لاورا رۆبسۆنی ئه‌ستێره‌ی تێنسی سه‌رزه‌وی به‌ریتانیا كه چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ی لێده‌كرا ببێته یه‌كێك له دیارترین ئه‌ستێره‌كانی تێنس به‌هۆی پێكانه‌وه وازهێنانی ئه‌كجاره‌كی راگه‌یاند.
ئه‌و كچه یاریزانه ساڵی 2008 له ته‌مه‌نی 14 ساڵی بووه‌ته براوه‌ی گرانسلامی ویمبڵدۆن بۆ لاوان و دواتریش 2012 به هاوڕێیه‌تی ئه‌ندی مۆرای بووه براوه‌ی میدالی زیوی ئۆڵۆمپیاد.
به‌هۆی ئه‌مه‌ش چاوه‌ڕێ ده‌كرا ببێته ئه‌ستێره‌یه‌كی دیاری تێنسی سه‌رزه‌وی به‌تایبه‌ت كه 2012 له گراندسلامی ئه‌مریكا و دواتر له گرانسدلامی ویمبڵدۆنی 2013 به ئاستی به‌رز ده‌ركه‌وت.
به‌ڵام دوای ئه‌وه پێكان به‌رۆكی گرت و 3 نه‌شته‌رگه‌ری له‌سه‌ریه‌كی له قاچیدا بۆ كرا‌و دواین جاریش كه به‌شداری له پاڵه‌وانێتییه‌كان كرد ساڵی 2019 بوو.
سه‌باره‌ت به بڕیاره‌كه‌شی لاورا كه ته‌مه‌نی 28 ساڵه وتی: به‌هه‌موو شتێكی ناخۆشدا تێپه‌ڕیم له‌ماوه‌ی رابردوو، به‌ڵام من كۆتایی هاتم بۆیه بڕیارمدا وازهێنان رابگه‌یه‌نم، پزیشكان ساڵی رابردوو پێیان راگه‌یاندم كۆتاییم هاتووه، به‌ڵام نه‌مویست خۆم به‌ده‌سته‌وه بده‌م تا دواجار گه‌یشتمه ئه‌و راستیه‌ی ناتوانم چی تر یاری تێنسی سه‌رزه‌ی بكه‌م.