سیحری چاوی باڵندە

11:36 - 2022-05-15
دووتوێ
854 جار خوێندراوەتەوە

توانای بینینی باڵندەکان لەهی مرۆڤ زۆر زیاترەو هەموو ئەو رەنگانەی کە باڵندە و ماسی و گیاندارە خشۆکەکان دەیبینن مرۆڤ ناتوانێت بیانبینێت، ئەو جیهانەی ئەوان بەدی دەکەن مرۆڤ پەی پێ ناباو بەپێی سەرچاوە زانستییەکان ئاژەڵەکان هەستیارترین جۆری رەنگەکان لە دوورەوە دەناسنەوە، پێویستی ژیان و پەیداکردنی خۆراک وایلێکردون ئەو توانا سەیرەیان هەبێت.
توێژەرە سویدیەکان سەلماندویانە لەناو تۆڕی چاوی سەگ و پشیلەدا شانەی بینینی سەوز و شین هەیە و هەموو رەنگەکانی تر لەوانەوە دەبینن، بەڵام چاوی مەیمون شانەی سەوز و سور و شین و مێرولە و خشۆک و ماسی و باڵندە ئەو رەنگەش دەبینن کە لەژێر رۆشنایی تیشکی زەرد دروست دەبێ و پێی دەڵێن، سەرو بنەوشەیی بۆیە توانای بینینیان لەهی مرۆڤ زیاتر و بەرزترە.
توێژینەوەیەکی زانکۆی Princeton ی بەریتانیش بۆی دەرکەوتووە بەهۆی ئەو توانایەوە باڵندەکان لە مرۆڤ زیاتر و وردتر دەبینن و کاتێک لەئاسمانەوە نیگا دەبڕنە سەر گەڵای دارودرەخت و سەوزاییەکان دەیان رەنگی جۆراوجۆر دەبینن و خواردەمەنی وەک دانەوێڵە و کرم و مێرولەی وردی رەنگاوڕەنگ دەبینن و پەلاماریان دەدەن و دەیانخۆن. ئەو زانا بەریتانیانە دەڵێن، تۆڕی شانەی چاوی هەموو کەسێک تەنها تیشکی سەوز و سور و شین دەبینێت و توانای بینینی تیشکی ئەرخەوانی نییە، کەچی باڵندەکان ئەو توانایەیان هەیە و لە دوورەوە ئەو تەنانە دەدۆزنەوە کە ئەو رەنگەیان تیدایە.
لە ئەزموونی ئەو زانایانە لەسەر جۆرەکانی باڵندە و لێکۆڵینەوە لە گلێنە و چاو و تۆڕی بینینان سەلمێنراوە باڵندە لە دوورەوە بە نیگای چاو و بینینی رەنگەکان تامی ئەو خواردنانەش دەناسێتەوە کە حەزی لێیەتی و دەنیشێتە سەری، ئەویش بەهۆی ئەو شانەیە کە لەناو چاویاندا هەیە و تیشکەکانی سەر و بنەوشەیی سەوز و سور و شین و زەرد و ئەرخەوانی دەبینێت، کە ئەمە لە گیاندارەکانی تر و تەنانەت لە مرۆڤیشی جیادەکاتەوە.
سەرچاوە: Lokalkompass.de 

بابەتە پەیوەندیدارەکان