده‌رچووه، به‌ڕاده‌یه‌ك كه نه‌شاز ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌مه‌ش وای كردووه كه تاڕاده‌یه‌ك نه‌شازی بكات. ئه‌م جۆره مرۆڤانه له هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ریشدا زۆر جار تووشی كێشه ده‌بن، چون ده‌بێ كه‌سێك بدۆزنه‌وه هه‌ر نه‌بێ باڵایان وه‌ك خۆیان بێت ئه‌وه‌ش كه‌مه، ده‌بێ بگه‌ڕێن. كریستی شه‌ریكی ژیانی خۆی هه‌ڵبژاردووه. له ساڵی 2013 له‌گه‌ڵ جایلز دیكۆن ژیانی خێزانی دروست ده‌كه‌ن و به‌یه‌كه‌وه ده‌ست به ژیانێكی تازه ده‌كه‌ن. جایلز دیكۆن دیزاینه‌ری جلوبه‌رگ، ساڵی 1969 له به‌ریتانیا له‌دایكبووه. له‌م خانمه باڵابه‌رزه دوو منداڵی هه‌یه به ناوی ده‌یڤید دیكۆن و جودیس دیكۆن.