دیمەنێکی شیرینی مرۆڤانە

10:16 - 2022-05-15
کوردستان
741 جار خوێندراوەتەوە

رۆژی هەینی رابردوو لە شەقامی مەولەوی سلێمانی دیمەنێکی زۆر جوانی مرۆڤانەم بینی، زۆر سەرنجی راکێشام و هەستی جووڵاندم. کەسێکی کەمئەندام هەندێ شتی دانابوو بۆ فرۆشتن و سەرقاڵی ئیشی خۆی بوو. کەسێکی کەمئەندامی تر کە بە دارشەق دەڕۆیشت و جل و بەرگی باش و جوان بوو، هات شتی لێ بکڕێت، پێشان پەنجا دۆلارییەکی دایە و وتی ئەمە بۆ خۆت. دواتر بە پارەی تر شتی لێ کڕی. گوێم لێ بوو سەری لێ نزیک کردەوە و وتی: "من و تۆ هاودەردین و لە ئازاری یەکتری تێدەگەین، من حاڵم باشترە پێش هەموو کەسێک ئەرکی سەرشانمە یارمەتی کەسانی وەک خۆم بدەم، بۆیە وەکو دیارییەک حسابی هاوکارییەکەم بکە" پیاوەکەی تر سەری بۆ لە قاند، ئەمیش رۆیشت و وتی: " رۆژێکی خۆش بۆ تۆ"

باوکی چیا

بابەتە پەیوەندیدارەکان