بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ مامۆستایان: بەڵێنتان پێدەدەین هەموو هەوڵێك بدەین لەپێناوی دەستەبەركردنی مافەكانتان

12:04 - 2022-05-16
کوردستان
232 جار خوێندراوەتەوە

مێژووی شكۆداری مامۆستایان لە پێشخستنی رەوتی خوێندن و پەروەردەكردنی نەوە یەك لەدوای یەكەكانی كوردستان لەبیرناكەین و لەبەردەم ئەو مێژووە زێڕینەدا سەری رێز دادەنەوێنین

 

بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستانەوە پیرۆزباییەكی گەرم ئاڕاستەی مامۆستایانی كوردستان دەكەم و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم.
ئەمڕۆ بە رێزەوە یادی هەموو ئەو مامۆستا تێكۆشەر و ماندوونەناسانە دەكەینەوە كە رۆڵێكی گرنگ و كاریگەریان گێڕاوە لە مێژووی خەباتی سیاسیی گەلەكەمان و هاوشانی پێشمەرگە قارەمانەكان قوربانیی گەورەیان داوە لەپێناوی خاكی كوردستان. مێژووی شكۆداری مامۆستایان لە پێشخستنی رەوتی خوێندن و پەروەردەكردنی نەوە یەك لەدوای یەكەكانی كوردستان لەبیرناكەین و لەبەردەم ئەو مێژووە زێڕینەدا سەری رێز دادەنەوێنین.
لە ساڵانی رابردوودا مامۆستایانی خۆشەویستی كوردستان بە دۆخێكی سەختی داراییدا تێپەڕین، بەڵام بە دڵسۆزی و پشوودرێژیی خۆیان بەردەوامییان بە رەوتی خوێندن داوە و بەردەوامبوون لە پرۆسەی فێركردن و دروستكردنی نەوەیەكی نوێخواز. یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەرامبەر ئەو هەڵوێستە جوامێرانەیە وەفادار دەبێت و بەڵێنتان پێدەدەین هەموو هەوڵێك بدەین لەپێناوی دەستەبەركردنی مافەكانتان.
هەر شاد و سەرفرازبن

بافڵ جەلال تاڵەبانی
15ی ئایاری 2022

#بافڵ جەلال تاڵەبانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان