پیرۆزبایی مەكتەبی سیاسی بۆ یەكێتیی مامۆستایان

10:19 - 2022-05-15
کوردستان
654 جار خوێندراوەتەوە

 لە یادی 60 ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستاندا، پیرۆزبایی گەرمی خۆمان ئاڕاستەی تەواوی ئەندامان و خێزانی پەروەردەیی دەكەین.
یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان وەك فێرگەیەك بۆ گەشەپێدانی پەروەردە و زانست و فێركردن رۆڵی گەورە و پێشڕەوی بینیوە لە گۆشكردن و قووڵكردنەوەی هزری بەرزی كوردایەتی و پەروەردەی تەندروست و زانستی سەردەمدا.
لەم بارودۆخەی ئێستاشدا، ئەوە لە رێكخراوەكەتان چاوەڕوان دەكەین بەهەمان گیانی بەرزەوە بەردەوامبن لە خزمەتی مامۆستایان و ناوەندەكانی خوێندن، هەروەك پێویستە وەك رێكخراوێكی پیشەیی و مەدەنی نوێنەرایەتی راستەقینەی مامۆستایان بكەن و لە سەنگەر و بەرەی ئەواندابن و لە رێگەی فشاری مەدەنییەوە داخوازی و پێداویستییەكانی مامۆستایان دەستەبەر بكەن، تا لەو رێگەیەوە پڕۆسەی پەروەردە و فێركردن زیاتر بەرەو پێشەوە بەرن.
لە كۆتاییدا سڵاو بۆ گشت ئەو مامۆستایانە دەنێرین كە تەمەنێكیان لە خزمەتكردنی فێركردن و پەروەردە و زانستدا بینیوە و نەوەیەكی خوێندەواری پێشكەوتووخوازیان پێگەیاندووە.


بابەتە پەیوەندیدارەکان