100 ملیۆن ڤیوی تێپەڕاند

سای، بە ستایلە تایبەتەکەی لە جیهاندا بەناوبانگ بوو

11:10 - 2022-05-21
هەمەرەنگ
451 جار خوێندراوەتەوە

ئا: دڵان سامان
دوای ئەوەی مانگی رابردوو نوێترین گۆرانی خۆی بە ناوی That That بڵاوکردەوە سای گۆرانیبێژی دیاری کۆریای باشور کە بە گۆرانی گانگام ستایل بەناوبانگە رۆژی 29 نیسان کلیپی ئەو گۆرانییە نوێیەی بڵاوکردەوە کە لە نووسین و میوزیک و بەرهەمهێنانی «مین یونگی» ناسراو بە شوگا-یە کە یەکێکە لە ئەندامانی گروپی میوزیکی کۆری ناسراو بی تی ئێس، جگەلەوەی لەگەڵ سای-دا راپی گۆرانییەکە وەکو دیۆ دەڵێت، ئەم گۆرانییە تەنیا لە ماوەی یەک هەفتەدا 100 ملیۆن ڤیوی لە پێگەی یوتیوب تێپەڕاند جگە لەوەی سەمای گۆرانییەکە لە تیک تۆک بۆتە ترێند و دووبارە دەکرێتەوە، هەروەها لە پۆلێنی ئایتونز بۆ ئەلبومەکانی گۆرانی لە زیاتر لە هەشتا دەوڵەتدا لە پلەی یەکەمدایە.
لەبارەی ئەم کارەوە شوگا دەڵێت: زۆر دڵخۆشبووم بەکارکردنم لەگەڵ سای و زۆر سوپاسگوزاری ئەوم، چونکە ئەو رێگەی بۆ کەی پۆپ کردەوە تاوەکو گۆرانیبێژە کۆرییەکان بگەنە جیهان و لە دەرەوەی کۆریا بناسرێن.
سای کە ناوی «پارک جای سانگ»ە لە گانگام-ی کۆریای باشور ساڵی 1977 لەدایکبووە گۆرانیبێژ و راپەر و پرۆدیوسەری میوزیکە، لە کۆریای باشور خوێندوێتی، بەڵام میوزیکی لە کۆلێجی بیرکلی ویلایەتی بۆستن لە ئەمریکا خوێندووە، یەکەم ئەلبوومی ساڵی 2001 بڵاوکردەوە، بەڵام ناوبانگی ساڵی 2012 سنوری وڵاتەکەی تێپەڕاند و گەیشتە جیهان کاتێک گۆرانی «گانگام ستایل» ی بڵاوکردەوە و بووە زۆرترین گۆرانی تەماشاکراو لە جیهاندا و بە جووڵە سەیرەکانی لە سەماکردن و ستایلە جیاوازەکەی لە گۆرانی وتندا کە تایپێکی کۆمیدی لەخۆ دەگرێت توانی سەرنجی دونیا بۆلای خۆی رابکێشێت و هەوادارێکی زۆر پەیدا بکات، دوای ئەو گۆرانییە هەشت ئەلبوومی دیکەی گۆرانی بڵاوکردەوە.
لە ژیانی تایبەتیدا سانگ ساڵی 2006 خۆشەویستەکەی خۆی هێنا دوای ئەوەی لە قۆناغی زانکۆدا یەکیان ناسی و چوار ساڵ خۆشەویستی یەک بوون و ئێستا خاوەنی دوو کچی دووانەن.
شایەنی باسە سای یەکەم هونەرمەندی کۆریا بوو خەڵاتی قەڵغانی زیویی لەلایەن پێگەی یوتیوبەوە پێبدرێت کاتێک ژمارەی بەشداربوانی لە چەناڵەکەی 10 ملیۆن کەسی تێپەڕاند. 
سەرچاوە: arageek.com

بابەتە پەیوەندیدارەکان