لە قاچەکانتەوە رێژەی کۆلسترۆڵت بزانە

11:34 - 2022-05-15
دووتوێ
448 جار خوێندراوەتەوە

کۆلسترۆڵ جۆرێکی چەوریە لە جگەرەوە دروست دەبێت کە سوودی زۆری بۆ جەستە هەیە لەوانە دەردانی هۆرمۆنی جیاجیا، بەڵام کاتێک رێژەکەی لەناو خوێن بەرزدەبێتەوە لەگەڵیدا کۆلستررۆڵی زیان بەخش پەیدادەبێت، ئەمە بە دەمارەکانی خوێنەوە دەنووسێ و لەوانەیە سەکتەی دڵی لێ بکەوێتەوە.
کاتێک ئەو کۆلسترۆڵە زیانبەخشە بکەوێتە سەر دەمارەکانی خوێنبەر زۆر نیشانە لە جەستەی مرۆڤ روودەدات، پڕۆفیسۆر یۆڤەننا دۆرفل لە نەخۆشخانەی شاریتە لە بەرلین دەڵێت، رێژەی کۆلسترۆڵ بۆ کەسێکی پێگەیشتوو تا 200 میلیگرام بۆ هەر دیسیلتەرێک خوێن ئاساییە و کاتێک لەوە زیاتربێت زیان بە جەستە دەگەیەنێت، بەوەش ئازار لە هەردوو قاچەکان دروست دەبێت بەجۆرێک کە لەکاتی رێکردندا هێز و توانای نامێنێ و دەبێ زوو زوو پشووی پێ بدەیت، جگە لەوەش مووەکانی قاچ هەڵدەوەرێن، ژێر پێیەکان یان لایەکی سارد دەبێ و هەندێ جار دەتەزێت، لێدانی دەمارەکانی پێ خاو دەبێتەوە و هەست دەکەی قاچەکانت نەخۆشن.
ئەو شارەزایە رێنمایمان دەکات کاتێک ئەو نیشانانەمان لێ دەرکەوت زوو سەردانی پزیشکی تایبەت بکەین و چارەسەر وەرگرین، بەباشیشی دەزانێت کە سیستمی خواردنمان بگۆڕین تا زیانی زیاتر بە جەستەمان نەگەیەنێت، وەک کەمکردنەوەی خواردنی ئەو مادانەی کە چەوری زۆریان تێدایە، وازهێنان لە چەوری ئاژەڵی و گۆڕینەوەیان بە چەوری رووەکی، لە چێشت لێناندا باشترە رۆنی زەیتون و گوڵەبەڕۆژە بەکاربهێنین.
سەرچاوە: Charite

بابەتە پەیوەندیدارەکان