كاتێك بێتاقەتین چی بكەین؟

09:28 - 2022-06-01
هەمەرەنگ
3814 جار خوێندراوەتەوە

لە ژیانی رۆژانەدا زۆرجار بێتاقەت و بێحەوسەڵەین. هیچ ئینەرژییەكمان نییە، ئەی باشە چی بكەین؟ پێویست ناكات هیچ فشارێك لە خۆمان بكەین و سووربین لەسەر ئەوەی هەر دەبێت ئەو ئیشە بكەین كە پێشان بڕیارمان لێداوە. هەر ئەوەندە بەسە دانیشین و هیچ نەكەین. پێویست ناكات رۆژنامە یان كتێب بخوێنینەوە یان سەیری فیلم و ڤیدیۆ بكەین. هەر ئەوەندە بەسە دانیشین و هیچ نەكەین. با ددان بەوە بنێین بێتاقەتین و هیچ ئینەرژییەكمان نییە. با بە ئارامی بیر بكەینەوە. بزانین چ شتێك بێتاقەتی كردووین؟ قسەی كێ؟ كام هەواڵ؟ كام رووداو؟ كام دیمەن؟ كام شكست؟ ئەگەر حەوسەڵەمان هەبوو بینووسین. دواجار دەبێت دڵنیابین ئەمە حاڵەتێكی ئاسایی و كاتییە و دەگوزەرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان