دووەمین دیداری خەڵاتی سەڵاح داودە

11:12 - 2022-05-18
هەمەرەنگ
262 جار خوێندراوەتەوە

ئێوارەی رۆژی 16/5/2022، بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری‌ و هونەری كەركوك، لە مەراسیمێکدا دووەمین دیداری بەخشینی خەڵاتی هونەرمەندی كۆچكردوو «سەڵاح داودە»ی سازکرد. هەر لەو دیدارەدا کە لەسەنتەری رۆشنبیری كەركوك بەڕێوەچوو، كۆنسێرێكی گۆرانی و میوزیك سازکرا.
دەربارەی ئەم دیدارە «محەمەد سەید» بەڕێوەبەری رۆشنبیری كەركوك، بەكوردستانی نوێی راگەیاند: پارساڵ بەڕێوەبەرایەتییەكەمان خەڵاتەكەی بەخشییە كەسوكاری هونەرمەندی کۆچکردوو «سەڵاح داودە»، وتیشی: بۆ ئەمساڵیش خەڵاتەکەمان بەخشییە هاوڕێی تەمەنی کۆچکردوو، كە ئەویش هونەرمەند «فایەق داودە»یە، ئەوەش لەپای ئەو خزمەتەی كە بە هونەری گۆرانی و میوزیکی كردووە لە کەرکوک.
هێمن ئەحمەد

بابەتە پەیوەندیدارەکان