بەڕێوەچوونی چلەی ماتەمینیی عوسمان شاكر

11:53 - 2022-05-16
کوردستان
416 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ، لە كۆمەڵگەی مەكتەبەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و حزب و لایەنەكان و هاوڕێ و كەسوكاری كۆچكردوو، رێوڕەسمێكی شایستە بۆ چلەی مەرگی ناوادەی رەوانشاد (عوسمان حەسەن شاكر) ئەندامی مەكتەبی گەشەپێدانی بیرو هۆشیاری بەڕێوەچوو.
لە سەرەتای رێوڕەسمەكەدا، ژیاننامەی هەڤاڵ عوسمان شاكر خوێنرایەوە. پاشان ئارێز عەبدوڵڵا لێپرسراوی مەكتەبی گەشەپێدانی بیرو هۆشیاری، وتەی مەكتەبی سیاسی و مەكتەبی، پێشكەشكرد و رایگەیاند: لەدەستدانی هەڤاڵ عوسمان شاكر خەسارەتێكی گەورەیە چ بۆ ئێمە و چ بۆ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و چ بۆ كایەی رۆشنبیری.
هەر لە رێوڕەسمەكەدا چەندین تێكست و یادەوەریی هاوڕێیانی كۆچكردوو، پێشكەشكرا. هەروەها لە گۆڕستانی گردی سەیوان تاجەگوڵی رێز و وەفا لەسەر گۆڕی هەڤاڵ عوسمان شاكر، دانرا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان