دوای ماوەیەک دابڕان لە کاری هونەری، گۆرانیبێژی لوبنانی «نانسی عەجرەم» لە دەرەوەی وڵاتەکەی کۆنسێرتێکی گۆرانی سازدەکات.
لەمبارەیەوە ئەم گۆرانیبێژە بڵاویکردۆتەوە کە سەرەتای مانگی داهاتوو کۆنسێرتێکی گۆرانی سازدەکات.
کۆنسێرتەکەی ئەم گۆرانیبێژە لوبنانییە لە قوبرس بەڕێوەدەچێت و تێیدا چەندین گۆرانی پێشکەش بە گوێگران و هەوادارانی دەکات.