ژمارەیەکی نوێی TV

11:27 - 2022-05-18
هەمەرەنگ
153 جار خوێندراوەتەوە

لە دووتووێی 46 لاپەڕەدا ژمارە «12»ی گۆڤاری «TV» چاپ و بڵاوکرایەوە.
لەم ژمارە نوێیەی گۆڤارەکەدا چەندین بابەتی سیاسی و مێژوویی و رووناکبیریی و ئەدەبی و هونەری بڵاوکراوەتەوە، لەوانە: «دیوێکی تری کتێب. برایم ئەحمەد و بەرەو رووناکی. داوێکی تری نالی. سوهراب باڵندەی کۆچەر. دیدارێکی هونەری لەگەڵ کەریم جاف. دیدارێک لەگەڵ گۆرانیبێژ «حەسەن غەریب». لە رێگای مۆبایلەوە کاری دەرهێنانی کورتە فیلمی منداڵان دەکات. جلوبەرگی کورد. سەلام محەمەد یەکێکە لە کۆڵەکە بەهێزەکانی شیعری نوێی کوردی. شەهیدی فەرماندە «سەرکەوت گەرمیانی». مێژووی تەلەفزیۆن لە کەرکوک. گەڕەکەکانی کەرکوک لە روانگەی مێژووەوە» و ژمارەیەک بابەتی تر.
«TV» گۆڤارێکی مانگانەی گشتییە، دەزگای میدیایی کەرکوک بە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی دەریدەکات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان